قەوارەی تازە بەقەوانی کۆن ... !
وتار/
18/09/2017
976 جار بینراوە
أكبر غريب أحمد
قەوارەی تازە بەقەوانی کۆن ... !
لای سیاسێکانی کوردستان غوسڵی خۆ پاکردنەوە لەڕابردوو بوە بە دانانی قەوارەو لیست و حزبی تازە ،
گۆڕینی میکانیزم مافێکی تاکی سیاسیە کاتێک ئەیەوێ بەشێوازێکی تروو جۆرێکی تر لەسەر شانۆی سیاسی دەربکەوێت و بیەوێ پاڵێک بە خۆی کۆمەڵگا بنێت بۆ بەرەوو پێش چوون ، بەڵام ئەوەی جێگەی تێڕامان و هەڵوێستەیە ئەوەیە لێدانەوەی هەمان قەوانە کۆنەکەیە لە ڕێگەی قەوارەی تازەوە ، گوڕخواردنەوە بۆ گەڕانەوەی هەمان خاڵی پێشوو کات کووشتن و خۆ ماندوو کردن نەبێت هیچی تر نیە ،
دیارە هەمیشە فرە ڕەنگی وێنەیەکی جوانی بەخشیەوە بە ژینگەو سرووشت ، دیارە ژینگەی سیاسیش بەدەر نیە لە بەخشینەوەی ووێنە ، بەڵام هێندە وێنەی ناشرینیان پێشکەش کردوە هەتا ڕەنگەکانیان زۆرتربێت قەبارەوو ڕەزای ووێنەکە گرانتروو ناشرینتروو قوورستر دەبێت ،
تەشبیهێکی تەواوە زۆری حزب و قەوارەو لیست دەنگ و ڕەنگ اختلافە ، اختلافیش ئەچێتە چوار چێوەو سێبەری ئەم قول عەربێوە کە دەڵێت :
( اختلاف امتي رحمة )
لەوانەیە زۆری ڕاوو زۆری حزب ببێت بەرەحمەت بەڵام کاتێک لەتی حزبەکانی تر یەک دەگرن و دەبن بە پارچەیەکی تر وو هەمان قەوان و ئەزموونی حزبەکانی تر دەکەن بە پرۆگرام ئەوکات لەبارگرانی زیاتر بۆسەر شانی هاووڵاتیان و حکومەت هیچی تر نابن ،
هیوادارم ئەم حیزب و قەواروو لیستە تازانە ئەو جۆرە نەبێت کە نیشانەم کردوە ...
ــــــــــــــــــ
ئەکبەر غریب ئەحمد
نوێترین نوسینەکانی أكبر غريب أحمد
-
أكبر غريب أحمد
10/03/2020
-
أكبر غريب أحمد
28/07/2018
-
أكبر غريب أحمد
23/05/2018
-
أكبر غريب أحمد
29/03/2018
-
أكبر غريب أحمد
13/02/2018
-
أكبر غريب أحمد
28/01/2018