دەربارەی بزوتنەوەی گۆڕان و رێكخەری گشتی
وتار/
18/07/2017
939 جار بینراوە
لهتیف فاتیح فهرهج
دەربارەی بزوتنەوەی گۆڕان و رێكخەری گشتی
لەتیف فاتیح فەرەج
لە راستیدا نابێ بزوتنەوەی گۆڕان لەوە نیگەران بێت لە
ماڵپەڕو پەیج و واڵەكان چۆن باسی رێكخەری گشتی دوای كاك نەوشیروان و هەروەها خانەی
راپەڕاندن دەكرێت ، كە دروستكردنی ئەمی دووەمیان یەكێ لە خەونەكانی كاك نەوشیروان
بوو ، بزوتنەوەی گۆڕان لە دەرەوەی ئەوەی چی دەگوترێ و چۆن دەبێت بەردەوام بێت لە
كاری خۆی و درێژە بە هەنگاوەكان بدات ، بۆ ئەمەش هەقی خۆیەتی سەیری هەموو سەرنج و
تێبینیەكان بكات و هەڵوەستەی لە سەر بكات و ئەو كارەش بكات كە بۆ ئەم قۆناغە لە بەرژەوەندی
بزوتنەوەكەیە ، دوای هە ڵبژاردنی خانەی راپەڕاندن، بۆ رێكخەری گشتی ، ئەگەر بڕیارە بە هەمان رچە رێی
رابردودا بڕوات ، باشترە بزوتنەوەی گۆڕان لە هەنگاوی یەكەمدا ئەو ناوانە وەربگرێ
كە خۆیان كاندید دەكەن ، بە ڕێگەی یاسای سەرەتا كار لە سەر پێشمەرجەكان بكات ،
دواتر هەڵسەنگاندن لە بەر چاو بگیرێ و ئیدی
پێوەرەكانی ئەو هەڵسەنگاندنە ، هەر بارێ بن " توانای ئیدارەدان ، باری لەشساغی
، توانای كۆكردنەوە ، یان هەر هەنگاوێكی تر " دواتر تا بكرێ لە رێی گفت و گۆو
هەڵسەنگاندنی بارو دۆخی ناوخۆی بزوتنەوەكەوناوخۆی هەرێم و پێشهاتەكان و گۆڕانكاریەكان
و هتد ، بازنەی خۆكاندید كردنەكە بچوك بكەنەوە ، بێ ئەوەی ململانێی ناجۆر بكەوێتە
نێوان خۆ بژێرەكانەوە ، یانی وابكرێ بازنەكە تا ئاستی ئەوە بێت لە كەسێك یان
دواندا بچوك بكرێتەوە، بڕوام وایە ئەمە رێگەیەكی دروست و دیموكراتیشە ، تەنانەت بۆ
هەڵبژاردنی سەرۆكی وڵاتیش لە ئەوروپاو شوێنانی تر دەگیرێتە بەر وەك ئەوەی لە فەڕەنسا
بە رێوە چوو، كە دواجار بەس لۆپێن و ماكرۆن مانەوە .
خانەی راپەڕاندنیش پێو یستی بە هەندێ رێ و شوێن و هەنگاوی
ورد هەیە ، من وای دەبینم بزوتنەوەی گۆڕان بە گوێرەی تەمەنی خۆی كاری زۆری بۆ هێنانە
پێشەوەی گەنج كرد و بۆ ئەمەش لە بانگەشەكانی هەڵبژاردنا تێكۆشەرانی شاخ درێغیان نەكرد
، هاتنە پێشەوەی گەنجانی وەك یوسف محەمەد ، ئارام شێخ محەمەد ، هۆشیار عەبدوڵا ، هەڤاڵ
ئەبوبەكرو عەبدوڵای مەلانوری و هەموو ئەوانی
تر ، بەوانەوە كە پشوكورتیش بوون رۆڵی گەورەی لە ئەستۆی تێكۆشەرانی بە تەمەن بوو
نمونەی " نەوشیروان مستەفاو عومەری سەید عەلی قادری حاجی عەلی و عوسمانی حاجی مەحمود و مام رۆستەم
و هەموو ئەوانی تر كە دیارە دیسان لیستەكە زۆر درێژە "، ئەم نمونانەم بۆ ئەوە
باسكرد كە بڵێم ئەم بزوتنەوەیە بەم تەمەنە كەمەوە جیاوازی زۆری لە گەڵ لایەنەكانی
دیكەدا دروستكردووە ، بۆیە بە بڕوای من هەرگیز ئەوە كێشە نابێ كە خانەی راپەڕاندن
هەمووتێكۆشەرانی دوێنێن ، یان خوێنگەرمانی ئەمڕۆ ، گرنگ پڕۆژەو بەرنامەی گۆڕان و
كاركردنە لەسەری ، خۆ ئەگەر خانەی راپەڕاندن یەك گەنجیشی تیا نەبێت ئەمە مانای ئەوە
نیە گەنج فەرامۆشكراوە لەم بزوتنەوەیەدا ئەمە بۆ ژنیش هەر وایە .
بڕوای من بەشداری راستەقینە سەرخستنی پڕۆژەكە و درێژە پێدانێتی
، خۆ با ئەو راستیەش بڵێین لەم بزوتنەوەیەدا بە هیمەتی نەوشیروان مستەفاو تێكۆشەرانی
هاوڕێی گەنجی وا هاتوەتە پێشەوە كە رەنگە هەرگیز لە شوێنێكی تر نەگەیشتبا بەو شوێنە
، ئەمە ناكاتە كەمكردنەوەی رۆڵ ، بۆ نمونە ئەگەر دلاوەری حاجی عوسمان لە پێنجوێن رۆڵی
نەگێڕابا ئەو دەنگە نەدەهات ، یان ناوە دیارەكان لە سلێمانی ، یاخود هەر ناوێكی تر
، كەواتە مەسەلەكە تەواوكردنی یەكە ، بۆ ئەمە بزوتنەوەی گۆڕان لە بەردەم تاقیكردنەوەیەكی
بە رواڵەت قورس و بە تێگەیشتن و گفت و گۆ ئاساندایە ، ئاخر لە دەرەوەی بزوتنەوەكە
زۆرن ئەوانەی گرەو لە سەر تەكەتولات و ململانێ ی وەهمی و دروستكراو دەكەن ، كە پێویستە
هەڵسوڕاوانی گۆڕان ئەو وەهمە بە تاڵبكەنەوە .
ئەم بزوتنەوەیە ناكرێ لە دۆخێكی ئاواداو لە بەرانبەر ئەو
ئەركەگەورانەی بەردەمیدا كێشەی ئەوە بێت رێكخەری گشتی كێ بێت و خانەی راپەڕاندن كێ
بن ، ئەگەر بزوتنەوەیەكی زندوو بێت هەر ئەندامێكی بۆ خۆی رێكخەرێكی گشتیە ، خۆ ئەگەر
واشنەبێت دەی ئێمە دەشێ بەزەیمان بە هەر هەڵەو كێماسیەكدا نەیەتەوە ، هەڵبەت لەو
بارەیەوە دەكرێ قسەی زۆر بكرێ ، بەڵام ئێستا هەر ئەو چەند دێڕە بەسە .
بڕواشم وایە بزوتنەوەی گۆڕان بەو تەمەنەكەمەوە بواری 50
ساڵی حزبە كلاسیكیەكانی بۆ گەنجان تەرخانكردوە.
نوێترین نوسینەکانی لهتیف فاتیح فهرهج
-
لهتیف فاتیح فهرهج
08/07/2021
-
لهتیف فاتیح فهرهج
03/07/2021
-
لهتیف فاتیح فهرهج
14/03/2021
-
لهتیف فاتیح فهرهج
11/02/2021
-
لهتیف فاتیح فهرهج
16/01/2021
-
لهتیف فاتیح فهرهج
21/05/2020