گه‌نده‌ڵی له‌ تیرۆر ترسناكتره‌

وتار/ 16/01/2017 839 جار بینراوە

دڵشاد میراوده‌لی

گه‌نده‌ڵی له‌ تیرۆر ترسناكتره‌
دڵشاد میراوده‌لی
مامۆستایه‌كی ئابووری له‌ یه‌كێك له‌ زانكۆكانی ئه‌مریكا, قوتابییه‌كه‌ی پێنج خوله‌ك له‌ وانه‌كه‌ی دواكه‌وت, ئاماده‌نه‌بوو قوتابییه‌كه‌ بكاته‌ ژووره‌وه‌. دوای هه‌وڵدانێكی زۆری قوتابییه‌كه‌, مامۆستا گوتی: دواكه‌وتنی تۆ,وه‌ك قوتابی, راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ ئابووری ئه‌مریكاوه‌ هه‌یه‌.ڕاسته‌ پێشكه‌وتنی گه‌لان, ئێمه‌ زۆرتر به‌ زه‌مه‌نه‌وه‌ ده‌یبه‌ستینه‌وه‌,به‌ڵام له‌گه‌ڵ كاتدا,پیویستی به‌ هه‌وڵ و كۆششی به‌رده‌وام و كارگێڕی ته‌ندروست و لێپێچینه‌وه‌ی جددییه‌وه‌ هه‌یه‌. كه‌چی راِست و دروست, لای ئێمه‌ ئه‌م هاوكێشه‌یه‌, پێچه‌وانه‌ كه‌وتۆته‌وه‌,من له‌ شوێنێكی تریش گوتومه‌, گله‌ی من له‌ ده‌سه‌ڵاتی كوردی ئه‌وه‌یه‌,چۆن له‌ تیررۆرو ئیڕهاب و مادده‌ی بێهۆشكه‌ری پێچاوه‌ته‌وه‌,له‌پێناو ئاسایشی نیشتمانیدا, ئاواش ده‌بوایه‌,له‌ گه‌نده‌ڵی پێچابایه‌وه‌, تا.. ئه‌و ساته‌ وه‌خته‌ش, وای بۆ ده‌چوم,گه‌نده‌ڵی وه‌كو هه‌موو شتگه‌ ترسناكه‌كانیتر, ته‌نیا په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌ ئاسایشی نیشتمانیه‌وه‌ هه‌یه‌, كه‌چی بیردۆزه‌كانی كایه‌ی گه‌نده‌ڵی, گه‌یشتونه‌ته‌, ئه‌و بڕوایه‌ی, چه‌مكی گه‌نده‌ڵی,زۆر خه‌ته‌رو مه‌ترسیدارتره‌,له‌تیرۆرو به‌ شه‌كانیتری تیرۆر.لای ئێمه‌ ساڵانه‌ چه‌ندیین نموونه‌ی قێزه‌وه‌نی گه‌ندڵیمان لا دروست ده‌بێت,چه‌ند ین وێنه‌ی پێشێلكلری یاسایی ده‌بینین,كه‌چی به‌ پێچه‌وانه‌وه‌,ساڵانه‌ نموونه‌یه‌كی زیندوی لێپرسیه‌وه‌مان له‌ به‌ر ده‌ست نییه‌. جارێك نه‌مان بینی ده‌سه‌ڵاتی كوردی,پێنج به‌ڕێوه‌به‌ری باش خه‌ڵات بكات, پێنج به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆتینكارو خه‌راپیش, به‌ سوكوكه‌ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك به‌ سه‌ر بكاته‌وه‌, به‌ تێكه‌یشتنی من,گه‌نده‌ڵی ته‌نیا,بردنی پاره‌ی خه‌ڵكو به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی نییه‌, به‌ڵكو زۆربه‌ی جار بێڕێزیكردنه‌, به‌ سه‌روه‌ریه‌كانی نیشتمان و..شكاندنی بڕیاری سه‌رۆكی ووڵات و سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكه‌كانیتره‌. پێویسته‌ جیا له‌وه‌ی پلانی چاكسازی هه‌بێت, له‌ بواره‌كانی كارگێڕی و سه‌رجه‌م جوومگه‌كانیتری ئیداریدا, بایه‌خداره‌ ده‌سه‌ڵات له‌ ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندن و كه‌ناڵه‌كانیتردا, ئیش له‌ سه‌ر ئه‌وه‌بكات, فه‌رهه‌نگێكی كۆمه‌ڵاتی بڵاوبكاته‌وه‌,خه‌ڵك تێبگه‌یه‌ندرێت,كۆمه‌ڵگا ته‌نیا به‌ شه‌قام و ساختمانی گه‌وره‌و ئۆتۆمبێلی سه‌رده‌م و پۆشاكی ڕازاوه‌ پێشناكه‌وێت. به‌ڵكو به‌ فه‌رهه‌نگێك پێش ده‌كه‌وێت,مرۆڤ له‌ناخه‌وه‌ باوه‌ڕی به‌ پێشكه‌وتن هه‌بێت.خێزانی كوردی كارگه‌یه‌كه‌ بۆ به‌رهه‌م هێنانی پیاو,له‌كاتێكدا ئێمه‌ پێویستیمان به‌ دروست بوونی ئینسان هه‌یه‌,جیاوازی ئینسان و پیاو ئه‌وه‌یه‌,یه‌كه‌میان ئاوه‌ز ناكات, مێروله‌یه‌ك بكوژئ, به‌ڵام پیاوه‌كه‌ی دووه‌میان ئاماده‌یه‌, خۆیشی و خه‌ڵكیش بكوژئ. ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌, وا به‌ مادده‌ چه‌پێنراوه‌, هیچ شتێك بۆ ئاره‌زوه‌كانی تاك نه‌ماوه‌ته‌وه‌.
مخابن خولیاكانی مه‌خلوقی ئێره‌, سه‌رجه‌میان بوونه‌ته‌, ژنی جوان و كۆشكی جوان و ئۆتۆمبێلی جوان. هیچ شتێك بۆ مۆسقاو بۆ وێنه‌ كێشان و مه‌له‌وانی و په‌ڕتووك و به‌گشتی به‌ های ڕۆشنبیری و شارستانییه‌ت و ژیاری هه‌ستی پێناكرئ. پاره‌ به‌ ته‌واوی جێگه‌ی به‌ فیكرو ئاوه‌ز له‌قكردووه‌. ئینسانی ئه‌م نیشتمانه‌, لای شه‌رمه‌ وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیری ووڵاتان, سواری پاسكیل بێت, وه‌لئ پشوی ته‌نگه‌, به‌ ئۆتۆمبێلی سه‌رده‌مه‌وه‌,دوو خوله‌ك له‌ گڵۆپی سور بووه‌ستێت, پۆلیسی ووڵاتان زۆرترین كاری یاسایی ڕِایی ده‌كات, كه‌چی كارمه‌ندی هاتووچۆی ئێره‌,خۆم بینیومه‌ ئاماده‌یه‌, سڵاوی كه‌سێك وه‌ربگرێته‌وه‌, له‌به‌رچاوی خۆی سه‌رپێچی یاسایی كردووه‌, ئه‌فسه‌ره‌كه‌شی لیپرسینه‌وه‌ ناكات. ئیدی چۆن مرۆڤ باوه‌ڕی به‌هه‌موو نه‌جمه‌یه‌ك ده‌مێنئ.پزیشكێك له‌ نه‌شاره‌زایی ده‌ستی منداڵێكی ته‌ن دوو ساڵ و نیو هه‌ڵنابه‌ستێته‌وه‌, دوای ئازارو كڕوزانه‌وه‌ی سئ ڕۆژه‌, ئینجا تیشكی بۆ ده‌گیرێت, قۆڵی شكاوه‌, پزیشكێكیتر پێی ئینسانێك, ده‌ دوو رێته‌وه‌,دوای دوو مانگ ئازار, نه‌شته‌ركه‌ری بۆ ده‌كرێت شوشه‌ی تێدایه‌,له‌م ساته‌ وه‌خته‌ به‌ ڕێوه‌به‌ر نازانئ كه‌سیش نییه‌ ئاگاداری بكاته‌وه‌, كه‌ ئاگاداریش كرایه‌وه‌, ڕێگه‌یه‌كی نییه‌, بۆ لیپرسینه‌وه‌, به‌هه‌ق ئێمه‌ له‌ سۆران, له‌ بواری ته‌ندروستیدا, به‌ رَێوه‌به‌رێكی خاكی و دڵسۆزمان هه‌یه‌,به‌ڵام ئه‌وه‌ زۆرتر په‌یوه‌ندی به‌ شاره‌زایی و دڵسۆزی پزیشكه‌وه‌ هه‌یه‌. كاتێك له‌ سه‌نته‌رێكی تایبه‌تی ئه‌م شاره‌, نۆ كاتژمێر نان و ئاو جگه‌ره‌ت لئ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت, به‌مه‌به‌ستی نه‌شته‌رگه‌ری, دوای چوونه‌ هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری به‌میزاج, پزیشك پێت ده‌ڵئ:مادده‌ی سڕبوونم نییه‌,ئه‌وسا تێده‌گه‌ی وه‌ك مرۆڤ, ڕێزی ده‌نكه‌ شكارته‌یه‌كت نییه‌.له‌هه‌موو دنیا, جیا له‌ زانستی پزیشكی, ئه‌خلاقی پزیشكی وه‌ك وانه‌ ده‌خوێنرێت,لێره‌ ئه‌و فه‌ڕاغه‌ هه‌یه‌, بۆیه‌ پزیشكی ده‌وونی ده‌ناسم,نه‌ك نه‌یتوانیوه‌,مامه‌ڵه‌ی ته‌ندروستانه‌ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كه‌ی بكات به‌ڵكو به‌ تووڕه‌یی مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌ككردووه‌. فرۆید ده‌ڵئ: ده‌وڵه‌ت له‌ هه‌ناوی كۆمه‌ڵگا دروست ده‌بێت,له‌دارو به‌رد پێك نایه‌ت" واتا ئه‌م دووانه‌ هه‌میشه‌ كار لێك ده‌كه‌ن, بایه‌خداره‌ گه‌نده‌ڵی له‌ ناو ببه‌ین و فه‌رهه‌نگ دروست بكه‌ین. ئه‌گه‌رنا ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵك, هه‌موومان ڕۆژێك نرخه‌كه‌ی ده‌ده‌ین.

نوێترین نوسینەکانی دڵشاد میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌