لە ئینجیلدا هیچ بەڵگەیەک لەسەر داوێنپاکی مەریەمی دایکی مەسیح پێغەمبەر نیە!!!

وتار/ 24/12/2018 1357 جار بینراوە

د.عثمان محمد غریب

لە ئینجیلدا هیچ بەڵگەیەک لەسەر داوێنپاکی مەریەمی دایکی مەسیح پێغەمبەر - سەلامی خوایان لێ بێت- نیە!!!
دکتۆر عوسمان محەممەد غەریب
لە پەرتووکی پیرۆزدا ھاتووە کە مەریەم لە یوسفی دارتاش مارەکرابوو، بەڵام پێش ئەوەی بگوێزرێتەوە دەردەکەوێت دووگیانە و سکی ھەیە، دواتر مەسیحی دەبێت.
خوێنەری بەڕێز بیخەرە پێش چاوی خۆت: کچێک پێش شوو کردنی منداڵێکی دەبێت و دەڵێت: ڕۆحی پیرۆز ئەم ڕۆڵەی پێ بەخشیوم و، زینام نەکردووە، خۆت بخەرە جێگای ئەو کەسانەی شایەتحاڵی ئەم ڕووداوە دەبن، ئایا باوەڕ بەو کیژە دەکەیت کە دەڵێت بە بێ جووتبوون لەگەڵ ھیچ پیاوێکدا ڕۆحی پیرۆز ئەم منداڵەی پێ بەخشیوم.!
لێرەدا جوولەکەکان دێن و تۆمەتی داوێن پیسیی دەدەنە پاڵ  مەریەمە خاتوون و ، مەسیح بە ڕۆڵەی ناشەرعیی دەزانن، جا بۆ سەلماندنی پاکیەتی خۆی و ڕۆڵەکەی و، چەسپاندنی دابەزینی ڕۆحی پیرۆز  پێویستی بە موعجیزە و یارمەتی خودا هەیە.
با بزانیین لە پەرتووکی پیرۆزدا چ پەرجوو (موعجیزە) و نیشانەیەکی ڕاستگۆیی و، داوێن پاکیی پێ بەخشراوە؟!
کاتێک بە وردیی سەیری پەرتووکی پیرۆز دەکەیت بۆ سەلماندنی پاکیەتی مەریەم و ڕۆڵەکەی ھیچ بەڵگە و موعجیزەیەک نابینیت، بەڵکو یەکەم موعجیزە کە لەسەر دەستی مەسیحدا دەرکەوتبێت دوای تێپەڕبوونی (٣٠) سی ساڵ بەسەر ئەو ڕووداوەدا ڕوو دەدات ئەویش موعجیزەی گۆڕینی ئاوە بۆ مەی و مەشرووب و، هیچ پەیوەندییەکی بە سەلماندنی پاکداوێنیی دایکی مەسیح نیە.
لە پەرتووکی پیرۆزدا یەکەم موعجیزە و نیشانەکانی شکۆمەندی عیسا لە ئینجلی یۆحەننا :٢/١-١١ دا ھاتووە، ئەویش موعجیزەی مەشرووب درووستکردنە، ئەمەش دەقی ئەو پەرجوەیە:
(شایی له‌ قانا )
1) له‌ ڕۆژی سێیه‌م له‌ قانای جه‌لیل شاییه‌ك هه‌بوو، دایكی عیساش له‌وێ بوو.
2) عیسا و قوتابییه‌كانیشی بۆ شاییه‌كه‌ بانگهێشتكراوبوون.
3) كاتێك شه‌راب نه‌ما، دایكی به‌ عیسای گوت: «شه‌رابیان نییه‌!»
4) عیساش پێی فه‌رموو: «ژنه‌كه‌، چیت له‌ من ده‌وێ؟ هێشتا كاتی من نه‌هاتووه‌!»
5) ئینجا دایكی به‌ خزمه‌تكارانی گوت: «هه‌رچییه‌كتان پێ ده‌ڵێ، بیكه‌ن.»
6) شه‌ش كوپه‌ی به‌ردین به‌گوێره‌ی پاككردنه‌وه‌ی جوله‌كه‌كان له‌وێ دانرابوون، هه‌ریه‌كه‌ی هه‌شتا هه‌تا سه‌د و بیست لیتریان ده‌گرت.
7) جا عیسا پێی فه‌رموون: «كوپه‌كان پڕ بكه‌ن له‌ ئاو.» ئه‌وانیش كوپه‌كانیان هه‌تا سه‌ر پڕكرد.
8)ئینجا پێی فه‌رموون: «ئێستا لێی ده‌ربهێنن و بۆ گه‌وره‌ی شاییه‌كه‌ی ببه‌ن"،ئه‌وانیش بردییان.
9) كاتێك گه‌وره‌ی شاییه‌كه‌ تامی ئه‌و ئاوه‌ی كرد كه‌ ببووه‌ شه‌راب، سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌ده‌زانی، به‌ڵام خزمه‌تكاران ده‌یانزانی، ئه‌وانه‌ی ئاوه‌كه‌یان ده‌رهێنابوو. ئه‌وسا گه‌وره‌ی شاییه‌كه‌ زاوای بانگكرد و
10) پێی گوت: «هه‌موو كه‌س یه‌كه‌م جار شه‌رابه‌ چاكه‌كه‌ داده‌نێن، كاتێك مه‌ست بوون، ئینجا خراپه‌كه‌. به‌ڵام تۆ هه‌تا ئێستا شه‌رابه‌ چاكه‌كه‌ت هێشتووه‌ته‌وه‌!»
11) ئه‌و په‌رجووه‌ی  عیسا له‌ قانای جه‌لیل كردی، یه‌كه‌مین نیشانه‌ی بوو بۆ ده‌رخستنی شكۆی خۆی، قوتابییه‌كانیشی باوه‌ڕیان پێی هێنا.)

ئیتر لێڕەدا کۆتایی دێت.
بەڵام لە دوا پەیامد کە قورئانی پیرۆزە زۆر بە جوانیی ئەم بابەتە ڕوونکراوەتەوە و، خودای گەورە لە کاتی لە دایک بوونی مەسیحدا –سەلامی خوای لێ بێ- موعجیزەیەکی گەورەی بە مەریەم و عیسای کوڕی خەڵات کردووە و، پیشانی ئەو  ئاپۆرا جەماوەریەی داوە کە لە مەریەم و ڕۆڵەکەی کۆ بووبوونەوە و ، بە بەدڕەوشتیی و داوێنپیسیی تۆمەتباریان کردوە.
قورئان پێمان دەفەرموێت کاتێک منداڵەکە لە دایک دەبێت، ڕۆحی پیرۆز یاخود منداڵەکە بانگی دەکات و پێی دەڵێ: غەم مەخۆ، خودای گەورە جۆگە ئاوێکی سازگار و، کەسێکی پڕ قەدری لە ژێر داوێنتدا داناوە، کە لەلای خودا و بەندەکانی پایە بەرز و بە حورمەتە و، داوای لێ دەکات: کۆتەرەی ئەو دارخورمایە بەرەو لای خۆی ڕاتەکێنە، خورمایەکی تەڕ و تازەپێگەشتووت بەسەردا دادەوەرێنێ، ئیجا داوای لێ دەکات خورما بخوات و ئاو  نۆش بکات و، بە خەڵک ڕابگەیەنێت کە نەزری کردووە ئەمڕۆ قسە لەگەڵ خەڵکدا نەکات.
دواتر مەریەم لەگەڵ کوڕەکەیدا بەرەو لای قەومەکەی دەڕوا، کاتێک چاویان پێ دەکەوێت قسەی پێ دەڵێن و، بە داوێنپیسیی تۆمەتباری دەکەن، ئەویش ئاماژە بۆ منداڵکەی دەکات، بەڵام ئەوان گاڵتەی پێ دەکەن و دەڵێن: چۆن قسە لەگەڵ منداڵێکی ساوای ناو بێشکە بکەین.؟!
لێرەدا پەروەردگار موعجیزەیەکی گەورەیان پێ نیشان دەدات و، منداڵەکە دێتە قسە و، دەفەرموێت: من بەندەی خودام، خودای گەورە پەرتووکی پێ خەڵات کردووم و، منی کردۆتە پێغەمبەر، لە ھەرکوێش بم پیرۆزی کردووم، ڕای سپاردووم –هەتا زیندووم- نوێژ بکەم و بە زەکات بدەم، مرۆڤێکی گوێڕایەڵ و چاکەکەر  بم لەگەڵ دایکمدا و، نەشیکردووم بە ستەمکار ی سەربزێو، ئاشتیی و سەلامی خوایشم لێ بێ ڕۆژێ کە لە دایکبووم و  ئەو ڕۆژەی دەمرم و ئەو ڕۆژەیش زیندوو دەکرێمەوە.
جا خوێنەری خۆشەویست خۆت ببە بە دادوەر و بزانە قورئانی پیرۆز یان ئینجیل کامیان شایانی شان و شکۆی مەریەمە خاتوون و مەسیح پێغەمبەرە –دروودی خوایان لەسەر بێت-
لە کۆتایشدا دەڵێم: جا لەبەر ئەوەی قورئان تەنھا بەڵگەیە لەسەر داوێنپاکیی مەریەم و مەسیح، داوا لە مەسیحییەکان دەکەم قورئان چاپ بکەن و دابەشی بکەن بەسەر خەڵکدا.

نوێترین نوسینەکانی د.عثمان محمد غریب

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌