په‌یوه‌ندی زمان و نه‌ته‌وه
وتار/
06/01/2017
1181 جار بینراوە
دڵشاد میراوده‌لی
په‌یوه‌ندی زمان و نه‌ته‌وه
دلشاد میراوده‌لی
وه‌ك ده‌گوتریت، زمان گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی گه‌لانه.
زمان وه‌ك مه‌زنترین شوناسی گه‌لان، پۆلینی سه‌ر كلتوور‌و فه‌رهه‌نگ
و هونه‌رو مۆسیقا ده‌بیت و له ئه‌ده‌بیاتی ره‌سه‌نیشدا خۆی نمایش ده‌كات و
بالاكردنی زمانیش هه‌ر له ئه‌ده‌بیاتی هاوده‌مدا به‌رجه‌سته ده‌بیت.
میژووی هه‌موو زمانه زیندووه‌كان و میژووی هه‌موو زمانه ئه‌وروپییه‌كان،
دلنیایی بابه‌تی ده‌ده‌ن، درووستبونی زمانی ستاندارد و زمانی نه‌ته‌وه، چاوكی
راسته‌قینه‌ی له ئه‌ده‌بیاتی هاوچه‌رخدایه.
لخ و پۆپی سه‌وزترین دره‌ختی شیرینی دایك، شاره‌گی له كیلگه‌ی
ئه‌ده‌بیاتدایه.
بروانه، زمانی بۆلگاری ئه‌ده‌بی، له‌سه‌ر بنه‌مای بۆلگاری رۆژئاوا
پیكهینراوه.
زمانی ئۆكرانی، به‌هۆی شیوه زمانی، باشوری خۆر هه‌لاتی ئه‌م
ولاته‌یه.
زمانی ئینگلیزی، به‌هۆی زمانی شكسپیرو شاری له‌نده‌ن هه‌لهینجراون،
زمانی ئه‌لمانی به‌هۆی نووسینه‌كانی گۆته‌و فیخته‌وه هاتۆته به‌رهه‌م.
ئه‌ی ئیمه‌ی كورد، خاوه‌نی ئه‌و سامانه گه‌ورهیه‌ی ئه‌ده‌بیاتین،
ئه‌ی مه‌حویی و نالی و پیره‌میردو گۆران و شیخ نووری شیخ سالح
و گۆران و له رووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، خاوه‌نی وه‌لی دیوانه‌و جگه‌ر خوین و حاجی
قادر‌و چه‌ندان كه‌له نووسه‌و فیكری جوان و ره‌سه‌نین.
خۆ سه‌ره‌تا كاری هه‌ر پیشه‌وه‌ی ئه‌م زمانه، كاری سیاسییه‌كان
و په‌رله‌مانه، به پرۆژه‌ی جدی و نه‌ته‌وه‌ییانه، زمانیكی نه‌ته‌وه‌یی دابمه‌زرینین،
خزمه‌ت به‌ته‌وه‌ی كورد بكات و هاوكاری و پالپشتی دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی نه‌ته‌وایه‌تی
بیت.
چونكه زمان، وه‌ك توخم و ره‌گه‌زه‌كانیتری وه‌ك نه‌ریت و شیوه‌باوه‌كانی
كۆمه‌لگا نییه، به‌لكو كاریگه‌ری به‌رچاو داكاته، سه‌ر پیكهاته‌كانی كۆمه‌لایه‌تی
و ده‌وله‌تی كۆمه‌لایه‌تی و ده‌وله‌تی نه‌ته‌وایه‌تی.
له 18ی شوباتدا، گاڤیك، بابایه‌كی عه‌ره‌ب، چونكه جل و به‌رگی
كوردی له‌به‌ر كردبوو، توانی له‌ناو ئاپۆرای كوردان له‌هه‌ولیر، خۆی ته‌قانده‌وه،
چونكه قسه‌مان له‌گه‌ل نه‌كرد، به‌نه‌ریت فریومان خوارد، ئه‌وه فه‌راغی زمان
بوو، نه‌مانتوانی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م نه‌یاراندا دابنیین.
هه‌ر له‌سه‌ر كاریگه‌ری زمان و به‌نه‌ته‌وه‌وه،
دۆزی نه‌ته‌وه‌ی (ئه‌لبان) به نموونه ده‌هینینه‌وه، نه‌ته‌وه‌ی
ئه‌لبان به هۆی دیینه‌وه بۆ سیبه‌ش دابه‌شكران( ئه‌رسه‌دۆكس..كاسۆلیك و ئیسلام) له‌و
ساته‌وه‌خته‌دا، ریبه‌رانی ئه‌لبان، زمانیان كرده، هۆكاری كاریگه‌ری یه‌كبوونی میلله‌ته‌كه‌یان.
چونكه هیچكام، له ئایینه‌كانی ئه‌لبانیا، له‌سه‌ر زمانی ئه‌لبانی
ناكۆك نه‌بوون.
نه‌عیم فیراشیری، وه‌ك یه‌كیك له رابه‌رانی ئه‌لبانیا ده‌لیت:
ئیمه هه‌موومان له‌یه‌ك ره‌گه‌زه‌وه په‌یدا بوین، خاوه‌نی یه‌ك بنه‌ماله‌ین، ئیمه
یه‌ك خوین و یه‌ك زمانمان هه‌یه.
ئیتاش كه نه‌ته‌وه‌ی كورد، له‌سه‌ر ده‌می جه‌نگ، له نیوانی
سه‌فه‌وییه‌كان و عوسمانییه‌كاندا، به‌سه‌ر چوار ده‌وله‌تی نه‌یاردا پۆلینكراوه،
كورد سئ شیوه‌زاری هه‌یه، وه‌ك( گۆران و كرمانجی ناوه‌راس ت
و كرمانجی ژووروو)
هه‌ر خاسییه‌تی ئه‌م زمانه ره‌سه‌نه‌شه، به‌كاتوورو داب و
نه‌ریت و نه‌ژاده‌وه، كورد له‌هیچ كام له‌سه‌رده‌مه‌كان، ئاویته‌ی هیچ كلتوور‌و نه‌ژادیكیتر
نه‌بووه.
نه‌یارانی كورد، توانیویانه، خاكی دابه‌ش كه‌ن، ئه‌نفال و جینۆسایدی
بكه‌ن، به‌لام نه‌یانتوانیوه، زمانه‌كه‌ی له‌بۆته‌ی، كلتوری خۆیاندا بتویننه‌وه.
ستراتیژی زمان، پیوه‌نداره به دوله‌تداری و بوونی قه‌واره‌یه‌كی
نه‌ته‌وه‌یی كوردانه، فه‌لسه‌فه‌ی زمانیش، لای شیعر‌و بنچینه‌كانی شیعرییه‌تی ره‌سه‌ن
و ئه‌فراندنی شیعره، به هه‌موو مه‌رجه‌كانی شیعره‌وه.
ئایا ئیمه، پیویستیمان، به‌زمان هه‌یه؟ ئایا زمان ده‌وله‌ت
درووست ده‌كات؟
ئایا ده‌وله‌ت ده‌بیت زمان درووست بكات؟ یاخۆ بیپاریزیت؟
ئیمه ده‌وله‌تی نه‌ته‌وه‌یی نین. نه‌ته‌وه‌ی بی ده‌وله‌تین.
ئایا زمانی بی ده‌وله‌ت دابمه‌زرینین؟ یاخۆ ده‌ولتی بیزمان بینا
بكه‌ین؟
بەدڵبوونبینینی کاردانەوەی زیاتر
نوێترین نوسینەکانی دڵشاد میراوده‌لی
-
دڵشاد میراوده‌لی
05/09/2017
-
دڵشاد میراوده‌لی
23/01/2017
-
دڵشاد میراوده‌لی
16/01/2017
-
دڵشاد میراوده‌لی
06/01/2017
-
دڵشاد میراوده‌لی
30/12/2016
-
دڵشاد میراوده‌لی
12/10/2016