رۆژئاڤا و رەخنەی رەخنەگران
وتار/
03/03/2017
1098 جار بینراوە
کارۆ ئاری
رۆژئاڤا و رەخنەی رەخنەگران
بەیەک رۆژ ۳۸٠ گوند لە کۆبانێ بۆ داعش چۆڵکرا باسێ لە ڕاکردن نەبوو !
پلانێک دانرا رەققە بگیرێتەوە کەچی بەچۆلکردنی چەند گوندێکی مونبج پلانی یەپەگەی لە رەققەوە گۆری بۆ منبج ! باسێک لە بێ پلانی نەبوو !
۷۳ رۆژ بە مونبجەوە بوون تا گیرا کەچی دواتر بوون بە پالەوان کە لە کۆبانێش هەر ئەوان بوون کە بە بەرگری بوون بە پاڵەوان !؟
تاکە هێز کە خاکی بێ تەقە بەدەست هێنابێ لەسووریا پەکەکە بوو کەچی شۆرشگێر و بەرخودان ئەوان بون !باسێ لە چۆنیەتی بۆچێتی بەدەست هێنانی خاك نەبوو !
لەوەتەی بەبیرم دێ باسی رزگار کردنی رەققە دەکرێ کەچی رۆژێ دەلێن ۱ کیلۆمەتر دوورین رۆژی دواتر
یەک کیلۆمەترەکە دەبێتە ۷ کیلۆمەتر دواتریش دەبێتە ۲٠ کیلۆمەتر !
باسێکیش لە شکست و بێ پلانی نیە !
بەیەک رۆژ چەندین گوند مونبج تەسلیمی رژێم کرا ! باسێکیشلە شکست بەرانبەر بەتورک و بەکرێگیراوی نەکرا !
جارنیە کەسێ یا چالاکێکی سیاسی نەگیرێ یا بارەگایێ نەسوتێنرێ کەچی باسێ لە دیکتاتۆری نیە باسەکە نموونەی ئازادی و دیموکراسیە !
بەیەکگەیشتنی سێ کانتۆنەکەی رۆژئاوا ئامانج بوو کەچی ئاخیر قسەی قەرەیلان رەت کردنەوەی ئەو ئامانجە بوو !
باسێکیش لە شکست نەبوو !
جا من زۆربەی ئەوانەم پێ ئاساییە بس تۆی رەخنەگری ئازاد یا میدیای ئەهلی کە لێرە لەسەر هەموویەک لەوانە قسەی جددیت هەیە و دەیکەیتە رۆژەڤ و ناش وێری قسە لەسەر ئەوانەی سەرەوە بکەی یا بیکەیە رۆژەڤ پرسیار لەسەر ئازادی و بێ لایەنیت دروست دەبێ
نوێترین نوسینەکانی کارۆ ئاری
-
کارۆ ئاری
06/05/2017
-
کارۆ ئاری
11/03/2017
-
کارۆ ئاری
03/03/2017
-
کارۆ ئاری
01/09/2016
-
کارۆ ئاری
29/08/2016