سه‌رۆكێكی بێده‌سه‌ڵات له‌ هه‌رێمێكی كه‌له‌لادا

وتار/ 08/07/2021 454 جار بینراوە

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

سه‌رۆكێكی بێده‌سه‌ڵات له‌ هه‌رێمێكی كه‌له‌لادا
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
1
سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌ جێگری سه‌رۆكی پارتیشه‌، له‌ ته‌ك هه‌موو لایه‌نه‌كاندا كۆده‌بێته‌وه‌ به‌ توركمان و مه‌سیحیه‌كانیشه‌وه‌ ، به‌ڵام له‌ ته‌ك پارتیدا پێده‌چێت نه‌توانێ‌ كۆبونه‌وه‌ بكات ، ئێ‌ خۆ دیاره‌ میدیای پارتی چ حه‌شرێكی پێده‌كه‌ن ، قسه‌كانی وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كان روون بوون ،ئه‌و بێناوهێنان وتی " به‌ڕێز نێچیرڤان ئێوه‌ له‌ فرۆشی نه‌وتا فاشل بوون " .
ئه‌وه‌ته‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌ پارتی هیچ نه‌ماوه‌ پێی نه‌كات ، كه‌چی هێشتا كۆمێنت نووسه‌كان ده‌ڵێن شتی وانیه‌ ، یه‌ك كه‌سی سه‌ر به‌ نێچیرڤانم پێبڵێن له‌ حكومه‌ت و ده‌زگای ئاسایش و پێشمه‌رگه‌دا مابێت و بتوانێ‌ بڕیار بدات .
2
هه‌رێم له‌ ته‌ك به‌غدایا وه‌زعی خراپه‌ ، به‌غدا رۆژ نیه‌ به‌ هه‌رێم رانه‌بوێرێ‌ ، له‌ ته‌ك ئێرانا باش نیه‌ و ده‌یه‌وێت به‌ زۆر ئه‌و ته‌ق و تۆقه‌ی ده‌كرێته‌ سه‌ر هه‌ولێر بدات به‌ شانی ئێرانا ، له‌ ژێریشه‌وه‌ ده‌چێته‌ سه‌ر به‌ڕه‌كه‌ی ، نیوه‌ی بادینانی ته‌سلیمی توركیا كردوه‌، ئه‌مه‌ زۆربه‌ی له‌ سه‌رده‌می ئه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمه‌دا كه‌ ئه‌مجاره‌ به‌ قاتێكی پۆشته‌و نوێوه‌ سه‌ردانی حزبه‌كانی كرد .
باوه‌ڕده‌كه‌م زۆر نزیكیشه‌ له‌ ته‌ك شیعه‌ی عیراقیشا نێوانیان تێكبچێت، چونكه‌ پێده‌چێت شیعه‌و سیستانیش به‌ تایبه‌ت حه‌شدی شه‌عبی شیعه‌ توشی به‌زمێكی نوێ‌ بن ، ئه‌وه‌ش گرفتی خۆی هه‌یه‌ .
3
سه‌رۆكی هه‌رێم به‌و رێكپۆشی و قوتیه‌وه‌ زیاتر له‌ سه‌رۆكی یانه‌یه‌كی به‌ ناوبانگی ئه‌وروپی ده‌چێت تا سه‌رۆكی هه‌رێمێكی بێنازو بێكاره‌باو بێموچه‌ ، من نازانم ئه‌و لاسای كێ‌ ده‌كاته‌وه‌ له‌ حوكمڕانیدا ، به‌ڵام ئه‌وه‌ ده‌زانم له‌وه‌ته‌ی ئه‌و سه‌رۆكی هه‌رێمه‌ هیچێكی نه‌كردوه‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئومێد بۆ خه‌ڵكی ، مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وه‌ی پاسه‌وانه‌كانی جێگره‌كانی ئیحراج بكه‌ن و هه‌ر خۆیشیان وێنه‌كه‌ بڵاو بكه‌نه‌وه‌ .
4
هه‌رچی سه‌یرده‌كه‌م ئه‌ستێره‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌له‌ ناو پارتیدا نه‌له‌ ناو هه‌رێمدا ئاینده‌ی گه‌ش نیه‌ ، مه‌گه‌ر قودره‌تی قادرو شتی تر .

نوێترین نوسینەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌