چۆن ئیسلامی هەقیقی بناسینەوە

وتار/ 04/06/2017 977 جار بینراوە

عوسمان نوورسی

چۆن ئیسلامی هەقیقی بناسینەوە
نوسینی: عوسمان نوورسی
زۆر جار خەڵک پرسیارێکی زۆر سادە دەکات و
دەڵێ سەرمان لێ تێک چووە و کام ئیسلامە ڕاستە
ــ ئیسلامی شێخ و ملا و صۆفی و دەروێش و باب و باپیرانمان ؟
ــ ئیسلامی سەلەفی کە کۆی بیر و مومارەسەکەی جیاوازە ؟
ــ ئیسلامی داعش کە دەکوژێ و دەبڕێ و کەنیزەک دادێنێتەوە ؟
ــ ئیسلامی حیزبە ئیسلامی یەکان کە ئەندامەکانی خۆیان یەکتریان قەبوڵ نی یە و بەیەکەوە ڕێک نین ؟
ئێستا چی یە دەبینین لەم دونیایەدا ڕودەدا !!!
برسی کردن و تۆقاندن و ستەم لە نەتەوەکان ، کە میللەتی کورد سەدان ساڵە قوربانی ئەو جۆرە لەبیر کردنەوەیە
بەعسی دڕەندە بەناوی خواوە ئەنفالی کردین !
داعشی وەحش بەناوی خواوە کچە پاکیزەکانی کەنیزەک کردین و سەدانی لێ شەهید کردین !
ئیتر بۆ دەبێ پرسیارەکە لۆژیکی نەبێ ؟!!
بە تێگەیشتنی بەندە ئیسلامی هەقیقی
ٲــ ئیسلامێکە دەستەبەری ئارامی دەروونی مرۆڤ بکا ( الذین آمنو وتطمئن قلوبهم بذكرالله الا بذكرالله تطمئن القلوب )
ب ــ ئیسلامێکە ئاشتی و ئارامی بۆ مرۆڤایەتی پێ بێت
ئاشتی بۆ تاک ، کۆمەڵ ، نەتەوەکان
(فلیعبدوا رب هذا البیت الذې اطعمهم من جوع وآمنهم من خوف )
ئەم ئایەتە پێمان دەڵێ
ــ خودا نایەوێ مرۆڤەکان لە هەژاری و برسێتیدا بن ، دەبێ تێر بن و ژیانیان پڕ لە کەرامەت بێت
خودا نایەوێ مرۆڤ لەترس و خوف دا بژین دەبێ لە ئاشتی و ئارامیدا بژین .
ج ــ ئیسلامێکە موسڵمانی مرۆڤ دروست بکات ( چونکە زۆر موسڵمان هەیە مرۆڤ نی یە)
موسڵمانێک کە خاوەنی بیرکردنەوەیەکی تەندروست و دوور لەنەخۆشی توندی بێت و دۆستی مرۆڤ و ژینگە و کۆی مەخلوق بێت
لە کۆتاییدا دەڵێم
بۆ ئاشتی و ئارامی
هەموان قەرزاری ( پێش مەرگە ) ین ئاشتی و ئارامی یان بۆ دروست کردین
بۆ ژیانێکی ئازاد
هەموان قەرزاری ( شەهیدانین ) خۆیان کرد مۆم و سوتان و دونیایان بۆ ئێمە ڕۆشن کردەوە
بۆ فیداکاری و دڵسۆزی
هەموان قەرزاری پێشەوا ( قازی محمد ) ین لەکاتێکدا دەیتوانی خۆی ڕزگار بکا بەڵام پەتی سێدارەی هەڵبژارد تا گەلەکەی بێ ئازار و لەسێدارە نەدرێ
بۆ ژیان لە گەڵ موعاناتێ خەڵک
هەموان قەرزاری ( حەزرەتی عومەری کوڕی عبدالعزیز ) ین خواردنی سەرەکی نان و پیاز و تا ئوممەتەکەی تێر بێت
بۆ داهێنان و ئیجتهاد
هەموان قەرزاری (حەزرەتی عومەری کوڕی خەتاب ) ین حوکمی خوای ڕاگرت تا هەژار بێ دەست نەبێ و سکی تێر بێ
تێبینی : ــ
ئەمە ووشە گەلێک بوون لە ووتاری ئەم هەینی یەم

نوێترین نوسینەکانی عوسمان نوورسی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌