بۆ تۆ نیە

وتار/ 06/05/2017 779 جار بینراوە

کارۆ ئاری

بۆ تۆ نیە
کارۆ ئاری
تۆی بەناو مرۆڤ لەم ووڵاتە کە بە ناحەق پێت دەگوترێ هاوڵاتی ! بزانە کە ئەم هەموو بەزم و ڕەزمەیە لەژێر ناوی شەڕ و ناکۆکیە حیزـبیەوە بۆتۆ نیە ، گەر ئەم ووڵاتە لەشەو رۆژێکدا ببێتە بهەشت ( کە هەرگیز نایبینی ) زەررەیەک لە ژیان و گوزەرانی تۆی هاوڵاتی ناگۆڕێ ئیتر ئەو شەرەت بۆ چیە کە خۆت پێی سەرقاڵ کردووە !؟
هەر حیزـبێک کە لەم ووڵاتە دروشمێکی هەڵگرتووە دڵنیابەلەبر چاو جوانی و چاو ڕەشی تۆ نیە .
ئەم ووڵاتە گەر سەربەخۆ بێ بە تۆ چی !؟

تەنیا گۆڕانکاریەک کە لە ژیانی تۆدا دەکرێ لە نفوس و جنسیەدایە و هیچی تر بەحەیات بەخەیاڵی تۆ دا هاتووە سەردانی ووڵاتێکی وەک ئەمریکا یا خەلیج یا ئوسترالیا بکەی !؟ لەبەر ئەوەنا کە حەزت لێی نیە بەڵکو بەتاڵی گیرفانت رێگرە کە خەیاڵیش کەی . تۆیەک کە لەجیاتی زمان زانین خەریکی شەرە حیزـب کرابی ئیتر بەرانبەر کێ شانازی بکەی کە کوردستانی ئینجا چی جوانە تا شانازی پێ وە بکەی !
یا تۆیەک کە بروات وایە بە نەمانی گەندەڵی ئیتر دەبێ جیهازی پارە ژماردن بکڕی و تەنیا کارت ژماردنی پارەکانت بێ ( کەنایبینی بەحەییات ) لەوەتەی بیر دەکەیەوە بیری باب و باپیریشتی بخە سەر بزانە زەررەیەک لە حاڵت گۆراوە ! ئادەی لاچوونی کامە بەرپرس یا لە سێدارەدانی کامە سەرۆک فلسێکی بۆ زیاد کردووی !؟ گەر کرابێش ئەوە تەماتە لە پێنج سەدەوە بووەتە  دوو هەزارکەوایە هیچ !
یا تۆیەک کە بروات وایە ئیسلام شەری تۆی پێویستە گەر سەرۆکی یا کەسێ نەبەیە سەر دەسەڵات ئیتر خوا لێت خۆش نابێ !
بیرت لەوە کردۆتەوە هەزاران کەس لە مێژوودا بێ دەنگ بوون و بیریان لە دەولەتی ئیسلامی لە دڵیان دا کردۆتەوە نەک وڵاتیان نەک لەوەی بروایان نەبووە بەڵکو کەسەکان کە شەریان بوو بۆ دەسەڵات کردووو  شایەن نەبوون
بۆیە تێبگە هەر یەکێک لەوانە تەنیا ناونیشانێکن خەڵکێک پێیەوە و ئەوەی بۆتۆی داماویش دەمێنێتەوە شەری ناکۆکیانە لەسەر بەرژەوەندیان . 

نوێترین نوسینەکانی کارۆ ئاری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌