ئاواتی شێخ جه‌ناب وتی

وتار/ 03/07/2021 505 جار بینراوە

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

ئاواتی شێخ جه‌ناب وتی
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
1
به‌ دوور له‌ موزایه‌ده‌و به‌زم و ره‌زمی پارله‌مانتاران و ئه‌و بابه‌ته‌ی كه‌ خه‌ڵكیان پێ‌ مژۆڵكردوه‌و هیچیشی لێسه‌وز نابێت ، دانیشتنه‌كه‌ی پارله‌مان وێڕای ماوه‌زۆره‌كه‌ی هه‌ندێك شتی نوێی تیا بوو، كه‌ ناكرێت هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌ سه‌ر نه‌كه‌ین .
2
ئه‌وه‌ یه‌كه‌م جاره‌ وه‌زیرێك هه‌ڕه‌شه‌ی پارچه‌ پارچه‌ كردنی خه‌ڵك بكات له‌ سه‌ر گه‌نده‌ڵی ، ئه‌و براله‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئاشتی هه‌ورامی ده‌ست بكه‌وێت ده‌بێت بیكاته‌ چه‌ند پارچه‌وه‌ ، ئاخر برایه‌من تۆ وه‌زیری خۆ ئه‌كته‌ری بۆلیۆد نیت .
3
ئاواتی شێخ جه‌ناب هه‌قیقه‌تێكی باسكرد ده‌بوو هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌ سه‌ركرابا ، من ئه‌وه‌ ناڵێم كه‌ وتی ئه‌مه‌ میراتی كابینه‌ی پێشوه‌ بۆ ئێمه‌ ماوه‌ته‌وه‌ و كاری ئێمه‌ نیه‌ ، ئه‌و شتێكی دیكه‌ی وت بۆنمونه‌ داهاتی ناوخۆی مانگێكی سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆكی باسكرد ، سلێمانی 94 ملیار دینارو دهۆك و هه‌ولێریش پێكه‌وه‌ 123 ملیار ، واته‌ ئه‌گه‌ر دوو له‌تی كه‌یت هه‌ر پارێزگایه‌ له‌و دوانه‌ 61 ملیارو نیویان به‌رده‌كه‌وێت ، هه‌ولێر پایته‌خته‌و دهۆكیش برایم خه‌لیل و سمێلكاو شتی دیكه‌شی هه‌یه‌، كێ‌ نایدات ؟ .
4
له‌ راستیدا من زۆر له‌ وشه‌ی لێبڕین ده‌ترسم ، وشه‌كه‌ راسته‌ وتنی به‌ زار خۆشه‌ ، به‌ڵام مرۆڤ ترسی هه‌یه‌ رۆژێك به‌ هه‌ڵه‌ یان به‌ ده‌ستی ئه‌نقه‌ست بكرێته‌ تێبڕین ، ئه‌و ده‌م هه‌موومان ده‌بێت خۆمان له‌ تێڵا بشارینه‌وه‌ ، ئێ‌ هه‌ڵه‌ی ئه‌نقه‌ستیش هه‌رده‌بێت ،ئه‌ها جارێك له‌ بری جه‌نابی مام جه‌لال ، بڵاوكراوه‌یه‌كی پارتی جه‌نابه‌كه‌ی لێبووبوو به‌ جه‌بان .
5
ئه‌و هه‌رایه‌ بۆچه‌ند ساتێك په‌لاماره‌ دڕندانه‌كه‌ی توركیای بیر بردینه‌وه‌ ، ده‌بوو پارله‌مان له‌ سه‌ر ئه‌و په‌لاماره‌و كه‌ڕه‌نای شه‌ڕی براكوژی و سزادراوانی بادینان قسه‌ی هه‌با ، تا زه‌میله‌ت له‌ سه‌ر لێبڕینه‌كه‌ راهاتوه‌ .a

نوێترین نوسینەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌