هۆكاری كه‌وتنی كه‌ركوك و به‌رخودانی عه‌فرین
وتار/
13/02/2018
663 جار بینراوە
جوتیار كه‌مانگه‌ر
هۆكاری كه‌وتنی كه‌ركوك و به‌رخودانی عه‌فرین
كه‌وتنی كه‌ركوك به‌هوَی خراپ به‌ڕێوه‌بردنی سیستمی سه‌ربازی لێپرسراوانی باشووری كوردستان بوو هه‌روه‌ها فره كوَیخاییان له هێزی سه‌ربازی ده‌كرد و هه‌ر لیواو له‌شكرێك له ژێر فه‌رمانی به‌رپرسێكی سه‌ربازی و سیاسی جوڵه‌یان پێ ده‌كرا به بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بوَ فه‌رمانی تاكه كه‌سێك ، ئه‌م هێزه له ڕووی مه‌شق و ڕاهێنان شاره‌زاییه‌كی باشیان نه‌بوو .
ئه‌م هێزه فه‌رمانده‌ی ئه‌كادیمی و شاره‌زایان له بواری سه‌ربازی زوَر كه‌م بوو ، هێزی سه‌ربازی له باشووری كوردستان دوو هێزی جیاوازبوو كه له سنووری خوَیان دا له‌به‌رامبه‌ر نه‌یارانی كورستان به‌رگریان ده‌كرد و له هه‌مان كاتدا دژ به یه‌ك لێدوان و ڕاگه‌یاندیان ده‌كرد .
ئه‌م دوو هێزه هه‌میشه له سه‌نگه‌ر بوون كه توانج له یه‌كدی بده‌ن . شكانی سه‌ربازی له شنگال كه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا هێنا و شكستێكی گه‌وره بوو . ئه‌و هێزه‌ی كه ناوچه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو له‌لایه‌ن هێزه‌كه‌ی كه‌وه به گه‌وره‌ترین خیانه‌ت و شكان له قه‌ڵه‌م ده‌درا ، به هه‌مان شێوه شكانی سه‌ربازی له گولاَڵه (جه‌له‌ولا) له لای هێزه‌كه‌ی كه‌وه هه‌مان لێدوان و گوتار به‌كارده‌هێنرا .
هه‌ر یه‌كێكیش له‌م دوو هێزه دابه‌ش بووه به‌سه‌ر چه‌ند به‌رپرسێكی سه‌ربازی بالاَ وه ته‌حه‌كومی پێوه ده‌كات . هێزی سه‌ربازی ناوچه‌ی سه‌وز دابه‌ش كرابوو به‌سه‌ر چه‌ند به‌رپرسێكی سه‌ربازی كه هیچ قودوه‌یه‌كی نه‌بوو وه هێزی سه‌ربازی ناوچه‌ی زه‌رد دابه‌ش كرابوو به‌سه‌ر هه‌ژمونی كوڕانی ئیدریس به‌رزانی و كوڕانی مسعود به‌رزانی .
هێزیكی نیشتمانی نه‌بوو وه سوپایه‌كی یه‌كخستن نه‌بوو به‌لاَم خودی تاكی پیشمه‌رگه ئازا‌و به‌جه‌رگ بوون ، به‌لاَم له سیستمی به‌رگری ئه‌بێت هه‌موو فه‌رمانده و لیواكان پێكه‌وه بجه‌نگن دژ به داگیركه‌ران ، ئه‌گه‌ر هێزێك له‌و هێزانه بكشێته‌وه هێزه‌كانی كه‌ش وه‌ك زنجیره ده‌كشێنه‌وه و ئه‌بێته هوَی شكست .
كه‌ركوك سه‌د ساڵه له مه‌ترسی دایه له هه‌موو كات و زه‌مه‌نێكدا وه له دوای پروسه‌ی ئازادی عیراقیش كه شیعه‌كان ده‌سه‌لاَتیان گرته ده‌ست وه‌ك هه‌مان هاوشێوه‌ی ڕژێمه‌كانی پێشوو كه‌ركوك كه‌وته‌وه مه‌ترسی . تا هاتنی تیروَرستانی داعش به‌رده‌وام په‌لاماری كه‌ركوكیان ده‌دا به هوَی ئه‌و سامانه سروشتیه خاكه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی كه هه‌یه‌تی .
به دروست بوونی هێزی شیعه‌ی عراقی به ناوی (حه‌شدی شه‌عبی ) هێزێكیان پێك هێنا و چه‌ن هیزێكی شیعی ده‌گرته‌وه كه دژ به داعش و كورد دروستكرا . حه‌شدی شه‌عبی گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بوون بوَ كورد له ناوچه جێ ناكوَكه‌كان كه به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا‌و ڕوون ده‌یان گوت دوای داعش نوَره‌ی گرتنه‌وه‌ی كه‌ركوك و خانه‌قین و شنگال و مخموره .
به‌داخه‌وه به‌رپرسانی كورد له باشوور هیچ پلانێكیان نه‌بوو وه به‌رنامه‌یه‌كی سه‌ربازیان نه‌بو كه ئه‌گه‌ر ئه‌م هێزه په‌لاماری كه‌ركوك بدات چوَن بتوانن به‌ربه‌ست دروست بكه‌ن و به‌رگری بكه‌ن له په‌لاماردان و نه هێڵن بگه‌نه كه‌ركوك ، بوَیه به ئاسانی كه‌وته ده‌ست حه‌شدی شه‌عبی به بێ هیچ به‌رگرییه‌ك .
به‌لاَم ئێستا پێچه‌وانه‌ی باشوور له ڕوَژئاوای كوردستان و عه‌فرین تاكی كورد ئازا‌و گیان فیدان و خاوه‌نێكی ڕاسته‌قینه‌یان هه‌یه بوَیه به ئاسانی نابنه پارویه‌كی بچوكی دوژمن ، ئه‌م خاوه‌نه توانیویه‌تی به‌رنامه و سیسته‌مێكی جوان په‌یڕه‌و بكات ، له ڕووی په‌روه‌رده و سه‌ربازی و ئابوری و كوَمه‌لاَیه‌تی و ئاینی به‌شێوه‌یه‌كی توند‌و توَڵ .
بیری ڕوَژئاوا و عه‌فرین بیری میرنیشینی به‌ڕێوه‌ی نابات ، به‌ڵكو خاوه‌ن بیری ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و له ژێر چه‌ترێكن و هه‌موو بڕیار و فرمانه‌كان ئه‌گه‌ڕینه‌وه بوَ ژێر چه‌تره‌كه . به پێچه‌وانه‌ی جاران كه خێل و تیره و میرنیشینه‌كان له ناكوَكی و دوژمنایه‌تیدا بون وه بگره زوَر جار ده‌بووه هوَی ئه‌وه‌ی كه هاوئاهه‌نگیش بكه‌ن له‌گه‌ڵ دوژمنانی ڕاسته‌وخوَی نه‌ته‌وه‌كه‌یاندا ته‌نیا له‌به‌ر هه‌ندێ له‌و ده‌ستكه‌وته لاوه‌كیه ساده و ساكارانه‌ی له‌لایه‌ن دوژمنه‌وه به‌ڵێنی دروَیان پێ‌درابوو .
به‌رخودانی عه‌فرین تاكه هێزێكی خاوه‌ن ئیراده و پڕ باوه‌ڕن به سه‌ركرده‌كانیان كه هه‌موو تێده‌كوَشن بوَ نیشتمانه جوانه‌كه‌یان .
ئوَردوغان چه‌ند كاتژمێرێك پێش په‌لاماردانی عه‌فرین ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاو گرتبوو كه له مێژووی كورددا و له میرنیشینه‌كانی كوردستان وه باشووری ئێستا كه به ئاسانی توانیویانه بیری سه‌ربه‌خوَیی و نه‌ته‌وه‌یی له ناوبه‌رن وه‌ك ئه‌وه‌ی له كه‌ركوك كردیان به‌هوَی په‌رته‌وازه‌یی هێزه‌كانی باشوور ، وه هه‌مان دیدگای هه‌بوو بوَ عه‌فرین ، به‌لاَم تاكی كورد و سه‌ركرده‌ی عه‌فرین به ئیراده‌یه‌كی پوَلاَین توانیان لوتی بشكێنن . عه‌فرین شه‌ش ساڵه خوَی ئاماده‌كردووه بوَ توركی فاشیست وه پشت تێكردنی ڕووس كه هه‌میشه خه‌نجه‌ری له شوَڕشی كورد داوه . ئێراده‌ی له‌سه‌ر قاچ ڕاوه‌ستانی خوَی وه یه‌ك هێزی سه‌ربازی نیشتیمانی ئاسان نیه كه‌وتنی .
نوسینی : جوتیار كه‌مانگه‌ر
نوێترین نوسینەکانی جوتیار كه‌مانگه‌ر
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
02/07/2019
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
21/04/2018
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
14/03/2018
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
03/03/2018
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
13/02/2018
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
08/12/2017