له‌ساڵیادی یه‌كه‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی كوردوستاندا
وتار/
19/05/2021
426 جار بینراوە
دارا سێكانیانی
له‌ساڵیادی یه‌كه‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی كوردوستاندا
بیست و نۆ (29 ) ساڵ له‌مه‌وپێش
له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا ڕێكه‌وتی (19/ 5 /1992 ) یه‌كه‌م پرۆسەی هه‌ڵبژاردن له
هه‌رێمی كورد‌و ستاندا ئه‌نجام درا دوای ئه‌وه‌ی كه له به‌هاری (1991) دا
تواندرا زۆربه‌ی ناوچه كورد‌و ستانیه‌كان له ڕاپه‌رینێكی جه‌ماوه‌ریدا له‌ده‌ست
حكومه‌تی دكتاتۆری ئه‌و كاته‌ی عێراق ڕزگاربكرێن، ئیداره‌یه‌كی خۆجێی کوردی دابمه‌زرێندرێت تا بتواندرێت خەباتی چەکداری و شاخ بگۆڕێت بۆ عەقڵیەت و
شێوازی مەدەنی خه‌باتی په‌ڕله‌مانی سیاسی هەنگاو نرا تا كورد له‌م به‌شه‌ی
كوردوستاندا بتوانێت لە خەباتی شاخ و چەکداریەوه نمونه‌یه‌كی جوان بە قۆناغەکە پێشكه‌ش بكات ئه‌وه‌بوو له،بەرواری (19/ 5 / 1992) دا یه‌كه‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مانی كوردوستان و سه‌رۆكایه‌تی
هه‌رێم ئه‌نجام دار كه ئه‌م هه‌نگاو پرۆسه‌یه له‌و كاته‌دا گرنگیه‌كی گه‌وره‌ی
هه‌بوو وه په‌یامێكی گه‌وره‌ی خه‌باتی ڕزگاری گه‌لی كوردوستان بوو له‌م هه‌رێمه‌دا
دواتر له گه‌ڵ هه‌موو تێبینه‌كان تواندار په‌ڕله‌مان و حكومه‌تێكی( 50بە 50) کە
ناونرا فيفتی به فیفتی له هه‌رێمی كوردوستاندا له نێوان پارتی دیموكراتی
كوردوستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردوستاندا به‌هاوبه‌شی دروستبكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
مایه‌ی له‌سه‌ر وه‌ستانه ئه‌وه‌یه كه دواى ( 29 ) ساڵ له ئه‌زموونی سیاسیی و
ئیداری و حكومیی و پێشكه‌وتنی ئاستی تاكی كوردی و ئه‌نجام دانی چه‌ندین خولی یه‌ك
له‌دوای یه‌كی هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی ( نۆ ) كابینه‌ی یه‌ك له دوای یه‌كی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردوستان، به‌ڵام ئێستا نه‌شتێكمان هه‌یه به‌ناوی په‌ڕله‌مانی كوه‌ردوستانه‌وه
كه كارابێت و مەرجەعی چارەسەری کێشەکان بێت بەڵکو خودی پەڕلەمان بوە بەکێشە لە
نێوان خۆیاندا ، نه حكومه‌تێكمان هه‌یه توانیبێتی ئەم وڵاتە لە قەیرانەکان ڕزگار
بکات ئەو بەڵێنانەی کە بە هاوڵاتیانیاندا جێبەجێنەکران، بۆیه مایه‌ی نیگه‌رانیه
له بری پێشكه‌وتن خزمه‌تكردن و گه‌شه‌كردنی عه‌قڵیه‌تی ئیداری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی
به‌ڵام تازه دوای ئه‌و هه‌موو خه‌بات و ئه‌زموونه دورنیه هه‌نگاوی زۆر گه‌وره
به‌ڕێوه‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌زمونه‌كه‌مان بۆدواوه شكست هێنانی متمانه‌ی
هاووڵاتیان به حكومه‌ت و په‌ڕله‌مانی كوردی كه هیواو ئاواتی هه‌موان بوو.
کە بۆ گه‌یشتنی بە ئامانجه‌كانی ئه‌م گه‌لی كورده قوربانی زۆر گه‌وره‌ی
داوه بۆ به‌دیهاتنی مافه‌ڕه‌واكانی و دروستكردنی كیانێكی سه‌ربه‌خۆ بۆگه‌لی
كوردوستان له سه‌ر خاكی خۆی به‌ڵام به‌داخه‌وه. دوای
( 30 ) سی ساڵ لە ئەزموونی حوکمڕانی لە سەر ووڵاتێکی دەوڵەمەند بە سامانی سروشتی و
خاکێکی بەپیتی کشتوکاڵی و ئاوێکی سازگارو کەش و هەوایەکی لەبارو گەلێکی دڵسۆز ئێستا ئەزموونی حوکمڕانی لەو پەڕی خراپیدایە و متمانەی
هاوڵاتیان لە لاوازترین ئاساتیایە بە کاربەدەستان و دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان
چونکە ئامانجیان خزمەتکردنی هاووڵاتیان و خاک و خەڵکی کوردستان نەبوو بەڵکو
مەبەستیان بوو خاک و خەڵک بکەنە قوربانی بەر ژەوەندیە تایبەتیەکانیان ئێستا کە
مامگی( ئایاری
)ساڵی ( 2021 ) تائێستا فەرمانبەران مووچە بە لێبڕینەوە وەرئەگرن وە بۆ ساڵی (2020)
تەنها پێنج (5) جار مووچە دابەشکراوە ئەویش ( 4) مانگیان بەلێبڕینەوە ئەویش
لەسایەی ئەزموونی حوکمڕانی دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان، پاشەکەوتێکی زۆری
فەرمانبەران و موچەو قوتی ژیانیان لەلایەن کابینەی پێشوو ئەم کابینەی حکومەتەو نادیارە.
بۆ داهاتوش هیچ گرەنتیەک نیە کە ئەم ووڵاتە توشی قەیرانی نەخوازراوی تر
نابێتەوە دوای ( 29) ساڵ تازە مەترسی دوو ئیدارەیی و ململانێی
مەترسیدار و ئایندەیەکی پڕ قەیران چاوەڕوانی ئەم گەلە ستەمدیدەیە ئەکات بەو هیوایەی لەم ساڵ یادەدا بەرپرسانی ئەو کات و ئێستا بڕیاری جدی بدەن
و ئەوەی هەیانە بیخەنە خزمەتی هاوڵاتیان و ئەزمووی حوکمڕانی و خۆیان ڕزگار کەن گەر
وانەکەن نە ئێستا‌و نە داهاتوو و نەمێژوو بەزەیی بەکەسدا نایاتەوەو دواجار ئەم
ئەزموونە شکست خواردووە ئەبێتە مێژوویەکی نەشیاو تۆمار ئەکرێت نەک نەوەکانی
داهاتوومان شانازی پێووناکەن بەڵکو ئەبێتە مایەی شەرمەزاری هەمووان بەرپرس و
کارەکتەرەکانیشی هەر لایەنە دەسەڵاتدارەکانن.
دارا سێکانیانی 19/ 5/ 2021
نوێترین نوسینەکانی دارا سێكانیانی
-
دارا سێكانیانی
06/08/2021
-
دارا سێكانیانی
17/07/2021
-
دارا سێكانیانی
19/05/2021
-
دارا سێكانیانی
06/03/2021
-
دارا سێكانیانی
01/03/2021
-
دارا سێكانیانی
19/10/2020