منیش دەڵێم ئەوەی دەنگ نەدات بە ڕیفراندۆم خۆفرۆشە

وتار/ 08/07/2017 10402 جار بینراوە

عوسمان نوورسی

منیش دەڵێم ئەوەی دەنگ نەدات بە ڕیفراندۆم
خۆفرۆشە و نیشتمان فرۆشە و لەوڵات بکرێتە دەرەوە


بەڵێ
کاتێک پێشەواکەم قازی بێت و نەخشەڕێژی ڕیفراندۆم و دەوڵەتم بێ
بەڵێ
کاتێک پێشەواکەم خۆی برسی و مناڵی نیشتمانی تێر ودەمبەخەندە بێ
بەڵێ
کاتێک (سەرۆک) کوچەو کۆڵان و گوند و شاری نیشتمانی وەک ڕێگەی ماڵی خۆی بێ
بەڵێ
کاتێک (سەرۆک) سفرەی وەک سفرەی هەژارانی وڵاتە خێر لەخۆ نەدیوەکەی بێ
بەڵێ
کاتێک سەرۆکم بۆ نیشتمان و لاوەکانی دڵ بەئازار و پڕ لەغەم بێ
بەڵێ
کاتێک سەرۆکم نەک دز نەبێ ، خاوەنی بۆڕی نەوت نەبێ و ڕێکەوتنی لە گەڵ دوژمن نەبێ ، بەڵکو خۆی قوربانی وەک مامۆستاقازی بێ
وەلێ ئێستا ئەو دەبینم وەک ئاغایەک خەڵکیش نۆکەر و گەدایەک
ئەو دەبینم کاروانی ئۆتۆمبیلە خەیاڵی یەکانی جامی ڕەشی دڵ ڕەشەکان وەکو هەوری ڕەش دێ

دەڵێ دەۆڵەتمان دەوێ و چاکی دەکەین !
چاوی داخستووە لە ئازاری خەڵکی برسی و زوڵم و ستەم و تاڵانی و کوشتنی هەزاران لاو لەپێناو کورسی یەکی شکاۆ

چۆن دەوڵەتت دەوێ !
سەروەت و سامانەکەی دێنێتەوە و دەیبەخشێتە خەڵکی نیشتمانە پڕ نائومێدەکەی
لە کۆشکە فیرعەونیەکان دێیتە دەرەوە و لەناو خەڵک دەژی و بتوانێ بێتە ناو بازاڕ و خەڵک دیفاعی لێ بکا

چۆن چاکی دەکەی ؟
بەوەی بڵێین بەڵێ گەورەم بۆ هەتایە سەرۆکم بە خۆت و نەوەت ، نەوت و بیرەکان بۆ خۆت و کاروانی ئۆتۆمبیلە درعەکان زیاد کە تا خەڵکی چەوساوە دەستی پێت نەگا و گرنگ وڵاتێک هەبێ
ناوی کوردستان بێ

نەخێر من پێت دەڵێم
ئەمانە قازی نین تائومێدمان پێ یان بێ
ئەمانە باوک نەبوون تا خۆمان کەینە قوربانیان
ئەمانە ۲٥ساڵە هیچ سۆز و بەزەیی یەکیان نەبوو تا من فێری بەزەیی بکەن بەرامبەر خۆیان
ئەمانە تاڵانچین و پیاو کوژن ، نامەرد و ئاغا و دیکتاتۆرن ،
بەڵێ بەڵێ بەڵێ کاتێک بەڵێ
کاتێک ڕاستە سەرکردە و سەرۆکەکەی من باوک بێت و ژیانی مناڵەکانی وەک مناڵەکانی من بێ
عوثمان نوورسی 8.7.2017

نوێترین نوسینەکانی عوسمان نوورسی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌