بۆ خوێندنی زانکۆتان کردە پارە؟

وتار/ 17/10/2020 494 جار بینراوە

سەعدی مستەفا

بۆ خوێندنی زانکۆتان کردە پارە؟

 
بەدرێژایی چەند ساڵەی حوکمرانی کوردی لەو پارچە کوردستانیەی باشوور، دەستەڵاتداران لە جیاتی ئەوەی رۆژ بەرۆژ لە هەوڵ و داههێنان دابن بۆ ئەوەی باری گوزەرانی خەڵک خۆش بکەن و ژیانێکی ئاسودەیان بۆ فەراهەم بکەن، کەچی بەداخەوە کۆمەڵێک خەڵک بەناوی دەستەڵاتەوە کەوتونەتە گیان و لاشەی خەڵکی ستەملێکراوی کوردستان ، هەر جارەی بەشێوازێک داهێنان دەکەن لە رووتانەوەی ماڵ و موڵکی  هاوڵاتیان، بەناوی قەیرانی دارایی  سەرەتایی ترین مافی فەرمانبەران پێشێل دەکەن، کە ئەوەش ژیانێکی پر قەیراناویان دروست کردیە بۆ تاک تاکی ئەو کۆمەڵگەیە، هەموو سێکتەرەکانی ژیانیان کردۆتە کەرتی تاییبەت، لە تەندروستی و ئاو و کارەبا و پەیوەندیەکان و شارەوانی و رێگاوبان و هتد... ،
لەهەمووی ترسناکتریش خوێندنی زانکۆکانی حکومی بوو، کە چەند ساڵێکە بە پلان ساڵ بەساڵ رێژەی کورسیەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی حکومەتیان بەناوی سیستەمی پارالێلەوە کردۆتە پارە،
کە لە ئێستادا (40%بۆ50%)کورسییەکانی پلانی وەرگرتنیان داناوە بۆ ئەم جۆرە سیستەمە، جگە لەمەش هەندێک بەش لە کۆلیژەکان (%100) کراوەتە پارە،
کە ئەوەش ستەمێکی گەورەیە لە فێرخوازان دەکرێت و خێزانەکانیان تووشی دەیان کێشە دەکرێن،
بۆیە نەدەکرا وابە ئاسانی کورسیەکانی زانکۆ حکومیەکان لەتاقی بەیانیدا هەراج بکەن و لەسەر مافی فێرخوازان ی هەژار بیدەن بە سەرمایەداران،
ئەوە لەکاتێکدا زانکۆ تاییبەتیەکان و خوێندنی ئێواران لە زانکۆ حکومیەکان هەیە، بۆ کەسانێک کە پارەیان هەیە حەزیان بەتەواو کردنی کۆلیژ و پەیمانگەیەکی بەرزە،
وە  ئەگەر وەزارەتی خوێندنی باڵاش پێویستی بە سەربەخۆیی دارایی و لەسەر پێخۆ وەستانە،
 دەکرا چەند زانکۆیەکی تاییبەتی کردبایەوە،
کە داهاتەکەی بۆ وەزارەت گەرێندرابایەوە،
دیوێکی تری ئەو بابەتە بە ناراستەوخۆ بریتیە لە خۆشکردنی بازاڕی زانکۆ تاییبەتیەکان(ئەهلییەکان) ە وە ئاراستەکردنی فێرخوازانە بۆ ئەوەی روو لەو زانکۆیان بکەن.
لێرەوەش داوا لە کەس وکاری فێرخوازان و لایەنە پەیوەندیدارەکان و رۆشنبیران و قەڵەم بەدەستان و دەزگاکانی راگەیاندن دەکەم بێنە سەر خەت و فشار دروست بکەن و چیتر ئەو ستەمە قبوڵ نەکەن.
لە کۆتاییدا دەپرسین؛:
کێ لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەپرسێتەوە؟
نووسینی /سعدی مصطفی عبدالرحمن
شارەزا لە سیستەمەکانی وەرگرتنی زانکۆیی.

نوێترین نوسینەکانی سەعدی مستەفا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌