سیاسەت و شەڕ و براکوژی

وتار/ 11/03/2017 738 جار بینراوە

کارۆ ئاری

سیاسەت و شەڕ و براکوژی    


سیاسەت لێرەدا لای خەڵکی ئاسایی بەتەبعێکی دینی یاخود عەشایەری سەیر دەکرێ ! کورد چونکە زۆر ئازاری چەشتووە بەهۆی کوردبوونیەوە ( کە ئەوەش باسێکی ترە ) بۆیە هەمیشە تاکی کورد حەزی کردووە کە دەبێ کورد یەکریز و یەکگربێ وە بەرانبەر دوژمن یەک ریزبێ بەڵام ئەوە رای تاکی ئاسایی کوردە ، تاکی سیاسی کورد واناڵێ . لە سیاسەت دوو بنەمای سەرەکی تێیدا زۆر گرنگە و دەکرێ بشگوترێ داینەمۆی سەرەکی سیاسەتە ئەویش دەسەڵات و بەرژەوەندییە کەم وایە هەڵوێستێکی سیاسی یان ڕەفتارێکی سیاسی ببینرێ و بەدوور بێ لەم دوو بنەمایە . ئەم شەڕەی کە کرا وە کۆمەڵگای کوردی زۆر سەغڵەت کرد ئەوە ئەمرۆ بێ یا سبەی دەبێ هەر بکرێ نەک لەبەر چاوی تۆی ئێزدی کە واتێگەیشتووی پەکەکە دەیەوێ بتپارێزێ یا لەبەر چاوە ڕەشەکەی تۆی هاوڵاتی کوردی کە پارتی دەیەوێ شنگالت بۆ بگێرێتەوە بۆ سەر هەرێم ! بەڵکو لەبەر بەرژەوەندیانە .
 پەکەکە بەرژەوەندی لەوەدایە کە ئێزدیەکان لای خۆی گل داتەوە چونکە دەزانێ گەر ئەم کەمە ئاینیانە ئێزدی و یارسان یا مەزهەبیانە کە لە باکووریش هەمان شت دەکا بۆ عەلەویەکان پاڵپشتی نەبن حاڵی لە حاڵی حیزبی شیوعی باشتر نابێ ئەمرۆش وانەبێ  داهاتوو وای لێدێ ، چونکە لەنێو ئیسلامی سوننی دا زەمینە کەم هەیە بۆ فکری پەکەکە ئەمرۆش کەشێک هەبێ لەداهاتوو دا زۆر قابیلی گۆرانی لێدەکرێ . بۆیە بەرژەوەندی لە وەدا دەبینێ کە بۆ زیاتر مانەوە باشتر وایە پشت بەم کەمە ئاینیانە زیاتر ببەسترێ .
یاخود لەبەر چاوی تۆی پارتی کە وادەزانی پارتی شەری مانەوەی شنگال لە چوارچێوەی هەرێم یا هەر شتێکی ترت بۆ دەکا . نا بەڵکو پارتیش جگە لەوەی نایەوێ دەسەلاتی جارانی لەو ناوچەیە لەدەست بدا . ئینجا هۆی سەرەکی ئەوەیە کە شنگال وەک کەرکوکە و تەقریبەن بەقەد یەکیش دەنگدەری هەیە گەر کەرکوک بگەرێتەوە سەر هەرێم ئەوا دەنگدەری یەکێتی زیاد دەبێ و ئاستەمیش نابێ لە دەنگی پارتی زیاتر بێ جا بۆ پارێزگاری لە مانەوەی خۆی لەدەسەڵات دەبێ شنگال لە ژێر دەسەڵاتی بێ . بۆیە گەر هەر کارێک لەوە شەڕی پێویست بێ ئیتر دەبێ بکرێ بۆ ئامانجە گەورەکەیان نەک ئەوەی تۆ تێی گەیشتووی ئەو شەرە لەبەر تۆ ناکرێ یا لەبەر چاوی تۆ دەکرێ دەبێ تێبگەی سیاسەت سۆزداری و ئەخلاقیاتی تێدا نیە . وە برا ئەوەیە کە بەرژەوەندیان پێکەوەیە هەر کە بەرژەوەندی نەما ئیتر هەمان برا دەبێتە دوژمن .

کارۆ ئاری
 

نوێترین نوسینەکانی کارۆ ئاری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌