لەبەرچی پەرتوکی رێبەری وەرگرتن بەچاپ ناگەیەنن؟

وتار/ 21/09/2020 620 جار بینراوە

سەعدی مستەفا

لەبەرچی پەرتوکی رێبەری وەرگرتن بەچاپ ناگەیەنن؟

سعدي مصطفى
پەرتوکی رێبەری وەرگرتن، پەرتوکێکی تاییبەت بوو بە دەرچووی پۆلی 12 ی ئامادەیی،ساڵانە بەدیاری دەدرایە فێرخوازان،لەو ڕێیەوە فێرخوازان ئاشنا دەبوون بە مەرج و رێنماییەکانی وەرگرتن و زانیاری دەربارەی زانکۆ و پەیمانگەکان، چەند ساڵێکە پەرتوکەکە چاپ ناکرێت.
 ئەگەر چی بە ئەلیکترۆنیش بڵاودەکرێتەوە،کە بەشێک لە فێرخوازان بەدەستی دێنن و دەیخوێننەوە،بەڵام رێژەیەکی زۆریش لە فێرخوازان هیچ زانیارییەکیان لەو بارەیەوە نیە، کە ئەمەش کارەساتێکی گەورەیە، پەرتوکێک کە ئەگەر 100 هەزار دانەی لێ چاپ بکەیت، ئەوا هەر دانەی لەوانەیە 750 دینار خەرجی بێت، کە ئەگەر کۆی گشتی ئەژمار بکەین
ئەوا(75,000,000)دیناری تێدەچێت،زۆر سەیرە! ساڵانە لە رێی سیستەمی پارالێل و ئێواران چەندین ملیار دینار لە کەس و کاری فێرخوازان وەردەگیرێت، کە چی پەرتوکێکی (750)دیناری، بە ڕەوا نابینن بیدەن بە فێرخوازان،بەداخەوە حکومەتی هەرێم بەناوی قەیرانی دارایی لە چەندین سێکتەرەوە ستەم لە هاوڵاتیان دەکات،رۆژ بە رۆژیش قەبارەی ستەمەکە زیاتر دەبێت،لەکۆتاییدا پێشنیار دەکەم ئەگەر حکومەت ئەو پەرتوکەی پێ چاپ ناکرێت با دەرگای خێرخوازان بکاتەوەو رێگر نەبێت لەوەی کە ئەو پەرتوکە لە رێی چاپکردنەوە دابین بکەن.

نوێترین نوسینەکانی سەعدی مستەفا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌