دەبێت وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی ئاگای لێبێت؟

وتار/ 08/09/2017 868 جار بینراوە

سەعدی مستەفا

دەبێت وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی ئاگای لێبێت؟

لە مانگی رابردوو فۆرمی راستەوخۆی زانکۆو پەیمانگان دابەشکرا بەسەر قوتابیانی دەرچووی پۆل ١٢، کە وابریابوو  دابەش کردنەکە تاوەکو (١٥/٩)بەردەوام بێت،کەچی لەھەندێک کۆلیژ  ئێستا بچیت پێت دەڵێن فۆرمی راستەوخۆی بەیانیان نەماوە،
کە پرسیاریشیان لێدەکەی ئەدی ئەوماوەیە چی
بوو کە لە ئاستی وەزارەت راتان  گەیاندبوو تا ١٥/٩ فۆرم دابەش دەکرێت  ،پێت دەڵێن وەڵا
ئێمەش بە وەرەقە ھەلمانواسیبوو لە کۆلیژ تا(٣١/٨)
فۆرم دابەش دەکەین،
وەلا خۆش وەزارەت کۆلیژێکی زانکۆیەکت پاپەند نەبێت بە بریاری وەزارەتی خۆی ،
بەڵام من پێم وایە جگە لەو بێسەروبەریە ئیداریە کە لە زۆربەی دام ودەزگا حکومیەکان ھەیە،مەسەلەیەکی تر ھەیە  
ئەویش کاسبیەکەیەو پارەپەیداکردنە ، چونکە ئێستا کە فۆرمی بەیانیان نەماوە لە ھەندێک شوێن ،بەڵام فۆرمی ئێواران و فۆرمی پارالل ماوە
کە ھەردووکیان خوێندنەکەیان بە پارەیەو بری پارەکەشیان لەچاوئەوقەیرەنانە رێژەکەی زۆرە،
 بۆیە لێرەوە داوا دەکەم ئەو چەند رۆژەی کە وەزارەت رایانگەیاندبوو فۆرم دابەش دەکرێت پێیەوە پاپەندبن،چونکە ناکرێت قوتابی بکرێتە قوربانی  لەو نێوەندەدا،
داوادەکەم لە رێکخراوە قوتابی وخوێنکاریەکان بێنە سەرخەت،وەداواش دەکەم لەلیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵای پەرلەمان بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکەن.

ئەندازیار: سەعدی مستەفا عەبدولرەحمان


نوێترین نوسینەکانی سەعدی مستەفا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌