کوردی مالکی

وتار/ 29/08/2016 804 جار بینراوە

کارۆ ئاری

جۆرێک لە عەرەب لەناو سوننەی عێراق دا هەن لە مەسەلە سیاسیەکان دا پێیان دەوترێ سوننەی مالکی ( نوری مالکی ) مشعان جبوری و سەلیم جبوری بە حیزبی ئیسلامی ئێستایەوە وە عەبدوللەتیف همەیمی سەرۆکی وەقفی سوننە و مەهدی سومەیدعی موفتی ئەهلی سوننە ( سەلەفی ) خالد مەلای سەرۆکی کۆمەڵەی زانایانی عێراق ، وە سالح موتلەگی جاران ، و سەعدون دلیمی وەزیری بەرگری پێشوو ئەوانە ناسراون بە تەبەعیەتیان بۆ سیاسەتی مالکی بەزۆر و کەم بە سوننەی مالکی ناسراون لەناو کوردیشدا خەریکە کوردی مالکی ( نوری مالکی ) دروست دەبن ، یەکێتی لەوەتەی بەئیتفاقیان و مالکی کورسی یەکێتی لە هەڵبژاردن کردیان بە 21 کە لە 15 تێپەری نەدەکرد ! لەوکاتەوە بەحیزبەوە هەوڵی جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی مالکیان داوە ، مام جەلال وەک سیاسی وەختی سەرۆک کۆماری لەم ماوەدا هەر کەس سەیری کردبێ ترسێکی زۆری لە مالکی لێ دەبینرا ، تەنانەت ئالا تالەبانی جارێک نەیشاردەوە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی دا کە هەموو سیاسیەک حەزەرو ترسێکی لەمالکی هەبوە چونکە مالکی بە پیاوی مەلەفات ناسراوە هەر کەس لەگەڵی نەبێ مەلەفێکی بۆ دروست دەکرێ  . دووەم حیزب بزوتنەوەی گۆرانە بەتەواوی خەریکە دەبنە کوردی مالکی وە سێیەمیان کۆمەڵی ئیسلامیە جاران کۆمەڵ کەمێ دژایەتی مالکیان کردووە لەوانەیە زیاتریش بەهۆی دژبونی جەماوەریان بووبێ بۆ ئەو ستەمەی مالکی لە سوننەی دەکرد بەڵام ئێستا زیاتر لەهاوپەیمان دەچن و تەسلیم بووبن بە ئیرادەی مالکی ڕەنگەش دژبونیان لەگەڵ پارتی و ئەندامیان لە بەرەی ئێرانی ناچاری کردبن لەبەرەی مالکی بن .

نوێترین نوسینەکانی کارۆ ئاری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌