لەبەرچی کەمترین کۆنمرەی وەرگیراوی ئاشکرا ناکەن؟

وتار/ 14/11/2019 2449 جار بینراوە

سەعدی مستەفا

لەبەرچی کەمترین کۆنمرەی وەرگیراوی ئاشکرا ناکەن؟

ئەندازیار سعدی مصطفی/شارەزا لە سیستەمەکانی وەرگرتنی زانکۆیی
ساڵانە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەڕێگای سیستەمێکی ئەلیکترۆنی دەرچوانی پۆلی 12 ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەردەگرێت،
 ئەم رێگایە لەساڵانی رابردوودا شەفافیەتێکی باشی هەبوە.
 ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە، دەبوایە وەکو ساڵانی پێشوو لەگەڵ ڕاگەیاندنی ناوی فێرخوازانی وەرگیراو لەزانکۆ و پەیمانگەکان لیستی کەمترین کۆنمرەی وەرگیراوی ئەمساڵیش بڵاو کرابایەوە،
پرۆسەی شەفافیەت لێرە بەدیاردەکەێت،
چونکە فێرخوازەکە نمرەکەی خۆی لەگەڵ شوێنەکانی تری لێ وەرنەگیراو بەروارد دەکرد،
لەدوای راگەیاندنی ناوەکانیش پرۆسەی دابەزین و شوێن گۆرینی فێرخواز لە نێوان زانکۆ و پەیمانگەکان دەستی پێکرد،
ئەوەی زۆر جێی مەترسیسە ئەوەیە مافی قبوڵ کردن و رەتکردنەوەی داواکاری شوێن گۆرینەکە درابویە دەستی ئیدارەی زانکۆ و پەیمانگەکان،
بۆیە لەو پرۆسەیەدا دیار نیە چۆن ئەو فێرخوازانە لەشوێنی گۆردراو وەرگیراون؟
 وەئەوەی وەرنەگیراوە بۆچی وەرنەگیراوە؟
کە هۆکارەکشی دەگەرێتەوە بۆ نەبوونی ئەو لیستە،
هیوادارین پرۆسەی دواکەوتنی ئاشکرا کردنی لیستی کەمترین کۆنمرەی وەرگیراو بگەرێتەوە بۆ لایەنی تەکنیکی، چونکە بەئاشکرانەکردنی پرۆسەی وەرگرتنی ئەمساڵ  دەکەوێتەژێر پرسیارەوە ،
بۆیە ئەگەر هاتوو تەنانەت یەک حاڵەت ئاشکرابێ کە فێرخوازێک بەنمرەی کەمتر لە نمرەی ئاسایی وەرگیرابێت ، وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکەوێتە ژێر پرسیار.
دواجار لەحاڵەتی یاری کردن بەکۆنمرەکان، فێرخوازان مافی ئەوەیان دەبێ سکاڵا تۆمار بکەن،
 ئەگەرچی لەهەموو بارێکیشدا فێرخوازان تووشی زەرەر دەبن.
لێرەوە داوا لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە فشار بخەنە سەر وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ئەوەی ئەوپڕۆسەیە چیتر دوا نەخات،
ئەگەر کێشەیەکی تەکنیکیش هەیە پێویستە روونکردنەوەی پێویست لەو بارەیەوە بدرێت.

نوێترین نوسینەکانی سەعدی مستەفا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌