له‌نێوان ((به‌ڵێ )) و(( نه‌خێر )) دا ، كامیان بۆ ڕیفراندۆم ؟
وتار/
14/08/2017
614 جار بینراوە
نه‌وزادی موهه‌ندیس
له‌نێوان ((به‌ڵێ )) و(( نه‌خێر )) دا ، كامیان بۆ ڕیفراندۆم ؟
نه‌وزادی موهه‌ندیس
• له ئێستادا 12/8/2017دا 2 مانگ و 6 ڕۆژی ڕێك تێپه‌ڕ بوه به‌سه‌ر یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی پارت و سه‌ركرده سیاسیه‌كاندا له 6/7/2017 دا كه تیایدا بڕیاری سازدانی ڕیفراندۆمیان ڕاگه‌یاند له 25/9/2017دا. ئیدی ئه‌و ماوه‌یه هێنده‌ی باسی ڕیفرندام كراوه له‌م هه‌رێمه‌دا باس له هیچ بابه‌تێكی تر نه‌كراوه و به‌هه‌ق بۆته بابه‌تی پله یه‌كی گه‌رمگوڕی هه‌موو كۆڕ و گفتوگۆگان هه‌ر له شه‌قامه‌وه تا لوتكه‌ی سه‌ركردایه‌تی و ده‌سه‌لاَت له‌م هه‌رێمه‌دا.
• هه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه به‌داخه‌وه دووبه‌ره‌ی دژ به‌یه‌ك دروستبوون له‌سه‌ر ڕیفراندۆم و له‌سه‌ر وه‌لاَمدانه‌وه به ((به‌ڵێ)) و (( نه‌خێر )).ئیدی ئه‌م دووبه‌ره‌یی و جیابونه‌وه و دووركه‌وتنه‌وه له‌یه‌كتریه شۆڕبۆته‌وه بۆ ناو ساده‌ترین جومگه و ئۆرگان له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا و خێزان و تاكه‌كانیشی دابه‌شكردوه.كه‌له‌بنچینه‌دا پێویست بوو پرسی ڕیفراندۆم بۆخۆی ببوایاته هۆكارێكی سه‌ره‌كی بۆ كۆكردنه‌وه و یه‌ك ڕیزی و ته‌بایی و متمانه دروستكردن و كۆده‌نگیه‌كی گشتگیری نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی.چونكه پڕۆسه‌كه بۆخۆی پێویستی زۆر و گه‌وره‌ی به كۆده‌نگی و ده‌نگی تاك به‌تاكی میله‌ته‌كه‌مانه.ئه‌م دووبه‌ره‌ییه‌ش له ئه‌نجامی 26 ساڵ حوكمڕانیی گه‌نده‌ڵی و بێ پلانی و قۆرخكاری و ناعه‌داله‌تی و بێ ویژدانی ده‌سه‌لاَتدارانه‌وه هاتۆته بوون.كه به‌شێك له ڕه‌وایی و حه‌قیانه‌تی تیادایه.
• له‌هه‌مان كاتدا لێكدانه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم و ئامانج و ڕوونكردنه‌وه‌ی مه‌به‌ست و تێڕوانینه جیاوازه‌كان له‌سه‌ری ،ڕیفراندۆمی له‌هه‌نگاو و هۆكاره‌وه كرده ئامانج و هه‌موان له‌هه‌وڵداین به‌رگێكی پیرۆز بكه‌ینه به‌ر به‌رواری 25/9 و ڕیفراندۆمیش وه‌كو دوائامانج و كۆتایی دونیا و ژیان و خه‌باتیش لێیانبڕوانین.
• له‌ئێستادا و دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌و دوومانگه و مانه‌وه‌ی ته‌نها 43 ڕۆژ بۆ 25ی ئه‌یلول، نه‌ك كاری زۆر جدی نه‌كراوه بۆ سه‌رخستن و زه‌مینه‌سازی گونجاو و شیاو و هه‌نگاو هه‌ڵگرتنی بوێرانه له‌ناوخۆ و ناوچه‌كه و ده‌ره‌وه‌شدا ،به‌ڵكو له‌ناوخۆدا به‌ره‌یه‌كی فه‌رمی ڕاگه‌یه‌نراوه بۆ كاركردن دژی سه‌رگرتنی ئه‌م پڕۆسه‌یه له ژێر ناونیشانی (( نه‌خێر بۆ ڕیفراندۆم له ئێستادا)).كه ئه‌م كاره بۆخۆی به‌مه‌به‌ست بێت یان بێمه‌به‌ست ده‌چێته خانه‌ی دژایه‌تی خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌ی گه‌له‌كه‌مان كه هه‌موو خه‌ون و ئامانجی بریتی بوه له ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی.و دژی هه‌موو خه‌ون و ئاواته له مێژینه نیشتیمانی و نه‌ته‌وایه‌تیكانمانه.به‌لاَم ئه‌م به‌ره‌یه له‌پێكهاته و ڕابه‌رانیدا به‌ره‌یه‌كی لاواز و نه‌ناسراو و خاوه‌ن مێژویه‌كی پرشنگداریش نین له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا. بۆیه به‌ره‌ی نه‌خێر لاواز و كه‌م و بچوكن له به‌رانبه‌ر به‌ره‌ی به‌ڵێ ی زۆرینه‌دا.
• پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه له‌نێوان ((به‌ڵێ و نه‌خێردا)) دا كامیان هه‌ڵببژێرین بۆ ڕیفراندۆم ؟ دوور له تێڕوانینی ته‌سكی حیزبی و ده‌سكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندی مادی و پله و پۆست ؟
گه‌ر وه‌ك تاكێكی كورد و خه‌مخۆر بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد و كوردایه‌تی و ئاینده‌ی میله‌ت و نه‌وه‌كانی داهاتوومان بڕوانینه هه‌نگاوی ڕیفراندۆم كه ئامانجی سه‌ره‌كی بریتی بێت له ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی . ئه‌وا ده‌بێت به‌بێ دوودڵی بڵێین ((به‌ڵێ )).
خۆ ئه‌گه‌ریش به چاویلكه‌ی ته‌سكی حیزبایه‌تی و ده‌سكه‌وتی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگ كۆكردنه‌وه و به‌ده‌ستهێنانی ده‌سكه‌وتی مادی و پله و پۆستی حكومی و حیزبی،ئه‌وا ده‌بێت نه‌خێر هه‌ڵببژێرین.
به‌لاَم له‌ڕاستیدا ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی موڵكی هیچ سه‌ركرده و حیزب و بنه‌ماڵه‌یه‌ك نیه،به‌ڵكو دروشم و ئامانجێكی دێرینی نه‌ته‌وه و نیشتیمانیه به‌درێژایی 100 ساڵی ڕابووردوی خه‌باتی كوردایه‌تی له‌هه‌ر چوار به‌شه‌كه‌ی كوردستاندا،به‌لاَم سه‌ركه‌وتن و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆییش ده‌بێته ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره و گرنگی ئه‌و حیزب و سه‌ركرده‌یه‌ی كه پێشنیازی كردوه و كاری جدی بۆ ده‌كات و خه‌بات و خوێنی له‌پێناودا ده‌دات و ناو و ناونیشانی له‌مێژوودا به دره‌وشاوه‌یی ده‌مێنێته‌وه.
به‌لاَم هه‌ردوو وشه‌ی ((به‌ڵێ و نه‌خێر)) یش ، زه‌مان و زه‌مینه و داروپه‌ردووی پێویستی خۆیان گه‌ره‌كه، چونكه گه‌ر ته‌نها به هه‌ست و سۆز و حه‌ماسه‌تی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه كاربكه‌ین دوور له حساب كردنی هه‌لومه‌رج و فشار و كاریگه‌ری و ئاڵنگاریه‌كانی ده‌وروبه‌ر و ناوچه‌كه و دونیاش ،ئه‌وا ده‌كه‌وینه هه‌ڵه‌ی گه‌وره و كاره‌ساتی دڵته‌زێنیشی لێده‌كه‌وێته‌وه.
وتنی(( به‌ڵێ ))باجی خۆی هه‌یه و نه‌خێریش به‌هه‌مان شێوه.به‌ڵێ ڕووبه‌ڕووی فشار و گه‌مارۆی ئابوری و سیاسی و سه‌ربازیمان ده‌كاته‌وه و ڕووبه‌ڕووی برسێتی و كوشتن و قاتوقڕیمان ده‌كاته‌وه،ڕووبه‌ڕووی ململانێی توندی ناوخۆیی و ناوچه‌یمان ده‌كاته‌وه.
((نه‌خێر))یش به‌هه‌مان شێوه ده‌بێته هۆی بچوكبونه‌وه‌ی زیاتری مه‌سه‌له‌ی كور و سوك و چروكبوونی له‌ناوخۆ و ناوچه‌كه و جیهانیشدا،ده‌بێته‌هۆی لێكترازانی زیاتری نێوماڵی كورد،ده‌بێته هۆی چه‌سپاندنی داگیر و دابه‌شكردنی زیاتری كوردستان، ده‌بێته هۆی زاڵبونی زیاتری دوژمنانی كورد و كوردستان.
• به‌م شێوه‌یه گه‌ره‌كه زۆر به‌ووردی و جدیه‌وه كاربكرێت بۆ سه‌رخستنی ئه‌م ڕیفراندۆرمه ئه‌ویش به‌هه‌ڵبژاردنی كات و ساتی گونجاو كه بریتیه له‌وه‌ی كه ته‌واو دڵنیابین له(( به‌ڵێ)) كانی ناوخۆ و ناوه‌چه‌كه و دۆسته‌كانمان له زلهێزه‌كانی دونیا و متمانه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌شمان هه‌بێت،بۆ پشتگیری و مقاوه‌مه‌تكردنی ئاینده.بۆیه گه‌ر له‌واده‌ی 25 ئه‌یلولیشدا ئه‌م ڕیفراندۆمه چێنه‌كرا مانای كۆتای كوردایه‌تی و ژیان و مانمان نیه،به‌ڵكو ته‌نها دواخستنێكی كاتیه بۆ كه‌شوهه‌واو دۆخێكی گونجاوتر كه سه‌ركه‌وتنمان مسۆگه‌ر تر بكات نه‌ك وه‌ك ئێستا دوودڵی و
• له‌كۆتایدا به‌ره‌ی ناوخۆی میله‌ته‌كه‌مان له هه‌موو كاتێكدا زۆر گرنگتر و كاریگه‌رتره له‌به‌ره‌ی ده‌ره‌كی چونكه هه‌میشه فاكته‌ری ناوخۆ سه‌ره‌كی و فاكته‌ری ده‌ره‌كیش لاوه‌كی بوه هه‌رچه‌نده به‌هێز و كاریگه‌ریش بێت. بۆیه بۆ مسۆگه‌ركردنی زۆرینه‌ی (( به‌ڵێ ))ی میله‌ته‌كه‌مان پێویسته كاربكرێت بۆ خۆشگوزه‌رانكردنی میله‌ت چونكه(( نان و ئازادی ))بێ یه‌كتر نابن وئاشته‌واییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی به متمانه چێبكرێت و دواتر پێویسته ڕیفراندۆم سه‌رجه‌م ناوچه كوردنشینه‌كان بگرێته‌وه و پڕۆسه‌كه‌ش ده‌بێت به‌ڕێكار و ڕچه یاسایه‌كاندا تێبپه‌ڕێت و ئامانجه‌كه‌شی ته‌نها سه‌ربه‌خۆی بێت ،گه‌ر بمانه‌وێت ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیی یاسایی دابمه‌زرێنین كه‌ببێته ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا وه‌ك ئۆرگانێكی یاسایی نێوده‌وڵه‌تی باوه‌ڕپێكراو.
[email protected]
نوێترین نوسینەکانی نه‌وزادی موهه‌ندیس
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
17/09/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
07/09/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
29/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
21/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
12/08/2021
-
نه‌وزادی موهه‌ندیس
04/07/2021