یان وه‌ك منی یان له‌دژمی
وتار/
04/07/2017
852 جار بینراوە
دارا سێكانیانی
یان وه‌ك منی یان له‌دژمی
دارا سێكانیانی
له‌م سه‌ر ده‌می پێشكه‌وتن و گۆڕانكاریه‌دا له‌م قۆناغی كرانه‌وه‌دا به‌ڕوی جیهاندا له‌گه‌ڵ ئاشنابوون به كلتور‌و شارستانیه‌كاندا،ئه‌بیستین و ئه‌بینین جۆرێك له توتد ڕه‌وی فكری و تاكڕه‌وی له‌بڕیارداندا باڵی كێشاوه به‌سه‌ر ئه‌م ووڵات و هه‌رێمه‌دا له‌كاتێكدا هه‌موومان باش ئه‌و ڕاستیه ئه‌زانین كه ژیان به‌جیاوازیه‌كانه‌وه جوانه‌و ناكرێت هه‌موومان وه‌ك یه‌ك بیر بكه‌ینه‌وه ئه‌مه له‌كاتێدایه هه‌موو گروپ و ده‌سته‌و حیزبێك بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌كات وه یه‌كێك له‌بنه‌ما فیكریه نه‌گۆڕه‌كانی بیریتیه له ئازادی، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مه هه‌ر دروشمه‌و نووسینه له‌دنیای كرداریدا زۆر به‌ئه‌سته‌م جێگای ئه‌بیته‌وه، ناكرێت و نابێت تا ئه‌و كاته باشبیت كه بیر‌و بۆچونه‌كانت له گه‌ڵ ئه‌ودا یه‌ك ئه‌گرێته‌وه یان له چوار چێوه‌ی به‌ر ژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌ودا ئه‌خولێیته‌وه، به‌ڵام هه‌ركاتێك وه‌ك ئه‌و بیرت نه‌كرده‌وه بۆ چونێكی جیاوازت هه‌بوو كه ته‌عبیر له خودی خۆت بكه‌یت ئه‌وه بچیته به‌ره‌ی دژه‌گه‌ل و خائین بكرێت ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی دكتاتۆریه‌تی فكریه كه‌به‌داخه‌وه له‌م هه‌رێمه‌دا زۆر به ئاشكرا هه‌ستی پێ ئه‌كرێت چونكه ئه‌گه‌ر من خۆم بم نابێت تۆبم وه ئه‌گه‌ر من تۆبم كه‌واته من وه‌ك خۆم بونم نیه یان ئه‌توانین بڵێن كه‌واته تۆ ڕیگه‌ناده‌یت من وه‌ك خۆشم بژیم ئه‌بێت وه‌ك تۆ بژیم كه ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای هه‌مو كێشه‌كانه‌و هۆكاری هه‌موو ئاریشه‌كانه بۆیه كاری له‌پێشینه‌مان ئه‌بێت، بریتی بێت له‌وه‌ی كه ڕاستگۆبین له دروشم و ووتارو كردارماندا كاتێك ڕاستگۆنه‌بوین له سه‌ره‌تادا چۆن ئه‌توانین داهاتو بنه‌خشێنین یان ئه‌مه‌ش هه‌ر خه‌و خه‌یاڵه،لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دێته ئاراوه ئه‌گه‌ر تۆ وه‌ك تاك و لایه‌ن جیاوازی كه‌سانی ترت قبوڵ نیه ئه‌ی خۆت بۆ دروست بویت له‌كاتێكدا پێش تۆ كه‌سانی تر‌و لایه‌نانی تر هه‌بوون، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی كار له‌سه‌ر تێكدانی كه‌سایه‌تی كوردی كرا ئه‌وه‌نده‌كار له‌سه‌ر تێگه‌یاندن و پێگه‌یاندی و بنیاتنانی تاكی كوردی نه‌كرایه‌وه له‌كاتێكدا هه‌موان بانگه‌شه‌ی خزمه‌ت به خه‌ڵك و خاك ئه‌ڵێنه‌وه.
ناكرێت و نابێت هه‌موو ته‌مه‌نت له‌دژایه‌تی ووتارو ڕه‌فتاری كه‌سانێك و لایه‌نێك و بنه‌ماڵه‌یه‌كدا به‌سه‌ر بردبێت كه‌ئه‌و چه‌ندان ساڵ پێش تۆ وای كردوه به‌ڵام ئێستا خۆت بێت نه‌ك وه‌ك و ئه‌و به‌ڵكو له‌و خراپتر ئه‌نجام بده‌یت ئه‌مه چی پێ ئه‌وترێت جگه له گاڵته كردن به عه‌قڵ و كات و ته‌مه‌نی ئه‌وانه‌ی شوێنت كه‌وتون .
ناكرێت خۆت كه هه‌لت بۆ ڕه‌خسا حیساب بۆ كه‌س نه‌كه‌یت و هه‌موان به‌جێ بێڵیت به‌ڵام به‌خه‌ڵكیش بڵێت نابێت بێ من هیچ هه‌نگاوێك بنێت ناكرێت هه‌موته‌مه‌نت باسی به‌سیته‌مكردن و به‌ده‌زگایی كردنی كاری حیزبیت كردبێت و‌دروشمی به‌ده‌زگایكردنی داموده‌زگاكانی ووڵاتت به‌رزكردبێته‌وه و دژایه‌تی حوكمی بنه‌ماڵه‌و ماڵبات بوبیت به‌ڵام خۆت ئێستا هه‌مان ڕێبازی ئه‌وان دوباره بكه‌یته ئه‌و پرسیاره دروست ئه‌بێت كه‌واته بۆ واتكرد یان بڵێن ڕاستگۆ نه‌بویت له‌گه‌ڵ خۆشت و خه‌ڵكیشدا.
ژیان هه‌مووی بریتی نیه له‌یاخی بوون و ناشیرنكردنی هه‌مووشته‌كان جگه له‌كاره‌كانی خۆت ئه‌وه ئه‌و په‌ڕی خۆپه‌سندی و خۆ په‌رستیه كه هه‌ر خۆتت قبوڵ بێت و كه‌سانی ترت به‌لاوه خراپ بێت، چونكه دواجار ئه‌وانیش مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه بۆخۆیان بیر بكه‌نه‌وه و بۆ خۆیان بڕیار بده‌ن،تا ئازادی له دروشمه‌وه نه‌كرێت به به‌رنامه‌و كار، پێشكه‌وتن دروست نابێت چونكه كێبڕكێی ته‌ندروست ڕوونادات تاژیان ببێت به گوڵزارو به‌هه‌موو ڕه‌نگ و بۆ چونه‌جیاوازه‌كانه‌وه باخی ژیان بنیات بنێین نه‌ك ژیان و جوانیه‌كان بكرێته دۆزه‌خ.
ژیان وایه ئێمه و ئێوه‌و تۆ ئه‌وانیش ئه‌ڕۆین ده‌یان گروپ و حزب و ده‌سته‌و تاقم دێن و ئه‌ڕۆن ئه‌وه‌ی ئه‌مێنێته‌وه هه‌ر گه‌له بۆیه ئه‌مڕۆمان مێژوی داهاتومانه گرنگه سه‌روه‌ری و خزمه‌ت و كاری باش تۆماربكرێت نه‌ك ڕق و كینه‌و ئاژاوه،گرنگه له‌بری تێكدان ئاوه‌دانی و له‌بری كێشه تێگه‌یشتن و هاوكاری و له‌بری دژایه‌تی دۆستایه‌تی و له‌بری ڕوخان بنیاتنان وله‌بری لێكترازان پێكه‌وه‌ژیان ..هتد ئه‌نجام بدریت.
نوێترین نوسینەکانی دارا سێكانیانی
-
دارا سێكانیانی
06/08/2021
-
دارا سێكانیانی
17/07/2021
-
دارا سێكانیانی
19/05/2021
-
دارا سێكانیانی
06/03/2021
-
دارا سێكانیانی
01/03/2021
-
دارا سێكانیانی
19/10/2020