کەم کردنەوەی نرخی پارالێل و چەند سەرنجێک.

وتار/ 03/10/2019 1469 جار بینراوە

سەعدی مستەفا

کەم کردنەوەی نرخی پارالێل و چەند سەرنجێک.

دوا بەدوای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بریاریدا کرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران لە زانکۆ و پەیمانگا حكومیەكان بۆ سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن کەم بکاتەوە.
خودی بڕیارەکە جێگای رێزگرتن و دەستخۆشیە ،
بەڵام ئەو چەند سەرنجەش بە پێویست دەزانم بیخەمەڕوو :

1.خوێندن بە سیستەمی پارالێل لە زانکۆ و پەیمانگەکانی حکومی، لەسەر حسابی کورسیە بەتاڵەکانی بەیانیانی بێ پارەیە،
بۆیە هەر لە سەرەتاوە ئەو پرسە ستەمێکە لە فێرخوازان کراوە، بە دەوڵەمەندو هەژار تێیدا زەرەرمەندن،
بۆیە ڕاستکردنەوەی ئەو ستەمە بەلادان یاخود کەمکردنەوەی رێژەی کورسی تەرخانکراو دەبێت،
کە بە گوێرەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا
لە (40%)ی کورسییەکانی کۆلیژەکان و
(%50) کورسییەکانی پەیمانگەکان لەپلانی وەرگرتن
تەرخانکراوە بۆ ئەو سیستەمە.

2.پێویست بوو نرخی خوێندنی پارالێل و ئێواران لە کاتی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین بەفەرمی لە بەردەستی فێرخوازاندا بوایە ،
هاوکات بڕیاری کەم کردنەوەکەش هەر لەو کاتە بوایە،
بەداخەوە تا نووسینی ئەو بابەتەش جگە لەچەند شوێنێک،
تا ئێستا نرخی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران بە فەرمی ڕانەگەیندراوە،
بۆیە فێرخوازانێکی زۆر لە کاتی هەڵبژاردنی ریزبەندیەکەیان راراو دوودڵ بوون نەیان دەتوانی بەشێک لە زانکۆ و پەیمانگاکان دیاری بکەن ،چونکه نرخەکەی نەزانراوبوو
کوردیش جوانی گوتوە(ماسی لە ناو ئاودا مامەڵە ناکرێت)،
سەرەنجام فێرخوازێکی زۆر بێبەش بوون لە هەڵبژاردنی ئەو جۆرە سیستەمە  .

3. بۆ گێڕانەوەی دەرفەتی یەکسان بۆ هەموو فێرخوازان،
پێویستە پێش ئاشکراکردنی ناوەکان ، ناوەندی وەرگرتنی فێرخوازان رێگا چارەیەک بدۆزێتەوە  بۆ ئەوانەی لە ئێستادا و لە دوای کەمکردنەوەی نرخی خوێندنی پارالێل و ئێواران دەیانەوێت داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ئەو دوو جۆرە سیستەمە.

4.پێویستە  لیژنەی پەروەردە وخوێندنی باڵای پەرلەمان و چالاکوانان ومیدیا و هاوڵاتیان ڕۆڵیان هەبێت و ناڕەزایەتی دەرببڕن لەپرسی بەپارەکردنی خوێندنی بەیانیانی حکومی لە زانکۆ و پەیمانگەکان.

5.کەمکردنەوەی کورسیەکانی بەیانیانی بێ پارەو
فرۆشتنی بەناوی سیستەمی پارالێل لەلایەک و
خراپی باری ئابووری هاوڵاتیان لەلایەکی تر دەبێتە هۆی نیگەرانی و بێ ئومێدیەکی زۆر لای فێرخوازان،
رەنگە سەر بکێشێ بۆ کێشەی دەروونی کۆمەڵایەتی و هتد .

6. پێویستە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەپاڵ کەمکردنەوەی رێژەی کرێی خوێندنی ئێواران و پاراڵێل، پێویستە رێژەی کورسیە تەرخانکراوەکانیش بە سیستەمی پارالێل کەم بکاتەوە،
لەبەرامبەریشدا رێژەی وەرگرتنی ئاسایی بەیانیان زیاد بکات،
چونکە لە کۆی (54933)دەرچووی پۆلی 12 ی ئامادەیی تەنها (24784) فێرخواز  لە پلانی وەرگرتنی بەیانیانی بێ پارە دانراوە، کە رێژەکە ناگەتاتە لە(%50) ی کۆی دەرچوانی ئەمساڵ.

ئەندازیار: سعدی مصطفی /شارەزا لە سیستەمەکانی وەرگرتنی زانکۆیی

نوێترین نوسینەکانی سەعدی مستەفا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌