سیاسەت و کارتۆنێ هێلکە

وتار/ 12/07/2017 1500 جار بینراوە

د.عثمان محمد غریب

سیاسەت و کارتۆنێ هێلکە

دەڵێن لە ساڵی ١٩٨٢ دوای ئازادکردنی (شێخ عبد الحمید کشک) لە زیندان، هەوادار و خۆشەویستانی جەنابی شێخ دوای نوێژی هەینیی گرد بوونەوە و داویان لە دەسەڵات کرد کە شێخ کوشک بۆ وتاردان بگێڕنەوە بۆ مزگەوتەکەی خۆیی، خۆپیشاندەران پاش هاوارکردن و هیتافکێشانێکی زۆر بینیان ترۆمبێلێکی بارهەڵگر لە تەنیشتیان ڕاوەستا و شۆفێرەکە بە دەنگێکی بەرز دەینەڕاند: هێلکەی تازە بە نیوە قیمەت! هێلکەی تازە بە نیوە قیمەت، زوو فریاکەون تا تەواو نەبوە.
خۆپیشاندەران پاش ماوەیەک خۆڕاگریی بیریان کردەوە چی دەبێت گەر لە خۆپیشاندانی خۆیان بەردەوام بن و هێلکەش لەدەس نەدەن!.
ئەوە بوو لە پانزە خولەکدا گشت هێلکەکانیان کڕیی.
دواتر جەندرمەکانی ڕژێم دابەزینە سەریان و، ویستیان خۆپیشاندنەکەیان شکست پێ بێنن و بڵاوەیان پێبکەن، خۆپیشاندەران ویستیان بەردەوام بن بەڵام بیریان لەوەکردەوە ئەگەر خۆڕاگر بن و لە خۆپیشاندان بەردەوام بن هێلکەکانیان دەشکێن، بۆیە هەریەکە و بە سەرێکی شۆڕ و تەبەقەیەک هێلکەوە گەڕایەوە بۆ ماڵ و حاڵی خۆی.
هەمیشە ڕژێمە داپڵۆسێنەرە دیکتاتۆرەکانی جیهان بەم شێوە خەڵکی سادە و ساکار فریو دەدەن و، بە بڕینی موچە و ترسی سەختیی بژێویی ژیان دەیانترسێنن.
براتان:دکتۆر عوسمان مەحەممەد غەریب
هەولێر

نوێترین نوسینەکانی د.عثمان محمد غریب

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌