ڕیفراندۆم کاڵای دەستی ئەم و مەرەکەبی پێنوسی ئەوان

وتار/ 17/09/2017 616 جار بینراوە

سه‌عید هەرکی

ڕیفراندۆم کاڵای دەستی ئەم و مەرەکەبی پێنوسی ئەوان
سه‌عید هه‌ركی
لە هەرێمی کوردستان بەهۆی بەکارهێنانی سیاسەتی هەڵە و بیروبەرژەوەندی تەسکی حزبی بێ گوێدانە یاسا و رێسایەکان کەشێکی بێزارکەر لای هاووڵاتیان دروست بوە .
دوای پەکخستنی پەرلەمان کە باڵاترین دەسەڵاتە نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی گەل دەکات سەرەڕای ئەوەی نمونەیەکی جوانی هەرێمی کوردستانی نیشانی جیهاندەدا ، دروست کردنی چەندین بەدیلی ناشەرعی بۆ پەرلەمان بۆ جێ بەجێ کردنی مەرامی حزبی خۆیان دەستیان دایە گەورەترین پرۆژەی نەتەوەیی و دروست کردنی ئەنجومەنی ڕیفراندۆم بۆ بریاردان لەسەر چارەنوسی خەڵکی هەرێمی کوردستان ، لەکاتێکدا دەیان ساڵە میللەتەکەمان چاوەڕوانی دەکات کەچی بە بێ زەمینە سازیی سیاسی و یاسایی و تەبایی بۆ نێوماڵی کورد ، بەداخەوە بە چەند حزب و لایەنێک بریاری ڕیفراندۆمیاندا بەبێ ئەوەی کە هیچ حسابێک بۆ پەرلەمان بکەن.
بریاری 25\9 درا بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ، لەسەر مێزی دەست پێکی دەرکردنی بڕیارەکە چەندین حزب لەکۆبونەوەدابون ، ئیتر ئەم دەنگو باسە بوە سەردێری هەواڵەکان و ڕاگەیاندنی لێ پڕ کرا بە ناوی سەربەخۆی هەرێمی هەندێک لایەن بڕیاریاندا کە خۆیان ئامادەبکەن بۆ رۆژی پڕۆپاگەندەی ڕیفراندۆم ، لێرەدا ئەوەی جێگەی هەڵوەستەکردنە ئەوەیە ، بۆچی تەنها یەک حزب لەبەرەی ڕیفراندۆم خۆی بۆ بانگەشە یەکلاکردۆتەوە ، بۆچی تەنها میدیاکانی یەک حزب لۆگۆی سەر شاشەو ڕیکلامی ناو شاشەی بۆ ڕیفراندۆم تەرخان کردوە ؟ ئەی ئەوانی تر ئایا ئەو کات کەوتنە ژێر بڕیاری ئەمری واقیع یان ئێستا لەپاشەکشەیەکی شەرمنانەدان ؟
ئیتر چ خوێندنەوەیەکی بۆ بکەین دروستە ! ئەگەر بڵێین زۆر بە روونی بە دیار کەوتوە کە چون لە نیوەی ڕێگا یەکتری بەجێ دەهێلن زۆر بەیان حەزدەکەن بە دیلەکەی ڕیفراندۆم جێ بە جێ بکەن خۆیان رزگاربکەن لەم قەیرانەی کە تێکەوتون ڕاستە ، یان چی ؟

نوێترین نوسینەکانی سه‌عید هەرکی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌