کێ شەهیدە ؟

وتار/ 25/01/2018 936 جار بینراوە

عوسمان نوورسی

کێ شەهیدە ؟
عوسمان نوورسی
شەهید وەک دەستەواژەیەکی پیرۆز و مردنێکی جوان و پڕ لەکەرامەتە دەبەخشرێتە هەر کەسێک ستەمکار نەبێت و لەپێناو دۆزێکی ڕەوا یان دیفاع لە کەڕامەت و خاک و ماڵ و ژیانی خۆی کوژرا بێت ، یان هەر کەسێک زوڵمی لێ بکرێ و بکوژرێ

ــ هەر مرۆڤێکی ئیماندار لە هەموو ئاینەئاسمانی یەکان موسڵمان ، مەسیح ، یەهودی .... بەناهەق بکوژرێ شەهیدە
هەر ئینسانێک ئەگەر خاوەنی ئاینیش نەبوو بە مەزڵومی و ناهەق کوژرا شەهیدە
هەر مرۆڤێک لەسەر دیفاع لە ماڵ و ئەرزو کەرامەتی کوژرا شەهیدە
(پێش مەرگە ، گەریلا ، شەرڤانان) بەڵێ شەهیدن چونکە لەناو ماڵی خۆیان دەکوژرێن و داگیر کەر دێتە سەریان

ــ هەر کەسێکیش تەعەددای کردە سەر ماڵ و شەرەف و کەرامەت و خاکی خەڵک بکوژرێ سەری بە سوجدەدا بڕوا و خۆی بەخەلیفەو عولەما لەدەوریشی بن قاتیل و بکوژ و زاڵمە و بۆ ئاگرە
مەزڵوم شەهیدە و بۆ بەهەشتە
زاڵم بکوژرێ خوێنی بەهەدەرە و بۆ ئاگرە

ــ بەڕێزان بەهەشت تاپۆ نی یە لە سەر ئوممەتی پێغەمبەر محمد دروودی خوای لێ بێت ، وە کێ ووتویەتی بەس بۆ ئوممەتی پێغەمبەرە ؟!!
إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَالَّذِينَ هَادُوا وَالنَّصَارَىٰ وَالصَّابِئِينَ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَعَمِلَ صَالِحًا فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ
ــ ئایەتەکە بە ڕوونی باسی بەختەوەری و دوور لەترس و حوزن دەکا بۆ موسڵمان و یەهودی و مەسیحی و صابیئە ، ئیتر بۆ دەبێ ئەوەندە ئەنانی بیت و خوا بەس بەهی خۆت بزانی تەنها بۆ تۆی موسڵمان بەڕەحمە و باقی مرۆڤەکان تر بۆ ئاگر بێت
ئێمە لە سیفەتی ئینسانی خۆمانەوە دەڕوانینە خودا ، عەزیزی من خودا وانی یە ورحمتی وسعت کل شئ ڕەحمەتی خودا هەموو شتێک دەرێتەوە و ئینسان وەک ئینسان زەڕڕەیەک خێر و شەڕی خۆی دەبینێتەوە لە دوا ڕۆژدا
فمن یعمل مثقال ذرە خیرا یرە ومن یعمل مثقال ذرە شرا یرە

ــ سەرنجی ئەم ئایەتە بدەین ڕوونتر لە ڕەحمی خواو بەهەشت و دۆزەخ تێدەگەین ِ( لِّيَجْزِيَ اللَّهُ الصَّادِقِينَ بِصِدْقِهِمْ وَيُعَذِّبَ الْمُنَافِقِينَ إِن شَاءَ أَوْ يَتُوبَ عَلَيْهِمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ كَانَ غَفُورًا رَّحِيمًا )
بۆ دوڕووەکانیش کە لە شوێنی تردا دەفەرموێ فی الدرک الاسفل من النار
بەڵام لێرەدا دەڵێ وَيُعَذِّبَ الْمُنَافِقِينَ إِن شَاءَ گەر خوا ویستی سزای دەدا گەر بیشیەوێ لێی خۆش دەبێ

ــ بەهەشت بۆ ئینسانە کە زاڵم نەبێت و مافی بەندەکانی لەسەر نەبێ
ــ بەهەشت بۆ ئەو کەسانەیە لەم دونیایە ، پاکن و مافی کەسیان لانی یه و خۆشی یان نەدیووە و ژیانیان هەموی ئازار و نەخۆشی و برسێتی و داماوی بووە
ــ بەهەشت بۆ دەڵەمەندە بەخشندە و دڵ میهرەبانەکانە
ــ بەهەشت بۆ کاربەدەستی دادپەروەرە کە هەست بە ئازاری خەڵک بکا و ماڵ و سامانیان بەناهەق نەخوا .

نوێترین نوسینەکانی عوسمان نوورسی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌