گشتپرسی و سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان
وتار/
26/06/2017
1298 جار بینراوە
جوتیار كه‌مانگه‌ر
گشتپرسی و سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان
ن:جوتیار كه‌مانگه‌ر
پرسی گشتپرسی پرسێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه ، خه‌ونێكی له مێژینه‌ی هه‌موو تاكێكه كه په‌روَشی بوونی شوناسی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی ، ئه‌م پرسه موڵكی هیچ حیزب و پارتێك و لایه‌نێكی سیاسی نیه ، ئیستا باشترین ده‌رفه‌تی مێژوویی هه‌ڵكه‌وتووه بوَ به بالاَچوونی پرسی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له به‌شه‌كانی تری كوردستان به‌گشتی و له باشووری كوردستان به تایبه‌تی ، پێویسته هه‌موو لایه‌ك بێ دوو دڵی ئه‌م پرسه نه‌خه‌ینه گیروگازی پشتیوانی كردن و دژایه‌تی كردن به هه‌ر هوَكارێك بێ هه‌موومان بێین بوَ ئاماده‌كاریی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كه ، به‌لاَم هاولاَتیان دوو مه‌ترسی له به‌رچاو ده‌گرن كه كوتونه‌ته نێو دوو حاڵه‌تی مه‌ترسی دار:
یه‌كه‌م: كێشه‌ی ناوخوَیی له رووی سیاسی و ئابووری و به‌ڕیوه‌به‌ردنی حكومه‌ت: له ئیستادا پارته سیاسیه‌كان ناتوانن یه‌ك هه‌ڵویستبن له ئاستی پرسه نیشتیمانیه‌كان بگره دژایه‌تیه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ر به‌رامبه‌ر یه‌ك ئه‌كه‌ن بوه‌ته هوَی په‌كخستنی په‌رله‌مان كه مه‌رجه‌عی باشووری كوردستانه هاولاَتیان مه‌ترسیان هه‌یه كه له دوای سه‌ربه‌خوَیی ناكوَكیه سیاسیه‌كان زیاتر په‌ل به‌هاوێژێت بوَ شه‌ڕی براكوژی و ماڵ وێرانی كه وه‌ك هاوشێوه‌ی باشووری سودانی لێبێت له‌و كاته‌ی كه سه‌ربه‌خوَیی باشووری سودان ڕاگه‌ێنراوه تا ئیستا له‌سه‌ر ده‌سه‌لاَت شه‌ڕی ناوخوَ ده‌كرێت كه قه‌یرانه ئابووریه‌كانی گه‌یاندوَته ئاستێك كه هه‌موو گه‌ل له برسا بمرن، یاخود نه‌زانی له به‌ڕیوه‌به‌ردنی حكومه‌تدا كه به شێوه‌یه‌كی بێ پلان هه‌موو ده‌زگاو فه‌رمانگه‌كان به‌ڕیوه‌ده‌برێت ،گه‌نده‌ڵییه‌ك كه سنووری خوَی تێ په‌راندووه گه‌نده‌ڵی به‌رپرسان بوَ خوَشگوزه‌رانی تایبه‌تی خوَیان و وه‌لانانی به‌رژه‌وه‌ندی هاولاَتیان ، قوَرخ كردنی ئابووری بازاڕ له لایه‌ن به‌رپرسان كه هیچ شوێنێكیان نه‌هێشتوه‌ته‌وه بوَ هاولاَتیان ، مه‌ترسی له قه‌یرانی دارایی له ئێستادا كه ترسێكی دروست كردووه كه قه‌یرانه‌كه زیاتر گاریگه‌ری هه‌بێت له ژیانیاندا . مه‌ترسی له‌سه‌ر دراوسێكانی هه‌رێمی باشووری كوردستان كه گه‌ماروَی ئابووری به‌سه‌ر هه‌رێم دا به‌سه‌پێنن ژیانی هاولاَتیان زیاتر ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه . هه‌روه‌ها نه‌بونی یاسا بوَ به‌رپرسان له هه‌رێم و نادادپه‌روه‌ری له دامووده‌زگاكان حكومه‌ت ، كه ئه‌م هوَكارانه بوه‌ته هوَی كه‌مبونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر گشتپرسی و سه‌ربه‌خوَیی كوردستانی باشوور .
دووه‌م: مه‌ترسی له‌سه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ند یاخود سیاسیه‌كانی عه‌ره‌ب له عێراقدا: سه‌ده‌یه‌كه گه‌لی كورد به ده‌ست حكومه‌ت و سیاسیه‌كانی به‌غداد ده‌ناڵێنێت .بێگومان هه‌موومان باش ده‌زانین دوژمن هه‌ر دوژمنه و مار هه‌رگیز نابێته یار .حكومه‌ته داگیركه‌ره‌كانی كوردستان ئه‌گه‌ر دژایه‌تی ئالاَی كوردستان و گشتپرسی و سه‌ربه‌خوَیی كوردستان ده‌كه‌ن ده‌بێ به ئاسایی وه‌ریبگرن ، چونكه ئه‌وان ئه‌مڕوَ نیه دوژمنایه‌تی دوَزی كورد ده‌كه‌ن ، به‌ڵكو له دوای رووخانی حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان .هه‌وڵی له ناوبردن و سڕینه‌وه‌مان ده‌ده‌ن و هیچ نه‌ماوه له دژی گه‌لی ئێمه نه‌یكه‌ن ، له ئه‌نفال و كیمیایی باران و ڕاگواستن له خاك و ماڵی خوَیان و عه‌ره‌ب هێنانه جێگایان بوَ ئه‌وه‌ی گه‌لێكی كه نه‌بێت به ناوی گه‌لی كورد ، عیراق عیراقی گه‌لی عه‌ره‌ب بێت و عیراقی ئیستاش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژایه‌تی ده‌كات وه‌ك گه‌ماروَی دارایی و په‌لاماردانی ناوچه كوردنشینه‌كان وه دروستكردنی گروپی تیروَریستی وه‌ك داعش و حه‌شدی شه‌عبی كه به‌رده‌وام به‌ریان ده‌ده‌نه گیانی گه‌له‌كه‌مان به‌رده‌وام ڕوَڵه‌ی ئه‌م گه‌له زوڵم لێ كراوه خوێنی ڕیژراوه ، كچ و ژنی ئه‌م گه‌له كڕین و فروَشتنی پێ ده‌كه‌ن . گه‌ل و حكومه‌تێكی فاشیلی وه‌ك عیراق به‌چی شێوه‌یه‌ك ئه‌توانین پێكه‌وه له‌گه‌ڵیان بژین . له‌به‌رئه‌وه‌ی باشترین ده‌رفه‌ته بو جیابونه‌وه له عیراقێكی فاشیل . سه‌ربه‌خوَی كوردستان خه‌ونی هه‌موو تاكیًكی كوردپه‌روه‌ره .
نوسینی: جوتیار كه‌مانگه‌ر
نوێترین نوسینەکانی جوتیار كه‌مانگه‌ر
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
02/07/2019
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
21/04/2018
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
14/03/2018
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
03/03/2018
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
13/02/2018
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
08/12/2017