لەیادی 31 ی ئابدا

وتار/ 01/09/2016 857 جار بینراوە

کارۆ ئاری

31 ی ئاب و پێش ئەم رووداوە و دوای ئەو رووداوە بۆ ئەوە باس ناکرێ خەڵك پەندی لێ وەرگرێ بەڵکو کەشێک دروست کراوە حیزبەکان شانازی بکەن رووداوی وا دووبارە بکەنەوە ! تا ئێستا یەکێتی و ئەوانەی هاوفکر و هاوسۆزین شینیان زیاتر بۆ ئەوە دیارە کە دەسەڵاتیان لێ سەنراوتەوە گەرنا ئەوە نیە ئەوان بروایان ببێ کە هێنانی هێزی بێگانە کارێکی خراپ بێ ! گەر پارتی جارێک خیانەتی کردووە ئەوا یەکێتی دووجاری کردووە ! جارێک پێش 31 ی ئاب بەهۆی هێنانی هێزی ئێرانی بۆ سەر حیزبی دیموکرات و لەناو بردنی پێشمەرگەکانی دیموکرات کەبووە هۆی روودانی 31 ی ئاب !  دووەم بە هێنانەوەی جارێکی تری ئێران بۆ گرتنەوەی سلێمانی و دەرهێنانی لە چنگی پارتی بە پشتیوانی هێزی ئێرانی . گەر لە 31 ئاب دا یەکێتی هەولێری لەدەست دابێ ! ئەوا دوای مانگێک لە 31 ی ئاب پارتی سلێمانی لەدەست دا ! هەردوکیشیان بەهۆی هێنانی هێزی دەرەکیەوەیە ! بۆیە وادەرناکەوێ حیزبی کوردی بڕوای بە خیانەت و شتی وای هەبێ ! ئەوەی کردویەتی پاساوی بۆ دێنێتەوە تەنانەت زۆرجار شانازیشی پێوە دەکا ! ئەوەی نەشی کردووە لە بێ دەسەڵاتی و نەتوانین و بۆ نەرەخسانە . 31 ی ئاب پرسیارێکیش لەسەر هێز و توانای پێشمەرگە دروست دەکا کە چۆن بەم خێراییەوە هێز و توانا و ورەی لەدەست دەدا  بەرانبەر دوژمنێک کە شارەزا بوون لەشەڕکردن لە دژی ! وە وەڵامی ئەوەشمان دەداتەوە ئەگەر راپەرین نەبوایە ( بەهۆی بێ توانایی سوپای عێراقی وە سەرقاڵیان بە داگیرکردنی کوێتەوە ) ئەستەم بوو کوردستان بە شۆرشی چەکداری ڕزگار بکرابا لەدەست داگیرکەرانی ! چونکە دەرکەوت ناتوانێ شاری پێ بپارێزرێ .

نوێترین نوسینەکانی کارۆ ئاری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌