تشریبی گۆشتی مرۆڤ و سەروپێی مشک
وتار/
21/07/2017
1469 جار بینراوە
عوسمان نوورسی
تشریبی گۆشتی مرۆڤ و سەروپێی مشک
سەرەتا جەنابی دکتۆر ملاعثمان هەڵەبجەیی
السلام علیکم ورحمە اللە
هیوادارم بەدڵی فراوانەوە ئەم وەڵامە پڕ لە حورمەتەم لێ وەرگریت و تۆ مەشهوری بە پیاوێکی زانا و هاوسەنگ و هەموان خۆشیان دەویت و ئەم نوسینەت بەم زمانە بۆ قورئانی یەکان نازانم بۆ ؟!!
چونکە بەدڵنیایی یەوە ئەم نوسینەت نەزانستی یە و نەهاوسەنگیشە
پاشان
وەڵامی بەندەش بۆ جەنابی دکتۆر
مانای ئەوه نی یە من قورئانیم و باوەڕم بەفەرمودە نی یه و
بڵێم پێویستمان بەپێغەمبەر نی یە و تا نوسینەکەی جه‌نابیان بخەمە سەر خۆم نەخێر هەرگیز قورئانی نیم و یەک کەسی قورئانیش ناناسم وەتائێستا یەک کتێبیشیانم نەخوێندۆتەوە
لەهەمان کاتدا به‌شانازی یه‌وه دەڵێم
قورئانیم بەمانای گەڕانەوەی سەرەکیم بۆ قورئان و ووردبونەوەو تەدەبورم تیایا و
وە باوەڕم بە فەرمودە هەیە و هەموو ژیان و گەردوون و کۆی مەخلوقات پێویستی بە نووری پغەمبەر و ڕەوشتمەزنی ئەو زاتەیە
و ئەوەی من ئیمانم پێ یەتی تەجدید و نوێ بونەوەی دینە بۆ سەردەمەکان و
پێشم وایە ئەوەی مەدرەسەی قورئانیەکان دەیڵێن مەحاڵە و نەگونجاوە چوون سەد لەسەد ئینقلابە و دەبێ واز لەو دینە بێنین کە هەزار ساڵە ژیان دەکا ئەوەش مەحاڵە ڕوبدات
بۆ وەڵام ؟
لەبەر ناجوانی نوسینەکەی دکتۆر
بڕیارمدا لەچەند خاڵێک لە جیاتی قورئانی یەکانی كوردستان وەڵامی جەنابی دکتۆر بدەمەوە (هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر قورئانی هه‌بن لە کوردستان چونكه تائێستا که‌سم نه‌بینیوه ئه‌و بانگه‌شه‌یه بكات)
بۆ ئاسان خوێندنەوە لەم خاڵانە کورتی دەکەمەوە
۱ــ جەنابتان پیاوێکی زانا و بەڕێز و هاوسەنگ مەشهورن ئەم تۆمەت بەخشینەوەیە ناجوانە
(ئەوانەی دەڵێن پێویستمان بە پێغەمبەر دروودی خوای لەسەربێ نی یە )
بەندە تا ئێستا گوێم لەکەس نەبووە بەو عیبارەتە ئاوا بۆ پێغەمبەر بڕوانێ
ئەوەی بیستومە لە کوردستان قسەکردن بووە
لە سەر هەندێ ڕیوایەت کە لەگەڵ مەقامی نبوەت و پێغەمبەرایەتی نایەتەوە و یان ئەو سەدان ڕیوایەتەی کە دژیەکن یان بە ئاشکرا موخالیفی قورئانه
کە نازانم وەڵام و پینەی دکتۆر چی یە بۆ ئەو ڕیوایەتانە
پێغەمبەر دەفەرموێ لیس المٶمن بالطعان ولااللعان ولاالفاحش ولاالبذى
بەڵام لەهەندێ ڕیوایەت هاتوە حاشا لەپێغەمبەر کە وابێ
هەمووی جوێن و لەعنەت و دوعای شەڕڕە لە ئیماندارانی ئوممەتەکەی لە سەر گوناهی گەورەش نا لەسەر بچوکەکان هه‌ڵبه‌ت هه‌ندێكی له‌ڕیزی گوناهیش هه‌ژمار ناكرێ و له‌عنه‌ت و دووری له‌ڕه‌حمه‌تی خوای بۆ هاتووه وه‌ك به‌ستنی پرچی ئافره‌ت به تۆپهڵهیی له‌پشتەوە لەژیر سهرپۆشیشەوە
لەهەمان کاتدا ئەو جۆرە دوعا و جوێن و لەعنەتەی لە کافر و موشریکەکان نەکردووه
لەدوای احد و شەهید بونی زیاتر لە ۷۰صەحابی ، یان لە تائف خوێن بەقاچیدا دەچۆڕێ دەفەرموێ اللهم اهد قومی فانهم لایعلمون
تەنانەت ئەوانەی هەوڵی کوشتنی دەدەن بەقەومی خۆی بەو پەڕی سۆزەوە ناویان دێنێ و دوعای هیدایەتیان بۆ دەکا
ئەگەر جوێن و لەعنەت و دوعای شەڕڕ شایستەی ئیماندار نەبێ چۆن لایەق بە مەقامی پێغەمبەرە کەزاتێک ئەخلاقمەزنی وەصفیەتی لەقورئان و وانک لعلی خلق عظیم
۲ــ قسەکردن لەسەر ڕیوایات مانای ڕەتکردنەوەی فەرمودەنی یە و چ جای بڵێین پێویستمان بەپێغەمبەر نی یە
پێغەمبەر ئاوێنەی قورئان بووە ( کان خلقە القرآ‌ن )
ــ وەصفی لە قورئان بەئەخلاقمەزن هاتووە بەڵام لە ڕیوایەت کچێکی مناڵی لە شەش ساڵی مارە کردووە و لە نۆساڵی گواستویەتیەوە
کاتێک بە ئیماندار دەفەرموێ جوێن مەڵێ بەڵام لەڕیوایات خوی جوێن دەڵێ
نەفرەت مەکەن خۆی نەفرەت دەکا ، دوعای شەڕڕ مەکەن خۆی دەیکا سەدان شت نامەوێ بیوروژێنم و حاشا پێغەمبەر وابێ
۳ــ وەڵامی بەڕێزتان بۆ ئەو هەموو ڕیوایەتە دژ یەکە چی یە كه
لەم خاڵەدا نازانم نمونەی چی بێنمەوە کتێبە حەدیسەکان پڕ پڕ پڕە
لەم جۆرە لەهەموو شتێک و بابەتێک دوجۆر ڕیوایەتمان هەیە و زۆر جار هەر لە بخاری خۆی یان مسلم وەهەروەها .....
ــ دروستە بەو ڕیوایەت و مەزهەبە نەخێ دروست نی یە بەم ڕیوایەت و مەزهەبە
ــ حەڵاڵە بەو ڕیوایەت و مەزەهەبە نەخێر حەرامە بەم ڕیوایەت و مەزهەبە
ــ کردوویەتی و تالەدونیا بوو تەرکی نەکرد نەخێر قەت ڕسول اللە ئەو کارەی نەکردووە
ــ گەر لەبەر درێژ بونەوە نەبێت دەتوانم هەر لێرە سەدان ڕیوایەت دانێم
لەڕیوایەتی دژیەک و دژبەقورئان و پڕ لەجوێن و لەعنەت و دوعای شەڕڕ و هەمویشی بەس بۆ ئیماندارانی ئوممەتەکەی
٤ــ له‌باسی حه‌رام و حه‌ڵاڵ
به‌داخه‌وه تۆ جوێنی زۆر پیس ده‌ڵێی نه‌ك به‌یانی حه‌قێك بكه‌ی به حیكمه‌ت تا كه‌سانێكی مدعی به ناوی قورئانیه‌كان لێت وه‌رگرن خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر مه‌به‌ستیشته به‌و زمانه ئازاری ئه‌وانه بدیت كه وه‌ك تۆ بیر ناكه‌نه‌وه ئه‌وه دیسان له‌گه‌ڵ پێناسه‌و ناوی ڕابردووت ناگونجێ
ئه‌م زمانه
(تشریبی گۆشتی مرۆڤ و سه‌روپێی مشك و سیسرك و قالۆنچه وهتد ) ؟!!!!
لهكاتێكده جه‌نابتان ده‌زانن
خواردن و نه‌خواردنی شته‌كان هه‌موی په‌یوه‌ست نین به حه‌رام و حه‌ڵاڵه‌وه به‌شێكی به عورف له‌شوێنێك ناخورێ و له‌شوێنێكی تر ده‌خورێ و هیچ حه‌رامیش نی یه وه‌ك بزن مژه باشه كێ له‌م وڵاته‌ی من و تۆ ده‌توانێ بزن مژه بخوات
ــ ده‌ی استاز خۆ گه‌وره صه‌حابی خالیدی كوڕی وه‌لید بزن مژه‌ی ده‌خوارد و پێغمبه‌ر نه‌یخوارد و ڕێیشی لێ نه‌گرت ده‌ی فه‌رقی بزن مژه و بۆق و قالۆنچه‌و مارمێلكه و قۆڕی م پێ بڵێ ؟!!
ــ ده‌ی استاز خۆ هه‌موو شتێكی ناو ده‌ریا (ئه‌وه‌ی به‌س له‌ناو ئاو ده‌ژی ) به فیقهو عوله‌ما پاكه و ده‌خورێ به مار و بۆق وقڕژاڵك و
كه‌واته ئه‌م شتانه به‌عورف مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ نه‌ك حه‌رام و حه‌ڵاڵ لێره ناخورێ و له‌شوێنێكی تر له‌خواردنه به‌له‌زه‌ت و باشه‌كانه
پاشان استاز ئای چه‌ند ئه‌م نوسینه‌ت ناشیرینه !!!
هیوادرام هی تۆ نه‌بێت و من به‌هه‌ڵه وه‌ڵامم دابێته‌وه
ده‌ڵێی ( كۆكتێلێكی ڕازاوه‌ی پیسایی مرۆڤ و گشت جۆره گیانداره‌كان ) بۆدكتۆر گیان مه‌گه‌ر ئه‌مانه لهخواردنهكانن لای جه‌نابتان ؟!!!!
ده‌ڵێی ( له‌بری شه‌ربه‌ت و ئاویش شه‌ربه‌تی میز و هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه )
قوربان عه‌رزی جه‌نابت كه‌م ئه‌ی چۆن وه‌ڵامی ئه‌و ڕیوایه‌تانه ده‌ده‌یته‌وه كه میز له‌شه‌ربه‌ت باشتر وه‌صف ده‌كا و وه‌ك ده‌رمان بۆ نه‌خۆشی دایده‌نێ و میزی حوشتر خۆ ئێستا له‌لایه‌ن هه‌ندێك بانگخوازه‌وه ڕه‌واجی پێ ده‌درێ هه‌ندێك له‌سه‌ر تیڤی ده‌یخواته‌وه
ناشێ بفه‌رموی ئه‌گه‌ر شه‌رع پێمان نه‌ڵێ گوو پیسه ئه‌وا من نازانم پیسه ،
شەرع پێم نەڵێ چۆن تەوالێت کەم ئیتر نازانم تەوالێت کەم
شەرع پێم نەڵێ چۆن غوسل بکەم ئیتر نازانم غوسل کەم ....
وهکذا
من عه‌رزی جه‌نابت كه‌م ڕاستە میز شت لەنوێژ دەبا بەڵام له ڕیوایه‌ت دانراوه بۆ خواردنه‌وه وه‌ك شه‌ربه‌ت وه‌ك ده‌رمان
ده‌ی من هه‌ر به‌عه‌قڵ و بیر كردنه‌وه و مرۆڤ بونم
پێت ده‌ڵێم میز پیسترینه نهدهخورێتهوه و نهدهرمانیشه
٥ــ عەقڵ لای قورئانی یه‌كان به‌ش و كاری گه‌وره‌ی هه‌یه
کە تەدەبورو قوڵ بونەوەیە لە قورئان
له‌دیاری كردنی ڕێگا و ژیان و دروست و نادروست و باش و ناباش
ئەوەی عەقڵی ڕەفز کردووە و بێ ئیش دایناوەو ڕێی پێ نادا تەدەبورێک لەقورئاندا بکا ئێمەین ئەوانەی مەشهور بە ئەهلی سوننەو جەماعە
ئەوانەن بۆ هەموو پرسیارێک وەڵامێکی ڕابردوو هەیە و دەڵێین پێویستمان بە وەڵامی تازە و بیرکردنەوە و تەدەبوری تازە نی یە
ئەوانەین قسەی زاناکانمان پێ لەقسەی خوا و پێغەمبەر پێ لەپێشترە بەو بیانووەی ئەوان لەئێمە باشتر تێگەیشتون و زانیویانە
٦ــ دکتۆر گیان هەر لە ووتەکانی خۆت تناقض هەیە
جارێک دەڵێی قورئانیەکان حەرام و حەڵاڵ بەس لە قورئان وەردەگرن و کورتی دهکەیتەوە لە چوار جۆر و
دواتریش هەر بەقورئان باسی طیبات و خبائث دەکەیت ئێ ئەو طیبات و خبائث بە عەقڵ و عورف و زەوقی سەلیم دیاری دەکرێ و لە شوێنێک بۆ شوێنێک جیاواز دەبێ
ووتەکان زۆرە و وەڵامیش زۆرە با كۆتایی بێت وخوێنەر ماندوو نەبێ
خۆشەویستیم قەبوڵ بفەرمن
عثمان نوورسی/سلێمانی
نوێترین نوسینەکانی عوسمان نوورسی
-
عوسمان نوورسی
25/01/2018
-
عوسمان نوورسی
21/07/2017
-
عوسمان نوورسی
17/07/2017
-
عوسمان نوورسی
08/07/2017
-
عوسمان نوورسی
04/06/2017