جه‌نگ.... له‌نێوان ئاشتی و كاپیتالیزمدا

وتار/ 05/09/2017 875 جار بینراوە

دڵشاد میراوده‌لی

جه‌نگ.... له‌نێوان ئاشتی و كاپیتالیزمدا
دلشاد میراوده‌لی


جه‌نگ رووداویكی خویناوی رابردوو ئیستاو ئاینده‌یه‌.
له‌سه‌ر ئاستی دونیاو له‌میژووی جه‌نگه‌كانی دونیادا، بیجگه‌ له‌ جه‌نگی سارد، كه‌ به‌جه‌نگی راسته‌قینه‌ ناو نابریت، هیچ جه‌نگیكی بچوك و گه‌وره‌ نییه‌، خوینی تیدا نه‌رژابیت.
له‌سه‌ر ئاستی ده‌وله‌تان و له‌سه‌ر ئاستی فیكری تاكه‌ كه‌سان و بیر مه‌ندانیش، دوو ره‌وت و فیكری جیاهه‌ن سه‌باره‌ت به‌جه‌نگ، هه‌ندیكیان ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌و نه‌فره‌تی لیده‌كه‌ن، چه‌رده‌یه‌كیش به‌ر هه‌ر ره‌نگیك بیت ره‌واتی پیده‌ده‌ن، له‌ قورئانی مه‌جیدا هاتووه‌، بلاوكردنه‌وه‌ی دینی ئیسلام به‌شمشیر ئه‌ركیكی ئاینییه‌، جه‌نگ به‌ناوی خوداو به‌فه‌رمانی خودا، ره‌وایه‌تی پیدراوه‌، جه‌نگ بكه‌ن له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ی بروایان به‌خودا و رۆژی زیندووبونه‌وه‌ نییه‌ و حه‌رام كراوه‌كانی خواو په‌یامبه‌ره‌كه‌ی به‌حه‌رام نازانن،
هه‌روه‌ها جه‌نگ بكه‌ن پیره‌وانی ئایینه‌كانی دیكه‌ش، مادام نایه‌نه‌ سه‌ر ئایینی حه‌ق، جه‌نگیان له‌گه‌ل بكه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی باج ده‌ده‌ن و خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌ده‌ن.سوره‌تی 9ئایه‌تی 29.
گیان و مالی خۆتان فیدا بكه‌ن... خوا له‌نتاوانه‌كانتان خۆش ده‌بیت، خوا ده‌تان باته‌ بخ گه‌لیك كه‌ داره‌كانی جۆگه‌ی ئاویان به‌ژیدا ده‌روات ئایه‌تی 88و 89.
ئایینی بودا دژی جه‌نگه‌، به‌لام له‌به‌رامبه‌ردا ئاینی به‌راهمایی ئیجگار جه‌نگ خوازه‌.
له‌سه‌رده‌می بتپه‌رستان و یۆنانییه‌كۆنه‌كان و چینییه‌كان و ره‌شپیست و سپی پیست و كۆیله‌و كه‌نیزه‌كدا و له‌سه‌رده‌می ئه‌فسانه‌یی په‌ری و دیوه‌كاندا، جه‌نگ شیوازو ئه‌ته‌كیتی خۆی هه‌بووه‌و له‌ چوارچیوه‌ی ئه‌و دوورایه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ باسمكرد، به‌دورنین و ئاخندراون له‌ بیری جیاجیا.
له‌میژوودا وابووه‌ پیشمردنی كه‌سه‌كه‌ له‌جه‌نكدا شینی بۆ گیردراوه‌، به‌وه‌ی مه‌رگی مسۆگه‌ر كردووه‌، له‌جه‌نگدا. به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كرده‌ی خۆ كوژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، یاخۆ فرۆكه‌وانی ده‌كه‌ن،
ره‌خنه‌ی جه‌نگئه‌وه‌یه‌، هه‌موومان جه‌نگ ده‌كه‌ین، ناشئ ره‌وایه‌تی پیبده‌ین، چونكه‌ چونكه‌ ره‌وایه‌تیدان به‌جه‌نگ، ..مرۆڤ كوژی ده‌بیته‌كردوه‌ی چاك:
فه‌لسه‌فه‌ی چینی ته‌نیا فه‌لسه‌فه‌یه‌كه‌، خۆی له‌ ریزگرتنی جه‌نگ پاراستووه‌، كۆنفۆشیۆس ده‌لئ: جه‌نه‌رالی راسته‌قینه‌ جه‌نگی خۆش ناویت، ئه‌و نه‌ركابه‌رایه‌تی ده‌كات و نه‌ توشی هه‌ست و سۆز ده‌بیت. ئاخر چینییه‌كان له‌ رابردوو شانازیان به‌ لاوازی سوپاوه‌ ده‌كرد
.
بۆ نموونه‌ یۆنانییه‌كان جه‌نگ به‌ پیویستییه‌كی ویست و خواست ده‌زانن.
كانت بروای وایه‌ ئاشتی هه‌میشه‌یی سه‌قام گیر نابیت به‌لام ده‌توانین بیكۆتایی لیینزكببینه‌وه‌.
هیگل بپه‌رده‌ به‌یه‌كیك له‌وانه‌ داده‌ندریت ستایشی جه‌نگ و توندووتیژی ده‌كات. به‌پیی چه‌ندان بۆچونی جیاواز ، پیناسه‌ی زۆرمان هه‌ن بۆ جه‌نگ و لایه‌نگیری جه‌نگ. سالی 1878 جه‌نگ ئه‌وه‌نده‌ گرینگی پیدراوه‌ له‌به‌رلین كۆنگره‌ی بۆ ببه‌ستریت و له‌م كۆنگره‌یه‌شدا، له‌چه‌ندرایه‌كی گه‌لاله‌كراو بۆ جه‌نگ، هه‌ن ... كویسی رایت: پییوایه‌، جه‌نگ مه‌رجیكی یاساییه‌، ده‌رفه‌ت به‌ چه‌ن تاقمی جیاواز ده‌دات ماملانیی چه‌كدای پیكبهبنن.
كلاوزیۆیتس: ده‌لئ جه‌نگ كرده‌وه‌یه‌كی توندو تیژه‌ ، ئامانجه‌كه‌ی مالكه‌چكردنی لایه‌نی به‌رامبه‌ره‌:
تا ئیره‌ چه‌ند بۆچونی ئایینه‌كان و ولاتان و رای بیرمه‌ندان و میژوویی بوون.بۆ جه‌نگ
ئه‌ی له‌دوای فیكرو هیز بۆ سه‌رده‌می ئه‌مرۆ ئه‌وه‌ی جه‌نگ به‌ریوه‌ ده‌بات چییه‌؟
مارشال ساكس ده‌لئ: ئه‌وه‌ی جه‌نگ به‌ریوه‌ ده‌بات یه‌كه‌م پاره‌ دووم پاره‌ سیهه‌م پاره‌یه‌، واتا ولاته‌ پیشه‌سازییه‌كان زۆرتر ده‌توانن له‌جه‌نگدا سه‌ركه‌وتوبن به‌هۆی به‌رهینانی وه‌زه‌و وه‌سائیلی و ئامرازی جه‌نگ به‌رجه‌سته‌ ده‌كه‌ن، زۆرتر سه‌رده‌كه‌ون. له‌سه‌رده‌میكدا كه‌ شمشیر جه‌نگی به‌ریوه‌ ده‌برد و پیاله‌ی شه‌راب له‌گه‌ل برینی كه‌ له‌سه‌ران نۆش ده‌كرا، ئیسته‌ جه‌نگ داخوازی هه‌ر خوینه‌، وه‌لئ ئیستا به‌ f16 به‌روه‌ ده‌چیت ، ئامانجه‌كه‌ش هه‌مان ئامانجی به‌رهه‌م هینانی مه‌رگه‌ و خوین رشتنه‌.
جه‌نگ له‌لایه‌ن ولاتانی ده‌وله‌مه‌نده‌وه‌ به‌سه‌ر ولاتی هه‌ژاردا ده‌سه‌پیندرئ، بۆشی هه‌یه‌ له‌لایه‌ن ولاتی هه‌ژاریشه‌وه‌ یسپیندری بۆ مه‌به‌ستی فروانخوازی . له‌جه‌نگدا ته‌نیا ئه‌وه‌ی شكست ده‌خوات زیانی به‌رناكه‌وئ، به‌لكو به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ریش ده‌كه‌وئ واتا زیانی گشتی له‌جه‌نكدا به‌رجه‌سته‌ ده‌بن.
ده‌شگوتریت سه‌رده‌می جه‌نگ و دوای جه‌نگ زیانه‌كان زۆرتر ده‌رده‌كه‌ونو چونكه‌ دوای جه‌نگیش ژینگه‌و ته‌ندروستی مرۆڤ ئه‌وانه‌ی له‌جه‌نگیش نه‌بوون و ته‌مه‌نیان هه‌لكشاوه‌ بیزیان نابن، له‌لایه‌نی ئابووریشه‌وه‌ دوای جه‌نگ كاریگه‌رییه‌ لاوه‌كییه‌كانی جه‌نگ ده‌رده‌كه‌ون وه‌ك ئه‌وه‌ی هیرۆشیماو ناكازه‌كی ئیسته‌ش سروشتی نه‌بۆته‌وه‌، لایخۆشمان هه‌لبجه‌ ئیستاش ئینسانی كه‌م ئه‌ندام به‌رهه‌م ده‌هینیت، ئابوری وه‌لاتان په‌كده‌خات و تیچوی ولاتیش زۆرتر ده‌بیت، هه‌ر چه‌نده‌ له‌ ناو خودی جه‌نگه‌كه‌دا كه‌سانیكی سه‌ربازی و سیاسی سودمه‌ندی جه‌نگ ده‌بن.
به‌رای كۆلین كلارك: جه‌نگ ده‌بیته‌ هۆی په‌ره‌سه‌ندنی بارستایی به‌شی سیهه‌م واتا كارو باری به‌ریوه‌به‌ری و ته‌كنیكی ئه‌م تیچون و مۆبیلیزه‌كردنه‌، گه‌لیك له‌ هیزی سوپایی به‌رده‌وامترو هیزی كار ده‌بات، له‌ فه‌ره‌نسا سالنی 1940 بۆ 1945 به‌هه‌زاران له‌ هیزی مرۆیی ده‌برده‌ سه‌رئ، هه‌لكشانی مۆچه‌كان و زۆربوونی ریژه‌ی كاری لیده‌كه‌ویته‌وه‌، له‌ رووی تیچوونه‌وه‌ پاره‌ حوكمی جه‌نگ ده‌كات و هیزی مرۆیش ده‌خوازیت،
ئه‌وه‌ جیا له‌وه‌ی به‌رای ماركسه‌وه‌ له‌نیوچونی ته‌وای سه‌رمایه‌داری لیده‌كنه‌ویته‌وه‌، یه‌ك جدیهانی ئابوریش ده‌ناسیت ئه‌ویش ئه‌و جدیهانه‌یه‌ له‌ژیر ركنیفی پاره‌دایه‌.
سه‌ده‌ی نۆزده‌ به‌هاترین سه‌ده‌ی جیهان ناوده‌بریت، بیرمه‌ندانی وه‌ك ئۆگیست هیربیت و سپینسیر گه‌یشتنه‌ ئه‌و باوه‌ره‌ی پیشه‌سازی ده‌توانئ جه‌نگ وه‌ دره‌نگ بخاته‌وه‌

نوێترین نوسینەکانی دڵشاد میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌