خۆتان لاده‌ن چه‌قۆ كێش هات

وتار/ 11/02/2021 597 جار بینراوە

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

خۆتان لاده‌ن چه‌قۆ كێش هات
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج


ماوه‌یه‌كه‌ كوڕو كاڵ و پاسه‌وانی به‌ر پرسه‌كان چاوی پیاو ده‌رده‌كه‌ن ، ئه‌وانه‌ ده‌ست له‌ هیچ ناگێڕنه‌وه‌ ، راستی ئه‌وه‌ به‌رهه‌می په‌روه‌رده‌ی سه‌قه‌ته‌و هیچی تر ، خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌رده‌ی خێزانی ، كۆمه‌ڵایه‌تی ، سیایی و ئاینی و په‌روه‌رده‌یی دروست بن ، ئه‌م هه‌موو " بخوڕو ببڕه‌ " له‌كوێوه‌وه‌ په‌یدا ده‌بن ، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌ دوای هه‌ر روداوێكیش كه‌س نازانێ‌ داخوا تاوانكاران سزاده‌درێن یان نا ، كه‌س نازانێ‌ كێشه‌كان به‌ پاره‌و ئاشته‌وایی ده‌ره‌وه‌ی یاسا چاره‌سه‌ر ده‌كرێن یان به‌ یاسا ، ئه‌وانه‌ی هێرشیان كرده‌ سه‌ر چێشتخانه‌كان له‌ هه‌ولێرو سلێمانی گیران یان نا ، ئه‌وانه‌ی له‌ دكتۆر ده‌ده‌ن گیران یان نا ، ئه‌وانه‌ی په‌لاماری ئه‌فسه‌ر ده‌ده‌ن گیران یان !!.
من زۆر خۆشیم به‌ بازگه‌ی تاسلوجه‌دا نایه‌ت ، له‌وێ‌ وێڕای ناسینم چه‌ند جارێك هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی پێمبڵێن تۆ وه‌ك ئێمه‌ بیر ناكه‌یته‌وه‌ رایانگرتووم ، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك له‌ كوڕه‌كان كوڕی زۆر به‌ رێزن ، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی چه‌قۆكێشه‌كان بیانوه‌كه‌ هه‌ر چیه‌ك بێت ، جگه‌ له‌ به‌ڵته‌گی هیچی تر نیه‌ ، ئه‌وانه‌ ئه‌گه‌ر به‌ به‌رپرسه‌كه‌یانه‌وه‌ پشت ئه‌ستور نه‌بن هه‌رگیز ناتوانن له‌ ناو خاڵی پشكنینا به‌ چه‌قۆ له‌ خه‌ڵك بده‌ن ، ئه‌گه‌ر په‌روه‌رده‌ی سیاسی و ئاكاری كرابن داوای بوردنێك به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ڕوونه‌دات ، نه‌ك كوشتنی كوڕێك و سوتانی جه‌رگی دایكێك .
ئه‌م چه‌قۆ كێشانه‌ رێك دوای ئه‌وه‌ ئه‌و كاره‌یان كرد كه‌ سه‌رۆكانی یه‌كێتی وتیان ئیتر ملهوڕی له‌ كه‌س قه‌بوڵناكه‌ین ، ئه‌مه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ به‌وان بڵێن ئێمه‌ عه‌نته‌رین ئێوه‌ چی ، خۆ ئه‌گه‌ر هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی له‌مه‌ بێده‌نگ بن ئه‌وه‌یه‌ك مانا ده‌گه‌یه‌نێت سه‌ركه‌وتنی چه‌قۆ كێشه‌كان ، راستی ده‌بێت ئه‌وه‌ش بگوترێت ، باشه‌ له‌ كوێی دنیا ئاغاو شێخ و به‌رپرس هێزی تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌یه‌ ، ئه‌رێ‌ تره‌مپ هیچ هێزێكی هه‌بوو ، ئه‌ردۆغان فه‌وج و لیوای تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌ ، ئه‌م هه‌موو درۆیه‌ چیه‌ ئێمه‌ له‌ ته‌ك دیموراتی و مافی مرۆڤدا ده‌یكه‌ین ، هێز ده‌بێت هێزی حكومه‌ت و میله‌ت بێت یان فڵان و فیسار؟ .

نوێترین نوسینەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌