دەستکەوت و سوود بۆخۆیان و ڕەنج و قوربانی و شەونوخونی بەشی هاووڵاتیان.

وتار/ 17/07/2021 420 جار بینراوە

دارا سێكانیانی

دەستکەوت و  سوود بۆخۆیان و ڕەنج و قوربانی و شەونوخونی بەشی هاووڵاتیان.

لەوەتەی بیرمان کردۆتەوە، پێشینانی پێش ئێمەش هەروایان باس ئەکرد دەیان ساڵە هەر ڕۆژەی بەناوێکی نوێوە بە درووشمی بریقەدارو  دەمامکێکی تازەوە مێشکی خەڵک تێک ئەدەن و بیرو هۆشیان ئەشێوێنن یاری بە ڕابردوو ئێستا و داهاتوویان ئەکەن .

گەل وخاک و نیشتمان ئەکەنە سوتەمەنی حەزی نەخۆشیان هەرڕۆژەی گۆرانی بەباڵای یەکێکدا هەڵئەدەن داهاتی ووڵات حەپەلوش ئەکەن جاشایەتی و نۆکەرایەتی بۆ هەموو شوێنێک ئەکەن پیاوی هەموو کەسن تەنها و تەنها دڵسۆزی کوردنین.

بەداخەوە ئەم کوردستانە زۆر لە مێژە ژیان تیایدا ژانە لە بری ئاوەدانی شەڕو وێرانکاری لە زانست و زانیاری گروپ و تاقم و هێزی نایاسایی و چەکداری لە چ حکومەتێکی دیموکراسی و مۆدرێندا بوە کاک فڵان و مام فڵان خاوەنی هێزو سوپاو لیوای. لەشکری  تایبەت بن بەمەش ئەڵێن ئەزموونی حوکمڕانی.

کاتێک شەڕیانە پێمان ئەڵێن بۆ بەرژەوەندی گەل و داکۆکیکردن لە مافی هاووڵاتیانە کە ئاشتیش ئەبنەوە هەر ئەڵێن بۆ بەرژەوەندی گەلمانە کاتێک کوردستان لەت ئەکەن ئەڵێن ئێمە شەڕی خزمەت ئەکەین ئێرە ئەکەینە بەهەشت کێبڕکێی خزمەتە پلانی پرۆژەیە بۆ پێشخستنی شارە ئێوە نازانن ئێمە داهاتوومان لێ دیارە.

کاتێک دێنە سەر یەکگرتنەوە ئەڵێن ئەوە ڕۆی ڕۆی ئەمجارە نۆرەی ئەزموونە وێنەی نیە لەم گەردوونە بزانن چیتان بۆ ئەکەین شێخەڵاو سابونکەران ئەکەینە نمونەی پایتەختی جیهان
بەڵام نەک وایان نەکرد لەگەڵ خۆشیان ڕاستیان نەکرد میللە هیچی لێیان ناوێ ئەڵێ بەڵکو دانیشن تاوێ بەڵام ئەوان واگۆش نەکراون هەر خەریکی کێشەو قەیران و دانانی داوون.

ئەوەی دوێنی دڵسۆز و نیشتمان پەروەربوو ئەمڕۆ جاشە و خاک فرۆشە و تاوانبار و خیانەتکارو جاسووسە زۆری پێناچێ دوای چەند ساتێ پێچەوانەکەشی ڕاستە ئەمەیە باروو دۆخی ئەم هەرێمە بۆیە پێی ئەڵێن ژیر تیایا سەرسامە چونکە تاکەکان پابەندی پێوەرنین بەڵکو پێوەر خودی میزاجی خۆیانە بۆیە وای لێهات ئەم کوردستانە دڵسۆز تیایا سەرگەردانە هەرچی و پەرچی و میزاج چیەکان خاوەن دەسەڵات و دیوەخانە.
ئەزموونی گشت سەردەم و جیهان پێمان ئەڵێت کاتێک نەخشەو پێوەر تۆکمە نەبوو بناغەی دامەزراو نەبوو گەر نەک لە لوتکە لە ئاسمانیی بیت سەرەنجامت هەرشکست و داڕووخانە .

نوێترین نوسینەکانی دارا سێكانیانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌