عوسمانیه‌كان و سه‌فه‌ویه‌كان سه‌ركزن له بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ
وتار/
08/12/2017
704 جار بینراوە
جوتیار كه‌مانگه‌ر
عوسمانیه‌كان و سه‌فه‌ویه‌كان سه‌ركزن له بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ
كاتێك كوردستانی گه‌وره له مێژووی خوَیدا هه‌وڵی خوَبه‌ڕێوه‌بردنی سه‌ربه‌خوَیی خوَیداوه تورك و فارس و عه‌ره‌ب نه‌یان هێشتووه كورده‌كان به ئامانجی خوَیان بگه‌ن .
سه‌فه‌وی (ئێرانی ) و عوسمانی (تورك) كوردستانیان له نێو خوَیان دابه‌شكردووه به شایسته‌یان نه‌زانیوه كه كورد ببێته خاوه‌ن قه‌واره‌یه‌كی دیاری كراوی خوَی ، هه‌میشه ئیسرائیلیان به داگیركه‌ر ناوزه‌ند ده‌كرد كه ئیسرائیل زوڵم و سته‌م له خه‌ڵكی فه‌لستین ده‌كات و هاوخه‌می خوَیان بوَ خه‌ڵكی سته‌م لێكراوی فه‌ڵه‌ستین ده‌رده‌بڕی .
به‌لاَم دیاره تورك و فارس و عه‌ره‌ب خوَیان به داگیركه‌ر نازانن كه ولاَتێكان به سه‌رخوَیاندا دابه‌ش كردووه كه زمانی دایكیشان لێ قه‌ده‌غه‌كردوون وه ڕاگواستنی خه‌ڵكه‌كه‌ی و دانانی خه‌ڵك و گه‌لی خوَیان له شوێنیان‌دا .
زوڵمكردنیان له گه‌لی كورد كه داوای مافی خوَی ده‌كات ماڵ و حاڵیان لێ تێك ده‌ده‌ن و خه‌لكه‌كه‌ی ئه‌نفال ده‌كه‌ن و له سه‌رشه‌قامه‌كان له سێداره‌یان ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر داوای مافی زمان و نه‌ته‌وه‌ی خوَیان بكه‌ن .
یاخود پێكه‌وه یه‌ك ده‌گرن بوَ له ناوبردنی كورد بوَ ئه‌وه‌ی نه‌گات به مافه‌كانی وه سه‌ركوتیان ده‌كه‌ن به گه‌له‌كوَمه‌یی تورك و فارس و عه‌ره‌ب . ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر كورد كرا له كوردستانی باشوور و كه‌ركوك به هه‌مان شێوه ئه‌یانه‌وێت ڕوَژئاوای كوردستان هاوشێوه‌ی كه‌ركوك لێ بكه‌ن داگیری بكه‌نه‌وه .
سته‌می تورك و فارس و عه‌ره‌ب كه به‌رده‌وامه‌و دووباره‌ی ئه‌كه‌نه‌وه به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد وه‌ك دوێنێ كه بوَردومانی فڕوَكه له كه‌مپی مخمور مناڵ و پیرو په‌ككه‌وته‌ی كوردی تێدا شه‌هید كرا.
بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ كه قودسی وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ناساند نه تورك و نه عه‌ره‌ب و نه فارس ناتوانن هه‌ڵوێستێكی بوێرانه ده‌ربڕن به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ .
ئه‌م هه‌موو پلان و نه‌خشه سیاسییه‌ی كه به‌رامبه‌ر كورد ئه‌نجامیانده‌دا به‌رامبه‌ر ئیسرائیل بوَ سه‌ریان كزكردووه‌و هیچیان پێ ناكرێت .
ئه‌گه‌ر ئیسرائیل داگیركه‌ربێت عه‌ره‌ب و تورك و فارس داگیركه‌ره بگره ئیسرائیل زوَر شه‌ریفتره له سیاسیه‌كانی عه‌ره‌ب و تورك و فارس ، ئه‌و زوڵمه‌ی كه ئه‌مان به‌رامبه‌ر كورد ئه‌یكه‌ن ئیسرائیل به‌رامبه‌ر عه‌ره‌بی موسڵمان نه‌ی كردووه كه كورد زوَربه‌ی موسڵمانه و هه‌ندێك له زانایانی ئیسلامیش كوردن وه‌ك ئیبن تیمیه و ئبین خه‌له‌كان و سعید نورسی...هتد .
سوڵتان سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی كوردی تاكه سه‌ركرده‌ی كوردی ئیسلام بوو كه توانی شاری قودس له ده‌ست خاچ په‌رسته‌كان و جوله‌كه‌كان ڕزگار بكات كه سه‌ركرده‌یه‌ك بوو كه بڕیاری دا پێنه‌كه‌نێت تا قودس ئازاد ده‌كات وه ئازادیشی كرد .
به‌لاَم فتوای ئه‌نفال بوَ نه‌وه‌كانی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ده‌رده‌كه‌ن ئێستاش ئیسرائیل قودس ده‌كات به پایته‌ختی ولاَته‌كه‌ی نابیستی فتوایه‌ك دژی ئیسرائیل ده‌ركه‌ن .
وه‌ك كورد ده‌ڵێت ئاگره سوره له خوَم دوره ناخی سیاسیه‌كانی وه‌لاَتانی به‌ناو ئیسلامیه..
نوسینی : جوتیار كه‌مانگه‌ر
نوێترین نوسینەکانی جوتیار كه‌مانگه‌ر
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
02/07/2019
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
21/04/2018
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
14/03/2018
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
03/03/2018
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
13/02/2018
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
08/12/2017