لە هەڵەبجەوە بۆ عەفرین مێژووە قێزەونەکان دووبارە دەبنەوە.!!

وتار/ 20/03/2018 764 جار بینراوە

د.عثمان محمد غریب

لە هەڵەبجەوە بۆ عەفرین مێژووە قێزەونەکان دووبارە دەبنەوە.!!
دکتۆر عوسمان محەممەد غەریب
ئایا دەزانیت ئەمریکا (10 ساڵی ڕەبەق) بێدەنگ بوو لە سەرکۆنەکردنی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و، یەکەم لێدوانی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بەم تاوانە نێودەڵەتیە لە سەر زاری (James Rubin- جەیمز ڕۆبین) لە بەرواری 16 ی ئاداری 1998 دا بوو.!!
دەرکردنی ئەو لێدوانەش هیچ لەبەر چاوی کاڵی هەڵەبجە و کورد نەبوو، بەڵکو دەسپێکێ بوو بۆ دەس بەسەرگرتنی وڵاتانی کەنداو بە گشتیی و، عێراق بە تایبەت و، حەپەلووشکردنی خێر و بێری بیرە نەوتەکان.
ئێستەش لە کوردستانی ئازیزدا و، بە تایبەت لە پێرێی شەنگال و، دوێنێی کەرکووک و، ئەمڕۆی عەفریندا، هەمان سیاسەتی قێزەونی ئەمریکا و ڕووسیا و وڵاتانی جیهان دووبارە بوویەوە و، گوێی گشتیان بەبێ هەڵاواردن لە ئاستی ئەو ستەم و چەوساندن و داگیرکردنانەدا کەڕە و چاویان کوێر.
بەڵام کوردی ستەم دیدەش ڕۆژ بە ڕۆژ لاوازتر و پەرتەوازە تر دەبن و، دەستیان لە بینەقاقە و یەخەی یەکدی بەر نادەن و، سەرقاڵی لاوازکردن و لە ناوبردنی یەکترن، پەنجەکانی ئەمڕۆش وەک پەنجەکانی دوێنێ یەکتر دەشکێنن.!

نوێترین نوسینەکانی د.عثمان محمد غریب

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌