چه‌ند سه‌رنجێك له‌ باره‌ی ڤاكسینه‌وه‌

وتار/ 06/08/2021 439 جار بینراوە

دارا سێكانیانی

چه‌ند سه‌رنجێك له‌ باره‌ی ڤاكسینه‌وه‌

وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ إِلَّا رِجَالًا نُّوحِي إِلَيْهِمْ ۚ فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِن كُنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ (43) النحل

سڵاو لە  هاووڵاتیانی و خۆشەویست و بەڕێز ئەم کاتەو هەموو کاتێکتان شاد.
هیوادارم هەمیشە تەندروست باشبن دوربن لە هەموو نەخۆشی و ناخۆشیەک
سەبارەت بەم پێکوتەی ڤاکسینەی کە بۆ خۆپارێزی بۆ توشبوون بەکۆرۆنا بەکاردێت ئەم سەرنجانەم هەیە لە خزمەتاندا:-

١- بەڕێزان ئەمە یەکەم ڤاکسین نیە پێشتر چەندان ڤاکسینی تر دۆزراوەتەوە بۆ جۆرەکانی تری نەخۆشی بەکارهاتوون سودی زۆریان بەلایەنی تەندروستی مرۆڤایەتی بەگشتی گەیاندووە وەک شەلەلی و سوورێژە چەندان نەخۆشیتر.

٢-ئەمە دواجار بەرهەمی عقلی زانستی مرۆڤایەتیە؛ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دوای چەندان توێژینەوە و تاقیکاری پێی گەیشتووە.

٣-پێش ئەوەی بگاتە ئێرە لە هەموو ووڵاتانی پێشکەوتوو خۆیان بەکاریان هێناوە و ئاسەواری پۆزەتیڤی هەبوە خۆتان ئەزانن هەندێ ووڵات لە لێواری تیاچووندابوون بەڵام ئەم پێکوتە  بوە هۆکاری ڕزگاریان لەم پەتایە بەتایبەتی لەم قۆناغەدا.

٤-خۆتان ئەزانن خۆشیان ناڵێن ڕادەی سەرکەوتنی لە سەدا سەدە بەڵام ئەڵێن لە سەدا هەشتا تا سەروو نەودەوەیە.

٥-ئەمە پێویستە ئەهلی اختصاص و پسپۆڕ قسەی لە بارەوە بکەن چونکە ئەگەر کوتان خراپ بێت ئێمە یەکێکمان هاندابێت خۆی بکوتێت تاوان بار ئەبین کەمن وەک خۆم قەناعەتم نیە خراپ بێت .
بەڵام ئەگەر خۆکوتانەکەش سوودی هەبێت وە ئێمە ببینە هۆکاری ئەوەی کە یەکێک ساردکەینەوە خوانەخواستە بەهۆی ئێمە تووشی نەخۆشی یان خوانەخواستە مردن ببێتەوە ئەکات بەرپرسیاریەتیەکە زۆر قورسە
لەکۆتاییدا هیوادارم هەمیشە لە خۆشی و شادیدابن و تەندروست باشبن.

خۆشەویستمان ئەفەرموێت :-

( من حسن الاسلام المرء تركه مالايعنه )

نوێترین نوسینەکانی دارا سێكانیانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌