کێ هەیە بپرسێت لە وەزارەتی خوێندنی باڵا؟....بەشی 1
وتار/
13/10/2020
987 جار بینراوە
سەعدی مستەفا
کێ هەیە بپرسێت لە وەزارەتی خوێندنی باڵا؟....بەشی 1
سعدی مصطفی عبدالرحمن
لە پەرواێزی کەم کردنەوەی نرخی پارالێل وئێواران.
بە بریارێک لە (45%)کرێی خوێندنی حکومی لە زانکۆکان لەسەرجەم
قۆناغەکانی خوێندنی زانکۆیی کەم کرایەوە.
تائێرە هەنگاوێکی باشە،
بەڵام سەیر لەوەدایە چەند رۆژێکە سیستەمەکە کاراکراوەو پرۆسەی پێشکەشکردن دەستی
پێکردیە، کەچی تائێستا بە فەرمی نرخی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران نەزانراوەو دیار نیە،
بۆ ئەوەی ئەو رێژەیە بزانین لە چ نرخێک کەم کرایتەوە، کە ئەوەش دڵە راوکێ ی دوو دڵی
لای زۆربەی بۆ فێرخوازان دروست کردیە، رۆژانە فێرخوازان دەپرسن نرخی خوێندنی ئێواران
و پارالێل چەندە؟
ساڵی رابردووش هەمان کێشە هەبوو، بەداخەوە تا تەواوبوونی
کاتی کارا کردنی سیستەمەکەش نرخەکان هەر نەزانراو
بوو،
جا دەبێت بپرسین ئایا فەلسەفەی شاردنەوەی نرخی خوێندنی
حکومی دەبێت چی بێت؟
وە لێرەوەش داوا لەکەسانی خەمخۆر و ویژدان زیندوو دەکەین
بێنە دەنگ لەسەر ئەو رەفتارانەی وەزارەت و ئاشکراکردنی نرخەکانی خوێندن،
وە دەپرسین؟
کێ هەیە بپرسێت لە وەزارەتی خوێندنی باڵا؟.....
*شارەزا لە سیستەمەکانی وەرگرتن
نوێترین نوسینەکانی سەعدی مستەفا
-
سەعدی مستەفا
17/10/2020
-
سەعدی مستەفا
13/10/2020
-
سەعدی مستەفا
21/09/2020
-
سەعدی مستەفا
23/01/2020
-
سەعدی مستەفا
14/11/2019
-
سەعدی مستەفا
03/10/2019