ووتەکانی کاک مسعود لەڕاست ڕاستر بوون
وتار/
17/07/2017
2089 جار بینراوە
عوسمان نوورسی
ووتەکانی کاک مسعود لەڕاست ڕاستر بوون
دیسان عینوان !!!
بێ جوێن دان ههههها
ڕقم لەسیاسەتەو خۆشم پێ ناگیرێ
=====================
دەڵێن کاک مسعود لەبڕۆکسل خراپی ووت لەباسی گۆڕان :
من دەڵێم لە جوان جوانتری ووت
بۆ ؟
چونکە بە ووتەو کردار پێناسەی ڕاستەقینەی گەلی کوردی کرد
پێشینان ووتویانە کورد بدوێنە شەرحی خۆی دەکا
کورد یانی دوژمنی یەک و لێک خوێندن و شکاندنی یەک و لێک جودایی و خۆخۆری و درۆ پارە ، خیانەت و جوێن و سوکایەتی و براکوژی و ..............
دەڵێن کاک مسعود بەڕاستی نی یە بابەتی ڕیفراندۆم و دەوڵەت دروست کردن
من دەڵێم لەڕاست ڕاسترە و ئیعلانیشی دەکا
بۆ ؟
عەزیزان خەڵک کە لە دەوڵەت و ڕیفراندۆم بە گومانە لەبرسایەو لەترسایە
لەبرسا چونکە هەرچی حەصار و نەهامەتی و قوربانی دان هەیە بۆ میللەتی هەژار و داماو برسی یە
لەترسایە چونکە ئەمانە دەوڵەت نین هەر دەنگێکی ئازاد هەبێ دەیخەنە ژێر خاک هەر جوانی یە هەبێت تاپۆی خۆیانی دەکەن ، هەر سامانێک هەبێت حەپەلوشی دەکەن
ئەی ئەگەر ببن بەدەوڵەت قوڕ بەسەر ئەوەی داوای ژیان و ئازادی و کەرامەتی خۆی کا
ــ هەرچی مەسئول و کاربەدەست هەیە ڕاست دەکەن لەدروست کردنی دەوڵەت
بۆ ؟
لەئێستا تا دەیان جیل و نەوەی تریشیان کوڕ و کوڕەزا تا دەیان پشت بێ کاسبی و خۆماندوو کردن های لایڤ لەهەر وڵات و شوێنێکی ئەم دونیایە بە فول مواصفاتی ڕابوردن مسۆگەرن مەگەر خوا لێ یان تێک بدا ئەگینا بەبەندەی خوا لێ یان تێک ناچێ
هەرچی مەسئول و نەوەیان هەیە خاوەنی ئیقامە و ڤیللان لەهەر وڵاتێک پێیان خۆشە و لەهەر ڕوداوێکی نەخوازراو بەتەیارەی تایبەت لە یەک سەعاتدا لەوڵات نەماون
هەر وەک کاتی کۆڕەو هێشتا خەڵک خۆی کۆ نەکردبۆوە بۆ ڕاکردن هەرچی مەسئولە گەیشتبونە ئێران و توران سەرخەویشیان شکاندبوو
ئیتر پێم ناڵێن بۆ ڕاست ناکەن ؟!!
عثمان نوورسی
نوێترین نوسینەکانی عوسمان نوورسی
-
عوسمان نوورسی
25/01/2018
-
عوسمان نوورسی
21/07/2017
-
عوسمان نوورسی
17/07/2017
-
عوسمان نوورسی
08/07/2017
-
عوسمان نوورسی
04/06/2017