ئەگەر بارزانی دەولەتی دروستکرد ئەبێ ٣١ئاب لەبیر خۆمان ببەینەوە

وتار/ 19/09/2017 843 جار بینراوە

محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

ئەگەر بارزانی دەولەتی کوردی دروستکرد ئەبێ ٣١ئاب لەبیر خۆمان ببەینەوە

لەیادی بیرەوەری کارەساتی ٣١ ئابی ساڵی ١٩٩٦ زۆر شت ئەنووسرێت،یان ئەگوترێت،بەڵام ساڵ لەدوای سال کەسانێک هەن ئەم کارەساتە لەبیر خۆیان ئەبەنەوە،ئینجا هەندێکیان لەبەر بەرژەوەندی بازرگانیو پۆستەکەیانە،هەندێکیشیان لەترسانە،چونکە لۆژیک نییە کەسێک کاتی خۆی هەڵویستی توندی دەرئەبڕی لەدژی ٣١ئابو خۆلقێنەرەکانی، بەڵام ئێستا بەهەموو شتێک ڕازییە،کەئەوان ئەنجامی ئەدەن.


کێ بووە هۆی ڕودانی ٣١ ئابی ساڵی ١٩٩٦؟
جگە لەپارتییەکان ئەڵێن: ئەم تاوانە مەسعود بارزانی وپارتی ئەنجامیانداوە،بەڵام بەڕای من  ئەو کەسانە بەشدارن لەئەنجامدانی تاوانی ٣١ ئاب کەبوینە هۆی دروستبونی جەنگی براکوژی لەنێوان چەکدارانی حیزبە کوردیەکان،ئینجا لە هەر پارچەیەکی کوردستانبێ،هەڵبەت هێنانی سوپای دوژمن بۆسەر کوردستان تاوانێکە لێخۆشبونی نییە،بەڵام میللەتی کورد بێکەسە ناتوانێ تاوانباران دادگایی بکات.


کامە تاوان لەهەمووی گەورەترە،هێنانی سوپای ئیران،یان تورکیا،یان سەددام؟
هەڵبەت ئەم وڵاتانە هەرسێکیان دوژمنی گەلی کوردن،حیزبە کوردیەکان،بەتایبەتی حیزبەکانی باشوری کوردستان دەستیان  هەبوە لەگەڵ ئەم سێ وڵاتانە بۆلێدانی نەیارەکانیان، لەسەرەوەی هەموشیان پارتی و یەکێتی بەڵام پارتی لەهەمویان زیاتر سودی  لەسوپای ئەم سێ وڵاتە وەرگرتووە،بۆمانەوەی خۆی،بۆ نمونە:لەکۆتایی ساڵی حەفتاکانو سەرەتای ساڵانی هەشتاکان پارتی توانی لەڕیگای سوپای خومەینی وئەزمونی خۆی لەشەڕدا چەکدارانی قاسملۆ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاودیوی چیا (قەندیل)یان بکا،وەهەروەها لەساڵی نۆهەتەکان توانی لەڕێگای سوپای سەدام وسوپای حکومەتی تورکیا یەکێتیو،پەکەکە توشی گەورەترین شکەستیان بکات،بەتایبەتیش یەکێتی،کەڕۆژ لەدوای ڕۆژدا توشی هەڵوەشانە ئەبی.هەروەکو گوتم: حیزبە کوردیەکان هەمیشە پەیوەندییان هەبوە لەگەڵ ئەو حکومەتانەی دوژمنی کوردن، بەڵام بۆ مەسعود بارزانی بارگرانیەکی زۆر گەورەبو کەسوپای سەددامی خوێنمژی ٨٠٠٠ هەزار بارزانی هێنایە شاری هەولێر


ئایە هێنانی سوپای دوژمن بۆسەر کوردستان لەبیر ئەکرێ؟

ئەگەر بێتو ئێمەش ڕێگای سەرکردەکان بگرین،زۆر بەئاسانی ئەتوانین هەموو کارەساتەکان لەمێشکی خۆمان بسڕینەوە،بەتایبەت ئەگەر بێتو مەسعود بارزانی دەولەتێکی کوردی سەربەخۆ دروستبکات،کەئێستا بانگەشەی بۆئەکات،بەبێئەوەی دەولەتیش دروستبکات،سەرکردە بەناوبانگەکان،خۆیان ئەگەیاندە سەریڕەش بۆداوای لێبوردن،یان پەشێمانبونەوەی خۆیان دەرئەبڕی،لەوڕۆژانەی دژایەتی بارزانییان کردووە،بۆنمونە:چەکدارانی قاسملۆ ئەوڕۆژانەی لەبیرەخۆ بردەوە،کەلەڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاودیوی چیای قەندیل کرانو،شارەکانی ڕۆژهەڵاتیان چۆلکرد لەترسی چەکدارانی بارزانی،هەروەها زۆربەی سەرکردەکانی یەکێتی پەلەیانبوو تاخۆیان بگەیینە سەریڕەشو،پەشێمانی خۆیان پێشکەشی مەسعود بارزانی بکەن،بەتایبەتی ئەم ساڵ لەبیرەوەری ٣١ئاب خۆیان گەیاندە سەریڕەش.


قسەیەکی خۆش
لەساڵی ١٩٨٠ لەگوندێکی خۆشناوەتی سەرکردەیەکی یەکێتی قسەی بۆخەڵک ئەکرد سەبارەت بەشەڕی یەکێتیوپارتی،کەناوی مەسعودو ئیدریسی دەینا،زۆر ئوسلوبی ناشیرنی بەکارئەهێنا،بەڵام ئێستا کەناوی مەسعود دەینی،ئەڵێ: جەنابی کاک مەسعود،نزانم چۆن توانی بەم شێوە زمانی شیرن بکات.
من کەئەو قسانە ئەکەم زۆر ڕقم لەشەڕی براکوژیە،من هەمیشە لەگەڵ ئەوەدامە کەکێشەکان بەگفتو گۆ چارەسەر بکرێن، نەک بەتفنگ،بەڵام نابێ ڕێککەوتنیش لەسەر قوتی خەڵک ئەنجامبدرێ.ان شاءالله جارێکیتر لەکوردستان شەڕی براکوژی ڕونادا.
موحەممەد مەلا مەحمود/لەئەمریکا


نوێترین نوسینەکانی محمد مه‌لا مه‌حمود - ئه‌مه‌ریكا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌