ریكه‌وتنی پارتی و ... یه‌كیتی.. ئارامی ده‌هینێ

وتار/ 23/01/2017 1136 جار بینراوە

دڵشاد میراوده‌لی

ریكه‌وتنی پارتی و ... یه‌كیتی.. ئارامی ده‌هینێ
دڵشاد میراوده‌لی
ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كیتی  ریكبكه‌ون، تاكه‌ چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م ئاریشه‌و قه‌یرانه‌كانه‌، له‌ نیوه‌ندی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی و درایی و سیسته‌م و  ریره‌وه‌ی دیموكراسیدا، كامیان هه‌لبژیرین؟ وای بۆ ده‌چم، ئه‌وه‌، پرسیاری جددی نیوان لایه‌نه‌كانه‌، هاوكاتیش، ئه‌م قه‌زیه‌ی سیاسی راسته‌وخۆیه‌  په‌یوه‌نداره‌، به‌ ژیانی خه‌لكه‌وه‌، له‌م ساته‌وه‌خته‌ی  ئیستا كوردستانی پیدا گوزه‌ر ده‌كات، من ره‌شبین نیم به‌رامبه‌ر چه‌مكی دیموكراسی و بروای پته‌و ته‌وام پیی هه‌یه‌، به‌لام له‌ ئیستادا نه‌وه‌ك ئه‌م چه‌مكه‌ نا چه‌سپیت، به‌لكو ئاژاوه‌ی گه‌وره‌ دریژه‌ پیده‌دات له‌ كوردستاندا،  خۆم ده‌میكه‌ وتومه‌، با سیسته‌می دیموكراسی بگۆردریت له‌ كوردستاندا، چونكه‌ دیموكراسییه‌ك، كه‌ نه‌بیته‌، هه‌وینی یه‌كتر قبولكردن و كار بۆ بژارده‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌لبژرادن نه‌كه‌ین، ئه‌م دیموكراسییه‌ته‌، قورسایی خۆی به‌رجه‌سته‌ناكات له‌ كوردستاندا. وه‌ك نموونه‌ش، نموونه‌یه‌كی به‌هیزو ناوازه‌ نابیت بۆ هه‌ریم و ناوچه‌كه‌، به‌لام له‌ رووی ژیان و گه‌شه‌پیدانی مرۆیی و بنبركردنی قه‌رانه‌، به‌مانه‌ راسته‌قینه‌كه‌ی.
وه‌كچۆن ده‌وله‌تداری له‌ رۆژئاواو رۆژ هه‌لات، نیوانیان ئه‌رزو ئاسمانه‌، بۆ حزبیش هه‌روا ده‌كه‌ویته‌وه‌،
وای بۆ ده‌چم هیشتا حزبی كوردی، برست و توانای له‌بار نه‌بیت، دیموكراسییه‌ت وه‌ك بنچینه‌ جئ به‌جئ بكات، به‌لام توانای هه‌یه‌،  ململانی بگۆرئ بۆ دانووسان.
ئه‌وسا ده‌شتوانیت، فه‌رهه‌نگی توندو تیژی بگۆریت، بۆ ئاشتی سیاسی و ئاشتی كۆمه‌لایه‌تی و ئاشتی ئابووری.
كاتی خۆی، وه‌ك  ره‌ئی، له‌گه‌ل ریككه‌وتنی ده‌ ساله‌ی  نیوان پارتی و یه‌كیتی نه‌بوم، به‌لام به‌ هه‌موو غه‌وشه‌كانییه‌وه‌، ئه‌زموونی سیاسی  سه‌لماندی پیویستیمان، به‌ ریكه‌وتنیكیتری نیوان ئه‌و دوو حزبه‌ی كوردستانه‌.
ئه‌م كوردستانه‌، به‌ ریكه‌وتنی نیوان ئه‌و دوو حزبه‌ نه‌بیت، ئارامی سیاسی و جفاتی به‌خۆیه‌وه‌ نابینئ.

نوێترین نوسینەکانی دڵشاد میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌