کـــردار شــەرتـە

وتار/ 19/10/2020 475 جار بینراوە

دارا سێكانیانی

کـــردار شــەرتـە

لەکاتێکدا لە ڕاپۆرتی لیژنەی چاکسازی باس لەوە ئەکات کە ئەم ژمارەیە :
 (106 )هەزار و( 839) كەس لە هەرێمی كوردستان دوو مووچە و سێ مووچە  وەردەگرن.
ئەم پرسیارانە و چەندین پرسیاری تر دروست ئەبێت :-
یەکەم /,ئایە بڕیاری کۆتایی حکومەت چیە وە کەی و چۆن چارەسەری ئەو گەندەڵیە ئەکات.
دووەم/ ئایە لێپرسینەوە لەو کەسانە ناکرێت کە هاتوون داهات و قوت و بژێوی کەسانی تریان بەناخەق داوە بە کەسانێک کە شایستە نەبوون ئایە نابێت ئەوانەی بەو کارە هەستاون سزای یاسایی شیاوی خۆیان وەربگرن.
سێیەم/ ئەو کەسانەی لەیەک مووچە زیاتریان بەنایاسایی وەرگرتوە وەک بەر زەکی بانان بۆی دەر ئەچن یان ئەوەتە ڕێکاری پێویست ئەگیرێتە بەر بۆ گێڕانەوەی ئەو پارەیەی کە بەنایاسایی وەریان گرتووە لەکاتێکدا داهاتی گشتی ووڵاتە و مافی سەرجەم هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانە، داهاتوو وەڵاممان ئەداتەوە.
چوارەم/ دەرخستنی گەندەڵی کارێکی زۆر گرنگ نیە چوونکە هەموو هاوڵاتییەکی ئەم ووڵاتە ئەزانیت گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی بوونی هەیە ئەوەی گرنگە ئەوەیە دوای دەرخستنی چی ئەکرێت و چۆن ئەو مافە ئەگەڕێتەوە بۆ خاوەن مافەکان.
پێنجەم /ئەکرێت دوای (29) ساڵ ئەزموونی حوکمڕانی و ( 9 )کابینەی یەک لەدوای یەک ئەمە بەدەستکەوت بزانی یان ئەمە لەکەو شەرمە بەسەر ئەزموونی حوکمڕانی کوردیەوە لەکاتێکدا ئەم دوو پارتە دەسەڵاتدارە لێی بەرپرسن.
شەشە/ ئایە ئەو کەسانەی گەندەڵیان کردوە یان هۆکاربوون بۆ ئەو ناداد پەروەریەو ڕوو بەڕووی سزای یاسایی ئەبنەوە یان ئەوەتە هیچ لێپرسینەوەیەکیان لەگەڵدا ناکرێت چونکە لەماوەی ئەزموونی حوکمڕانی هەرێمدا لەگەڵ بوونی ئەم هەموو گەندەڵیەو قۆرخکردنی داهات و دەسەڵات لەلایەن کەسانی نا بەرپرسەوە نەمان بینی و نەمان بیست چەند کەسانێک سزا بدرێن و ببن بە پەند و عیبرەت وەببێت بە دەسکەوتیش بۆ ئەزموونەکە.
ئەمانە و چەندان پرسیاری تر هەیە ئایە حکومەت و لیژنەی چاکسازی بەڕاستی ئەیەوێت چاکسازی بکات و دژایەتی گەندەڵی بکات یان ئەمەش وەک بەڵێنەکانی ڕابردوویانەو تەنها و تەنها لە ووتەو بەڵێندا خۆی ئەبینێتەوە بەهیوای چاکسازی ڕاستەقینە سزادانی گەندەڵکاران.

 دارا سێکانیانی

نوێترین نوسینەکانی دارا سێكانیانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌