نامه‌یه‌ك بۆ گه‌نجانی عه‌شیره‌تی میراوده‌لی

وتار/ 12/10/2016 1178 جار بینراوە

دڵشاد میراوده‌لی

نامه‌یه‌ك بۆ گه‌نجانی عه‌شیره‌تی میراوده‌لی
دڵشاد میراوده‌لی
له‌ سه‌رده‌میكدا، كه‌ عه‌شیره‌تی میراوده‌لی، جه‌نگی روسیای قه‌یسه‌ری ده‌كردو سنووری قه‌له‌مره‌وی خۆی ده‌پاراست، دوای ئه‌وه‌ش شه‌ری عوسمانلی و سه‌فه‌وییه‌كانی ده‌كرد. ئیستا پیاویكم ده‌ویت له‌و ده‌سه‌لاتانه‌ی ئه‌مرۆ نه‌خاسمه‌ شه‌ری ئه‌م ئیمپراتۆرانه‌ بكات، بلكو به‌زمانیشیان دابیت باسی شه‌ری ئه‌و زلهیزانه‌ بكه‌ن. كه‌چی هه‌ر ئه‌م ده‌سه‌لاتانه‌ن به‌ریوه‌به‌ری ناحییه‌ك نه‌خاسمه‌ قایمقایمیك به‌و عه‌شیره‌ته‌ به‌ ره‌وای ئه‌م عه‌شیره‌ته‌ ره‌وا نابینن. ده‌سه‌لات به‌گشتی و ده‌سه‌لاتی ناو چه‌كه‌ش به‌تایبه‌ت، با خیر به‌ میژووی ئه‌م عه‌شیره‌ته‌ نه‌كه‌ن، با ئه‌وانه‌ی بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ قوربانیانداوه‌و ماندووبوون، په‌راویزیان نه‌خه‌ن، چونكه‌ خه‌ون و خه‌یالی سه‌ركرده‌ییان هه‌یه‌، به‌و مانایه‌ی ترسیان له‌سه‌ركرده‌یی و پیشه‌وایه‌تی كه‌سانی خاوه‌ن قوربانی ئه‌م عه‌شیره‌ته‌ هه‌یه‌، ئه‌مرۆ نه‌ریتیك دروست بووه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ده‌بیات، مخابن كارو پاداشت به‌وانه‌ ده‌دریت خزمه‌تیان نه‌كردووه‌. من كارم به‌ فیودالیزم چینی پرۆلیتار نییه‌، هه‌ندك شتگه‌ل ره‌وتی ژیانن و باوه‌رم پییان هه‌یه‌، كاتیك ستالین و ماركس و ئه‌نگلس دژی بۆرژوا وه‌ستانه‌وه‌، بۆ كاریان بۆ فیكری ئاشتی خواوازی نه‌كردو وه‌ك ئاشتی خوازیكی عه‌یار هه‌ژده‌ش ده‌ر نه‌كه‌وتن. من ده‌میكه‌ وتومه‌ هه‌موو جه‌نگه‌ كانی دونیا جیگه‌ی وشه‌یه‌ك خۆشه‌ویستی ناگرنه‌وه‌ چونكه‌ په‌یامی دژی بۆرژوا له‌ بنچینه‌ددا ته‌ندروست نه‌بوو، شوعییه‌كانیش كاتیك په‌یامی دژی بۆرژوایان هه‌لگرت، ئه‌وانه‌ی شوعی راسته‌قینه‌ بوون له‌گه‌ل ئه‌و شۆرشه‌دانه‌بوون، دیاره‌ مه‌به‌ستم دیاره‌ مه‌به‌ستم بلۆكی شۆشیالیستی و سۆڤییه‌تی جاران نییه‌، ئه‌وه‌نده‌ی به‌دیاری مه‌به‌سته‌كه‌ عیراقه‌، ئه‌وه‌نده‌ی من لیی تیگه‌یشتوم، شوعییه‌ت نابیت نه‌یاریكی سه‌ر سه‌ختی ئایین بیت و ناشبیت تاسه‌ر مۆخیش بیپه‌رستیت، جاریكیان براده‌ریكم ده‌چیته‌ باره‌گای حزبی شوعی، كه‌ ده‌بینیت وا نویژ به‌كۆمه‌ل ده‌كه‌ن، ده‌گه‌ریته‌وه‌ دواوه‌و ته‌ماشای تابلۆی سه‌ر بیناكه‌ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت داخۆ چۆته‌ باره‌گای حزبی شوعی یان لیی تیكچووه‌و لای داوه‌ته‌ باره‌گای كۆمه‌ل و یه‌كگرتوو. جا بۆئه‌وه‌ی هاورییانم له‌ناو ئه‌م حیزبه‌ لیكدانه‌وه‌ی نابابه‌تی بۆ ئه‌م نامه‌یه‌م نه‌كه‌ن، لیتان ناشارمه‌وه‌، به‌م ئایدیایه‌ی بسمكرد، خۆم به‌شوعییه‌كی عه‌یار 24 ده‌زانم. بۆ ئه‌وه‌ی زۆر له‌ناوه‌رۆكی نامه‌كه‌م، نه‌رۆمه‌ده‌رو زۆر رووی لیهه‌ل نه‌مالم، له‌ دوای نه‌وه‌ته‌كان، ئه‌م عه‌شیره‌ته‌ چلوره‌ی سه‌هۆلی سه‌ر خیوه‌تی به‌ده‌ستی منالانی ده‌شكاند، به‌لام رابه‌رانی ئاماده‌نه‌بوون، پشتی كوردو كوردایه‌تی بشكینن، بۆ مه‌رامی ئاخوندییه‌كان، ئیستاش ئه‌و دۆستایه‌تییه‌ی نیوان حزبی دیموكرات و عه‌شیره‌تی میراوده‌لی زیاتر هی ئه‌و كاته‌یه‌، ئاماده‌ نه‌بوون سیخوری به‌سه‌ر كوردبوونه‌وه‌ بكه‌ن، به‌لام ئاماده‌بون له‌ ژیر ره‌حمه‌تی تۆپبارانی ئاخوندییه‌كاندا زریكه‌و قیژه‌ی منالانیان قبول بكه‌ن. دووسال برسییه‌تی و دووسال بی بنگه‌ی ته‌ندروستی دووسال له‌ سه‌رماو سۆله‌دا ژیانكردن ئه‌سته‌م بوو، له‌م ساته‌ دژواره‌دا، تاكه‌ فریاد ره‌س به‌ریز… نیچرڤان بارزانی به‌ نوینه‌ری به‌ریز.. (مسعود بارزانی) بوو به‌ خۆیی و دوو ملوینی سویسریه‌وه‌ گه‌یشته‌ ناحییه‌ی هیرۆو وه‌كخۆك ئه‌م هه‌لویسته‌ی به‌ریزیان به‌ر له‌وه‌ی مه‌ها میكی حزبی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌بیت په‌یامیكی ئینسانی و ژیانكردنه‌وه‌بوو به‌ گیانی ئه‌م عه‌شیره‌ته‌دا. له‌ ئیستاشدا، ئه‌گه‌ر پۆلینبه‌ندییه‌ك له‌ نیوانی عه‌شیره‌تی میراوده‌لیدا بكه‌یت، بۆ حزبگه‌رایی، ئه‌م عه‌شیره‌ته‌ به‌هۆی هه‌لكه‌وته‌ی جوگرافی و جیپۆلۆتیكی سنووره‌كه‌ زیتر له‌ناو یه‌كیتی نیشتمانی كوردستاندا كاریانكردووه‌، به‌لام چ ئه‌وانه‌ی له‌ رابردوو بۆ ئه‌و حزبه‌ خه‌باتیانكردووه‌،به‌هه‌ر هۆیه‌ك بیت ئیستا به‌مه‌غدوورییه‌وه‌ دووره‌ په‌ریزن له‌ یه‌كیتی. ئه‌وانه‌یشی ئیستا له‌سه‌ركارن، له‌ هیچ جومگه‌یه‌كی ئیداری ناوچه‌كه‌ رۆلیان پینه‌دراوه‌. له‌م پیودانگه‌وه‌ زۆر پیویسته‌، یه‌كیتی نیشتمانی به‌ سیاسه‌تی خۆی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م عه‌شیره‌ته‌دا بچیته‌وه‌و ئه‌م عه‌شیره‌ته‌ش بۆ ئه‌وه‌ی زۆرتر بتوانن له‌مه‌جالی نه‌ته‌وه‌یی و خزمه‌تكردنی دلسۆزانی ناو عه‌شیره‌ت و ده‌ره‌وه‌ی عه‌شیره‌ت و چ بۆ ناوچه‌كه‌ش خزمه‌تی زیاتر بكه‌ن، زیاتر به‌چه‌كی سه‌رده‌م خۆتان ته‌یار بكه‌ن و له‌ رووی فیكری و رۆشنبیریه‌وه‌ كاربكه‌ن . بۆ ئه‌وه‌ی بۆهه‌ر گۆرانكاریه‌ك ئاماده‌و ته‌یاربن، له‌رووی بازرگانی ته‌ندروستیشه‌وه‌ خه‌راپ نییه‌، پیشه‌سازی و لایه‌نی كشتوكالی زیاتر په‌ره‌ پیبده‌ن، دواجار یه‌كگرتن و ئاشتی كۆمه‌لایه‌تی زیاتر سه‌قامگیربكه‌ن.

نوێترین نوسینەکانی دڵشاد میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌