به قسه‌ی ئه‌مه‌ریكا مه‌كه‌ن
وتار/
28/08/2017
577 جار بینراوە
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
به قسه‌ی ئه‌مه‌ریكا مه‌كه‌ن
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
1
له ده‌ره‌وه‌ی لێكدانه‌وه‌ی ناسیونالیستانه‌و پاترۆیدانه‌و چه‌پ و راست و رادیكاڵانه‌دا ، پرسی ده‌وڵه‌ت بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك كورد ، بۆ باشوری كوردستان به گشت پێكهاته‌كانیه‌وه ، پرسێكی گرنگ و ئاكاریه ، چوونه ژوه‌ره‌وه‌ی مێژوو له گه‌ڵ خۆیدا زۆر ده‌سكه‌وت ده‌سته‌به‌ر ده‌كات ، به‌ڵام ئه‌مه چۆن و به چ شێوازێك ، ئایه ئه‌مه پێویستی به هه‌راو زه‌نایه ، یان به‌رنامه‌و پڕۆژه، دیاره ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسیه گه‌نده‌ڵ و تێوه گلاو له مافیای نه‌وته ،بێ هیچ به‌رنامه‌و پڕۆژه‌یه‌ك سه‌رگه‌رمی كارێكن ، له راستیدا بۆ هه‌ر شتێ بێت بۆ ده‌وڵه‌ت نیه ، ئه‌گه‌ر بۆ ده‌وڵه‌ت با لانی كه‌م وه‌ك تیودۆر هرتزل و بنگۆریۆن كاریان ده‌كرد ، بیرتانه له نه‌وه‌ده‌كان له كاتی هه‌وڵدان بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی فه‌ڕه‌نسا به‌ڵێنی زۆر شتی به كورد دا ، به مه‌رجی ئه‌وه‌ی به بێده‌نگی و بێ هه‌رای راگه‌یاندن رێكه‌وتنه‌كه بكه‌ن ، كه‌چی ئه‌م هۆشیار زێباریه‌ی ئێستا سه‌رۆكی لیژنه‌ی ریفراندۆمه ده‌قی رێكه‌وتنه‌كه‌ی برده‌وه بۆ توركیا ، بڕۆن یاداشته‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا بخوێننه‌وه .
2
ده‌وڵه‌ت به‌م جۆره دروست نابێت و ئه‌مه یه‌كه‌مین شه‌ق ده‌بێت له ده‌وڵه‌تی كوردی ، كه له رۆژئاڤای كوردستان به خێرایی به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت ، ئه‌م بانگه‌شه زۆره بێ پڕۆژه‌یه‌ی هه‌رێمی كوردستان ، رێك وه‌ك ئه‌وه‌وایه كه هانی دوژمنان بدرێت ئه‌و خه‌ونه‌ی رۆژئاڤا زڕ كه‌ن ، هه‌ربۆیه رۆژ نیه سه‌رانی تورك ، ئه‌وانه‌ی سه‌ركرده‌كانی باشور به یه‌كه‌وه گۆرانیان له گه‌ڵ ده‌ڵێن ، هه‌ڕه‌شه له كورد نه‌كه‌ن ، یاخی بوون له ئه‌مه‌ریكا وا ده‌كات ده‌سبه‌رداری رۆژئاڤاش بێت ، به‌مه‌ش توركیا ده‌ستی كراوه تر ده‌بێت ، تۆ بڵێی بارزانی و ئه‌وانه‌ی له حزبه‌كانی تر له گه‌ڵیدان ئه‌م مه‌ترسیانه به وردی نه‌خوێننه‌وه .
3
كه داعش گه‌یشته مه‌خمورو له هه‌ولێر نزیك بوه‌وه ، هه‌موو رێگاكانی راكردن گیرابووه به‌ر ، تا ئه‌و كاته‌ی دژه تیرۆری یه‌كێتی و ئه‌مه‌ریكاو ، ئێران و خه‌ڵكانی تر هاتنه فریای هه‌ولێره‌وه ، هه‌موو خه‌ڵكی هه‌ولێرو كوردستان ئه‌و راستیانه ده‌زانن، ئه‌مه‌ریكاو ئێران و دژه تیرۆری یه‌كێتیش راست ده‌كه‌ن ، كه ده‌ڵێن ئێمه نه‌بوینایه هه‌ولێر ده‌كه‌وته ده‌ست داعش ، ئێستا به قسه نه‌كردنی ئه‌مه‌ریكا سه‌رچاوه‌كه‌ی چیه ، كه‌س وه‌ك پێویست نازانێ ، به‌ڵام ئاخۆ به قسه نه‌كردنی ئه‌مه‌ریكا به خێر ده‌گه‌ڕێته‌وه ، بڕواده‌كه‌م نه‌خێر ، دیاره ئاگادار كردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا زۆر له ئاستێكی به‌رزایه ، سیناریۆكه هه‌رچیه‌ك بێت بۆ ده‌وڵه‌ت چێ كردن نیه ئیتر پێویست ناكات خۆمان فریوو بده‌ین ، بڕۆن ده‌قی رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق بخوێننه‌وه " اتفاق سحب القوات الاجنبیه من العراق " .
نوێترین نوسینەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
08/07/2021
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
03/07/2021
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
14/03/2021
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
11/02/2021
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
16/01/2021
-
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
21/05/2020