پارله‌مان و سه‌ر و پێ‌ ته‌ققه‌و شیعر

وتار/ 16/01/2021 549 جار بینراوە

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

پارله‌مان و سه‌ر و پێ‌ ته‌ققه‌و شیعر
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
1
رێك له‌و كاته‌دا كه‌ پارله‌مانی كوردستان له‌ سه‌ر شیعرێك ده‌رگای دادگا له‌ شاعیرێك ده‌گرن ، بانكێكی لوبنان نزیكه‌ی 300 ملیۆن دۆلاری هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كات ، دیلۆیت گه‌وره‌ترین شه‌رمه‌زاری  فرۆشی نه‌وت ئاشكرا ده‌كات ، كه‌چی ئه‌مانه‌ هیچیان پارله‌مان ناجوڵێنن، به‌ڵام شیعرێك قوشقیان ده‌كات، خودایه‌ ئه‌گه‌ر شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی له‌ عه‌سری ئه‌م پارله‌مانه‌دا ژیابا چی به‌سه‌رده‌هات ، پارله‌مان نه‌بانه‌ له‌وه‌ی حزبه‌ گه‌وره‌كانی كوردستان مه‌كینه‌ی جنێو ، سوكایه‌تی و شكاندنی كه‌سێتی كوردیان خستوه‌ته‌ گه‌ڕ و گه‌ڕ به‌ شاعیرێك ده‌فرۆشێ‌ به‌ شیعر ڕه‌خنه‌ له‌ بارو دۆخه‌كه‌ ده‌گرێت ، شاعیرێك كه‌ خه‌ونی ئه‌وه‌یه‌ سبه‌ینێ‌ ی كورد له‌ ئه‌مڕۆی باشتر بێت .
2
شێخ كه‌ریم شاعیرێكی قه‌له‌نده‌ر بوو له‌ قه‌ره‌هه‌نجیر ده‌ژیا ، ئه‌و له‌ شوێنێكا ده‌ڵێت :
هه‌زار برین و ده‌ردم پێوه‌یه‌
 هێشتا هی ترم بۆ به‌ڕێوه‌یه‌
كه‌ قسه‌ هاته‌ سه‌ر شیعر خه‌راپ نیه‌ بڵێم له‌ دیوانێكدا كه‌له‌م رۆژانه‌ چاپكراوه‌ دوو دانه‌ شیعری خۆم به‌ كه‌مترین گۆڕانكاریه‌وه‌ دیته‌وه‌ ، به‌ڵام ئیتر كابرا ناوی خۆی خستوه‌ته‌ سه‌ر ، جاكورد ئه‌و هه‌موو برینه‌ی پێوه‌یه‌و ته‌ققه‌ی سه‌رو پێشی هاته‌ سه‌ر ، ته‌ققه‌كردن له‌ به‌رنه‌مانی سه‌رو پێ‌ ، كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مرۆڤی كورد ئاشكرا ده‌كات ، مرۆڤێك هه‌میشه‌ له‌ خه‌می ورگیدایه‌ ، مرۆڤێك مێشك و ئاوه‌زیشی خستوه‌ته‌ خزمه‌تی بیركردنه‌وه‌ له‌ ورگیه‌وه‌ ، ته‌ققه‌كه‌ره‌كان له‌ هه‌ولێر بن یان له‌ سلێمانی و دهۆك هه‌میشه‌ له‌ خه‌می ورگیاندان ، ئه‌مه‌ مایه‌ی رامان نیه‌ ؟
3
زۆر جار له‌ به‌ر خۆمه‌وه‌ ده‌ڵێم ئێمه‌ خه‌ریكی سه‌ر هێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ین له‌ ته‌ك خه‌مێكا ده‌ست و په‌نجه‌ نه‌رمده‌كه‌ین ، كه‌ زوو تر له‌ واده‌ی خۆی مرۆڤ پیر ده‌كه‌ن ، ئاخر میله‌تێك سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی به‌ ره‌خنه‌ بڵێن "جوته‌ وه‌شاندن" و كه‌سیش نه‌بێت سزای بدات و له‌ولاشه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی پارله‌مانه‌كه‌ی له‌ سه‌ر شیعرێك شاعیرێك بده‌نه‌ دادگا ، چاوه‌ڕوانی چی لێده‌كه‌یت .
4
ئه‌رێ‌ نه‌مزانی دادوه‌ره‌كه‌ داوای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌ سه‌ر عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح و دابان محه‌مه‌د كردبوو یان له‌ سه‌ر شه‌قوه‌شێنه‌كانی نێو پارله‌مان ، به‌ڕاستی رۆژگارێكی سه‌یره‌ گوڵم .

نوێترین نوسینەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌