مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌لها

وتار/ 14/03/2021 451 جار بینراوە

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

مه‌كته‌بی سیاسی و مه‌لها

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
1
تۆ بڕوانه‌ میله‌تێك ئومێد له‌ سه‌ر خه‌ڵكانێك هه‌ڵبچنێ‌ كه‌ له‌ حزبا ده‌بنه‌ مه‌كته‌بی سیاسی و پیاوی ئاوه‌زمه‌ند ، كه‌چی كاری ئه‌و كردنه‌وه‌ی یانه‌ی شه‌وانه‌و خانه‌ی له‌ش فرۆشی بێت ، ئاخر ده‌بوو مه‌كته‌بی سیاسی پڕۆژه‌و به‌رنامه‌ی هه‌با بۆ كێشه‌و ئاڕیشه‌كان ، ده‌بوو به‌رده‌وام قسه‌و هه‌ڵوێستی هه‌بوایه‌ له‌ سه‌ر بارو دۆخ و رێگه‌ چاری گرفته‌كانیشی زانیبا ، نه‌ك له‌ چین و ماچینه‌وه‌ كچانی به‌د به‌خت بێنێت و لێره‌ داهێنان له‌ كه‌ڵه‌كه‌ كردنی دۆلارا بكات .
2
بروسكه‌وسه‌ره‌ خۆشی لێدان بۆ مه‌رگی موسته‌شارو شینگێڕی بۆی هه‌مان لاسایكردنه‌وه‌یه‌ كه‌ موسته‌شار به‌ شه‌هید له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێت و له‌ ته‌نیشت ناوی ئارام و ئازاد هه‌ورامی و زۆری دیكه‌وه‌ شه‌هیدانه‌ی بۆ ده‌بڕێته‌وه‌ ، حزبگه‌لێك دایكانی ئه‌نفال له‌ به‌رده‌م بانكه‌كان وه‌ك سواڵكه‌ر رابگرن و دیوه‌خانانه‌ بۆ موسته‌شارو جاشه‌كان ببڕنه‌وه‌ ، هه‌رگیز ئومێدی هیچتان پێیان نه‌بێت له‌ نه‌هامه‌تی و وێرانی زیاتر .
3
چوون بۆ لای مناڵی گیراوه‌كانی بادینان و له‌ ئامێز گرتنیان ، لاسایكردنه‌وه‌ی بانگكردنی ئامه‌دو شیرین ئه‌مین  و دایكی كاوه‌ی جوانه‌مه‌رگ و ماچكردنی ئامه‌ده‌و ئه‌مه‌ش درێژكراوه‌ی هه‌مان ململانێی مه‌لای و جه‌لالیه‌ ، له‌ بری ئه‌و چیرۆكانه‌ ئه‌و قۆناغه‌  تێپه‌ڕێنن و چیتر ئه‌و هه‌موو سوكایه‌تیه‌ به‌ مرۆڤی كورد مه‌كه‌ن .
4
درێژه‌ دان به‌ گرتن و راوه‌دوونانی ده‌نگه‌ ئازادو جیاوازه‌كان ، هه‌ر بۆ كپكردنی ئازادی و لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی ووتن و نووسین نیه‌ ، به‌شێكیشه‌ له‌ سوكایه‌تی به‌و هه‌موو كونسڵگه‌ری و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانه‌ی كه‌ له‌ هه‌رێم كراونه‌ته‌وه‌و بۆ داكۆكی له‌ ئازادی خه‌ڵك هیچیان له‌ باردا نیه‌و خه‌ڵك گومان له‌ داخزان و داڕزانیان ده‌كات .
5
هه‌مووتان ببنه‌ شاهیدو گه‌واهیده‌ری رۆژگارێك تێیدا خائین و گه‌نده‌ڵ و سته‌مكارو چه‌ته‌ ئاسوده‌و بڕیاربه‌ ده‌ستن و نیشتمان په‌روه‌رو قوربانی و ئازادیخوازان په‌راوێزخراو ، رۆژگارێك كه‌ڕه‌نگه‌ وه‌ها تاریكتر نه‌بووبێ‌ .

نوێترین نوسینەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌