ناردنی موچه‌ی عه‌بادی و هێلانه‌ی شه‌مشه‌مه‌كوێره و چاكسازیه‌كه‌ی په‌رله‌مان
وتار/
03/03/2018
702 جار بینراوە
جوتیار كه‌مانگه‌ر
ناردنی موچه‌ی عه‌بادی و هێلانه‌ی شه‌مشه‌مه‌كوێره و چاكسازیه‌كه‌ی په‌رله‌مان
ناردنی موچه‌كه‌ی عه‌بادی بوَ كوردستان كه به بیستنی ئه‌م هه‌واڵه خه‌ڵكی زوَر دڵخوَش بوون هیوایان بوَ بگه‌ڕێته‌وه كه بووه هوَی بووژانه‌وه‌ی دڵ و ده‌رونیان و به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی زه‌وی . به‌لاَم له چاوه‌ڕوانیه‌كی زوَر خه‌ڵكی بێ هیوا بوون له ناردنی موچه له به‌غداده‌وه ، كه سه‌رقاڵییه‌كی باش بو بوَ موچه‌خوَران و هاولاَتیان . پاش ماوه‌یه‌ك بیروَكه‌یه‌كی كه‌یان دوَزیه‌وه بوَ ئه‌م خه‌ڵكه بێ هوَشه بوَ سه‌رقاڵكردنیان .
دوَزینه‌وه‌ی هێلانه‌ی شه‌مشه‌مه‌كوێره :
بێكاری له كوردستانی باشوور و قه‌یرانی ئابووری به شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری كردوه‌ته سه‌ر هاولاَتیان ، كه هاولاَتیانی ناچاركردووه باكیان نه‌بێت بوَ نیشتیمانیان له‌به‌رئه‌وه‌ی سیاسیه‌كان و به‌رپرسان كه هیچ سیسته‌مێكی به‌ڕیوه‌به‌ردنی داموده‌زگاكانی حكومه‌تیان نیه . بوَ ئه‌وه‌ی بواری دزی كردنیان هه‌بێت . ئیستا له كوردستانی باشوور ڕێژه‌یه‌كی زوَری هاولاَتیان به دوای سه‌رچاوه‌یه‌كی ئابووری نا یاسایی ده‌گه‌ڕێن بوَ ئه‌وه‌ی بتوانن پێداویستیه‌كانی ڕوَژانه‌ی خوَیان و ماڵ و منداڵی پێ دابین بكات . له‌م ڕوَژانه ده‌نگوَی كڕینی هێلانه‌ی شه‌مشه‌مه كوێره به به‌هایه‌كی به‌رز بلاَوكرایه‌وه ، هاولاَتیه بێكاره‌كان به بلاَوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگوَیه به بێ ئه‌وه‌ی لێكوَڵینه‌وه بكه‌ن كه‌وتنه گیانی شه‌مشه‌مه‌كوێره و شاخ و ئه‌شكه‌وتی كوردستان نیه كه خه‌ڵكی رووی تێ نه‌كردبێت ، بوَ به‌ده‌ست هێنانی هێلانه شه‌مشه‌مه‌كوێره و ده‌ستكه‌وتنی بڕه پاره‌یه‌كی زوَر كه ده‌ستیشی ناكه‌وێت و ئه‌م ده‌نگوَیه به‌س بوَ سه‌رقاڵ كردنی هاولاَتیان بوو هاوشێوه‌ی ناردنی موچه كه‌ی عه‌بادی بوَ ماموَستا.
به‌لاَم شاره‌زایانی بواری باڵنده‌كان زانیاری گرنگیان له باره‌ی شه‌مشه‌مه‌كوێره له كوردستان بلاَوكردوَته‌وه و ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و باڵنده‌یه هێلانه‌ی هه‌بێت و مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ژیانی مروَڤه‌كان و شه‌مشه‌مه‌كوێره ئاشكرا ده‌كه‌ن .
شه‌مشه‌مه‌كوێره به گشتی له وه‌رزی زستاندا یان ئه‌چنه سوڕی متبوونه‌وه ، یان كوَچ ده‌كه‌ن بوَ شوێنی گه‌رمتر . ئه‌وانه‌ی كه ده‌چنه سووڕی متبوونه‌وه چه‌وری كوَئه‌كه‌نه‌وه و ده‌توانن به‌درێژایی زستان له‌سه‌ری بژین ، به‌لاَم ئه‌گه‌ر له كاتێكدا له سووڕی متبووندان و به‌خه‌به‌ر بهێنرینه‌وه و سووڕه‌كه‌یان لێ بپچڕێنرێت ، له‌وانه‌یه پێش هاتنی وه‌رزی به‌هار چه‌ورییه‌كه‌یان سه‌رف ببێت و بمرن . شه‌مشه‌مه‌كوێره هێلانه ی نیه‌و هێلانه‌ش دروست ناكات . به‌ڵكو به گشتی خوَی به بن‌میچ و دیوار و لقی داره‌كانه‌وه هه‌ڵده‌واسێت و به‌چكه‌كانیشی خوَیان به به‌شی ژێره‌وه‌ی سكی دایكیاندا هه‌ڵده‌واسن و هه‌ر له‌وێشدا شیر ده‌خوَن و ئه‌خه‌ون و گه‌رمی وه‌رده‌گرن .
خه‌ڵكی بوَ ئه‌وه‌ی داهاتێكی ده‌ستكه‌وێت ئاماده‌یه سروشتی جوانی كوردستان تێك بدات به بێ ئه‌وه‌ی لێكوَڵینه‌وه بكات له‌سه‌ر ئه‌و شته‌ی كه به دوایدا ده‌گه‌ڕێت . كه ته‌نها ماندوبونی خوَی و تێكدانی سروشته و هیچ سودێكی نیه بوَی .
خه‌ڵكی ئه‌م ولاَته وای لێهاتوه كه ته‌نها خه‌می خوَی ده‌خوات ئه‌گه‌ر له وه‌زیرێك و ئه‌ندام په‌رله‌مانێكه‌وه تا كه‌سی ئاسایی سه‌یر بكه‌ین ته‌نها هوَش و بیری لای ئه‌وه‌یه ژیان و گوزه‌ران و گه‌ڕانی خوش به‌ده‌ست بهێنێت و باكیان نیه له كه‌سی كه یاخود سروشتی كوردستان ، وه‌ك كرم چوَن دارێك كلوَر ده‌كات كه تا داره‌كه ده‌شكێت ئه‌م كوردستانه‌ش جوانی سروشت و ژیانی تیا نامێنێت به هوَی مروَڤه مشه‌خوَره‌كانی یه‌وه كه گه‌وره‌ترین كاره‌سات به‌سه‌ر خوَیاندا ده‌هێنن . ئه‌م سه‌رقاڵیه‌یان زیانی بوَ تێكدانی ژینگه هه‌یه . له پاش گه‌ڕانێكی زوَری هاولاَتیان بێ هیوا بوون له دوَزینه‌وه‌ی هێلانه‌ی شه‌مشه‌مه‌كوێره .
چاكسازیه‌كه‌ی په‌رله‌مان :
ئه‌ڕوَیته هه‌ر شوێنێك ئه‌م خه‌ڵكه سه‌رقاڵه به ئه‌م چاكسازیه‌ی په‌رله‌مان كه بیری لای موچه كه‌مه‌كه‌ی خوَیشی نه‌ماوه كه په‌نجا ڕوَژ جارێك موچه‌ی پێ ده‌ده‌ن . چاكسازی به ئه‌ندام په‌رله‌مانێك ناكرێت كه ڕوَبوَتی حیزبه‌كه‌یه‌تی یاخود ئه‌ندام په‌رله‌مانێك كه ته‌نها پسپوَڕی له به‌ده‌ست هێنانی داهاتی تاكه‌كه‌سی خوَی هه‌یه كه چوَن ببێته سه‌رمایه‌دار ، چاكسازی به كه‌سی دز ناكرێت . خه‌ڵكیان سه‌رقاڵكردووه به‌م چاكسازیه‌وه ، په‌رله‌مان ته‌نها ناوه هیچ بڕیارێكی كاری پێ ناكرێت و هه‌ر بڕیاریك دژی خه‌ڵكی بێت كاری پێ ده‌كه‌ن . زه‌ره‌ری خوَیانی تیا بێت هیچ كارێكی پێ ناكه‌ن . خه‌ڵكی ئه‌بێت هوَش بكاته‌وه هه‌تا ئه‌م بێ هوَشیه به‌رده‌وام بێت گه‌وجاندن به‌رده‌وامه
ن:: جوتیار كه‌مانگه‌ر
نوێترین نوسینەکانی جوتیار كه‌مانگه‌ر
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
02/07/2019
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
21/04/2018
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
14/03/2018
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
03/03/2018
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
13/02/2018
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
08/12/2017