له‌په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا
وتار/
16/09/2017
531 جار بینراوە
شوان هه‌ورامی
له‌په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا
شوان هه‌ورامی
لێره‌دا من باسی پرسی یاسایی یا نایاساییبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی
په‌رله‌مان ناكه‌م ، ئه‌وه با كه‌سانی یاسایی قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن ، به‌ڵكو باسی
ئه‌وه ده‌كه‌م چۆن له دوای 26 ساڵ له‌سه‌ر یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی
كوردستاندا ، حیزبه به‌شداره‌كانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه چۆن په‌رله‌مانیان كرده‌وه
به پاشكۆی شێوازه ناشیرینه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی ، له‌وه‌ش خراپتر چۆن په‌رله‌مانیان
كرده‌وه به ئه‌نجوومه‌نی یاسا دانانی سه‌رده‌می به‌عس و له نێوه‌رۆكی دیموكراسیانه‌یان
خاڵیی كرده‌وه .
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژووی عێراق ، زۆر خاڵی لێكچوون
له نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا هه‌ن ، سه‌دام حوسه‌ین رێكه‌وتنامه‌ی جه‌زائیری 1975 ی
له‌گه‌ڵ شای ئێران‌دا واژۆ كرد ، دوای چه‌ند رۆژێ له‌وه‌ی رێكه‌وتنه‌كه كه‌وته
بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه ، ئه‌وجا ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی به‌عس خستیه
به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه‌و په‌سه‌ندی كرد . ئه‌نجوومه‌نی یاسادانانی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی
( كارتۆنیی ) له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه له قاڵب درابوو ، له‌پرسه سیاسییه‌كاندا كه
به‌عس بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دان ، ئه‌و ته‌نیا په‌سه‌ندكردنی له‌سه‌ر بوو ، بۆ نمونه
له ده‌سه‌ڵاته‌كانیدا ته‌نیا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر بوو ، بڕی ئه‌و گه‌نمه‌ی له جوتیارانی
كوردستان وه‌رده‌گیرا ، ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه لیستی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ولێر و
دهۆكی رێكده‌خست و رێژه‌یانی دیاریی ده‌كرد .
جا بزانن به پێی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی په‌رله‌مانی
كوردستان ، كه له هه‌مان ته‌لاری ئه‌نجوومه‌نی یاسادانانی پێشوودا ئه‌نجامیاندا
، چه‌نده هاوشێوه‌ی یه‌كترن ؟!
چه‌ند مانگێ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆكی پارتی
، هه‌ندێ له حیزبه‌كان له هاوینه‌هه‌واری پیرمام كۆبوونه‌وه‌و بڕیاریاندا له 25
ی ئه‌یلولی 2017 دا له هه‌رێمی كوردستان ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت ، ئه‌و كاته‌ش یاساناسان
و سیاسه‌تمه‌دارانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه به‌و حیزبانه‌یان راگه‌یاند ؛ ئه‌گه‌ر ئێوه
ده‌تانه‌وێت ریفراندۆم بكه‌ن جگه له ئاماده‌كارییه‌كان – له به دامه‌زراوه‌یی
كردنی هه‌رێم و شه‌فافیه‌ت و ئاماده‌كاریی دیبلۆماسیی و كاری نێوده‌وڵه‌تیی – پێویسته
وه‌كو یاساكانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان
و پڕۆژه یاساكانی ده‌ستوورو بودجه‌و هی تریش ، ئه‌م پرسه گرنگه‌ش به یاسا رێكبخه‌ن
و له نێو ته‌لاری په‌رله‌مانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن . به‌ڵام هه‌روه‌كو سه‌رده‌می
به‌ره‌ی كوردستانی كۆمیسیۆنێكی حیزبیان به سه‌رۆكایه‌تی هۆشیار زێباری پێكهێنا ،
چه‌ندین مانگه كۆده‌بێته‌وه‌و بڕیار ده‌دات ، ئه‌وه 10 رۆژی ماوه بۆ واده‌ی ئه‌نجامدانی
ریفراندۆم ، كه‌چی په‌رله‌مانی كوردستان كه نه پرسی پێكراوه‌و نه ئاگای له پێكهێنانی
ئه‌و كۆمیسیۆنه‌یه‌و نه یاسای بۆ ده‌ركردووه‌و نه ده‌زاشزانێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
ده‌نگی هاوڵاتیانی هه‌رێمدا ده‌كات ، نه مۆڵه‌تی باسی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم یا
ئه‌نجامنه‌دانی پێدراوه له‌لایه‌ن پارتیی و یه‌كێتیه‌وه ، دێت ئه‌و ته‌ڵقینه‌ی حیزب
له ته‌لاری په‌رله‌ماندا ده‌خوێنێته‌وه كه ئه‌و كۆمیسیۆنه راده‌سپێرێت بۆ ئه‌نجامدانی
ریفراندۆمه‌كه ، ئایا ئه‌مه هه‌مان رۆڵی ئه‌نجوومه‌نه كارتۆنیه‌كه‌ی جاران نیه
كه به‌س په‌سه‌ندكرانی بڕیاره‌كانی به‌عسی له‌سه‌ر بوو ؟
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین چالاكیی و كۆبوونه‌وه‌ی ئێستای په‌رله‌مانی
كوردستان – وه‌كو باڵاترین مه‌رجه‌عی یاسادانانی هه‌رێم – له بۆشاییه‌كی یاساییدایه
، ئه‌گه‌ر باسی یاسا بكات ده‌بێ سه‌رۆكی هه‌رێم واژۆی بكات ، ئه‌گه‌ر مه‌سعود
بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه ، كه‌واته ئه‌م نیفاقه سیاسییه چیه كه
دوو ساڵه خه‌ڵكی پێ چه‌واشه ده‌كه‌ن ، خۆ ده‌تانتوانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه دووساڵ
له‌مه‌وبه‌ر بكه‌ن ، شه‌رمه‌زارییه بۆ ئه‌وانه‌ی كۆبوونه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر به كاك
مه‌سعود نه‌ڵێن { سه‌رۆكی هه‌رێم } ، چونكه هیچ یاسایه‌كیان به‌بێ واژۆی ئه‌و ناچێته
بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه ، ئه‌گه‌ر ده‌شڵێن ناوبراو سه‌رۆكی هه‌رێم نیه ، خۆ نه
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌داو نه له ئاسۆی كۆبوونه‌وه حیزبیه‌كانیشدا ئه‌وه تا ئێستا
ده‌رنه‌كه‌وتووه كه پارتی رێگه بدات باسی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكرێت ، كه‌واته
په‌رله‌مان جگه له په‌سه‌ندكردنی ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی حیزبه‌كانه‌وه پێی
ته‌ڵقین ده‌كرێت هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی تری نیه ، ئایا ئه‌وه ئه‌و په‌رله‌مانه‌یه كه
ببێته شانازییه‌كی دیموكراسیی بۆ خه‌ڵكی كوردستان ؟!
نوێترین نوسینەکانی شوان هه‌ورامی
-
شوان هه‌ورامی
14/03/2021
-
شوان هه‌ورامی
27/02/2021
-
شوان هه‌ورامی
02/08/2018
-
شوان هه‌ورامی
25/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
16/07/2018
-
شوان هه‌ورامی
23/06/2018