باسیك به شاری هه‌ڵه‌بجه
وتار/
14/03/2018
929 جار بینراوە
جوتیار كه‌مانگه‌ر
باسیك به شاری هه‌ڵه‌بجه
تێشكێك ئه‌خینه سه‌ر فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه . یه‌كه‌م فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بوَ (به‌كر به‌گ سڵیمان به‌گی بابان) كه به به‌كره سوور ناوبانگی ده‌ركردوه و یه‌كێك بووه له به‌گه به‌ناوبانگه‌كانی بابان و له دوای سڵیمان به‌گی باوكی له ساڵی (1602)ز ژیاوه و پایته‌ختی فه‌رمانڕواییه‌كه‌شی له به‌كراوا ی هه‌ڵه‌بجه دا بوو . ورده ورده سنوری ناوچه‌كه‌ی فراوان كردووه و تاوه‌كو دواجار له سیروانه‌وه تا زێی كوَیی گرتوه‌ته‌وه . پاشان له ناوچه‌كه‌دا كوڕێكی خوَی به جێهێشتووه و له خورماڵدا فه‌رمانداری كردووه ، خوَشی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بوَ ناوچه‌ی قه‌لاَچوَالان و پاشانیش چووه‌ته ناوچه‌ی به‌كره‌جوَ و ئه‌و ناوچه یه‌شی هه‌ر به‌ناوی خوَیه‌وه ئاوه‌دانكردووه‌ته‌وه . ده‌ڵین به‌كر به‌گ چاوی بڕیوه‌ته كه‌ركوك و ویستوویه‌تی بێهێنیته‌وه ژێر ده‌سه‌لاَتی خوَی ، به‌و هوَیه‌وه له‌گه‌ڵ عوسمانییه‌كاندا تێكچووه و له ساڵی (1609)ز دا كوژراوه . جا له‌مه‌و دوا بوَ ماوه‌ی (5) پێنج سالێك خاكی به‌به كه‌وتووه‌ته ژێر ده‌سه‌لاَتی عوسمانیه‌كان ، دواتر (خانه پاشا)ی برازای به‌كر به‌گ له‌ده‌ستی سه‌ندونه‌ته‌وه و هێناویه‌تییه‌وه ژێر ده‌سه‌لاَتی خوَماڵی . ئیتر له‌وه به‌دوا ناوچه‌كه دوای گواستنه‌وه‌ی بابانیه‌كان بو َ سلێمانی دروستكردنی شار له‌و جیی ئیستا . كوَچی جافه‌كان بوَ ناوچه‌یه له ده‌سه‌لاَتی جافه‌كاندا بووه له ساڵی (1700)ز هوَزه‌كانی جاف دروستكه‌ر و بنیاتنه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ن . ورده ورده ئه‌م شوێنه‌ی هه‌ڵه‌بجه به هوَی ناوداری شوێنه‌كه‌یه‌وه كه ئه‌ڕوانێت به‌سه‌ر ده‌شتی (شاره‌زوور) دا ، زیاتر ئاوه‌دان بوته‌ووه و ته‌نها (خێڵه‌كانی جاف)ی تێدا بووه كه زیاتر له (12) هه‌زار خێزان ئه‌بن ، ناوه‌ندی ئاوه‌دانی شاره‌زوور بووه ، پاشان خه‌ڵكی تر هاتوون و پاڵیان داوه به هوَزه‌كانی جافه‌وه زیاتر ئاوه‌دان بوَته‌وه . جافه‌كان به‌شوێن ڕێگا چاره‌یك ئه‌گه‌ڕان واز له كوَچه‌رایه‌تی به‌هێنه‌ن نیشته‌جێه بن له هه‌موو ڕویه‌كیشه‌وه گوزه‌ران ل ه هه‌ڵه‌بجه دا گونجاو بوو ، بوَیه بڕیاریاندا ده‌ست به دروستكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه بكه‌ن ، ژماره‌ێكی زوَر سه‌رچاوه مێژوو نوس له وه‌دا یه‌كده‌گرنه‌وه كه به هه‌زاران ساڵ پێش زایین بوونی ژیان و قه‌ڵه‌مڕه‌وی بچوك و گه‌وره ، كورد و بێگانه ، له‌م ناوچه‌یه‌دا هه‌بوون ، وه‌ك (ئاشووریه‌كان، بیشداییه‌كان ، میدییه‌كان ، هه‌خامه‌ییه‌كان، ئه‌سكه‌نده‌ر ) له سه‌ده‌ی چواری پێش زایین وه ئه‌شكانی ، ساسانیه‌كان ، هاتنی ئیسلام (21ك ،،643 ز) روادییه‌كان و سلجوقییه‌كان و ئه‌تابه‌كه‌كان ، ئه‌ییوبی ،مه‌غوَلی، جه‌لائیدی مه‌ڕه‌سپی ، ته‌یموری له‌نگ (1400) ز ئه‌رده‌لاَن ، سه‌فه‌وییه‌كان ، بابانه‌كان ،عوسمانیه‌كان ،ئینگلیز، وسمان پاشای جاف , شێخ محمودی نه‌مر . حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی كوردی (حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان)
كوَچی جوله‌كه : بوَ عێراق و ئێران و كوردستان وه له ناوچه‌ی شاره‌زوور و هه‌ڵه‌بجه چه‌ندین خێزانی جوله‌كه ڕووی تێده‌كه‌ن و نێشته‌جێ ده‌بن و له پاڵ خێه‌ڵه‌كانی جاف دا په‌نا ئه‌درێن كاروباری بازرگانی ده‌كه‌ن له‌و سنوره دا، به‌مه‌ش ئه‌بێت به ناوه‌ندی بازرگانی و ئاڵوگوَڕ له‌و سنوره دا:
هه‌ڵه‌بجه بازارێكی گه‌رمی هه‌بووه شاروَچكه‌یه‌كی كوردنیشنی قه‌ره‌باڵغ بووه ژماره‌ی دانیشتوانی (60) هه‌زار كه‌س زیاتر بووه ، ناوچه‌كانی هاوسنووری هه‌ریه‌ك له ولاَتانی ئێران و عێراق هاوشێوه‌ی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ن ، ڕیش سپیان و پیاوه دێرینه‌كانی شار هه‌ندێكیان ده‌ڵێن یه‌كه‌م خانوو له هه‌ڵه‌بجه دا به‌گه‌كانی (شیوه‌كاڵ) دروستیان كردوه و پاشان نه‌وه‌كانێان له وێدا نیشته‌جێ ده‌بن كه ئه‌مانه‌ش (حمه چاوه‌ش) و هه‌ر سێ كوڕه‌كه‌ی (پیروت و سڵیمان و عه‌بدوالاَ) ئه‌مانیش له‌گه‌ڵ خوَیاندا بنه‌ماڵه‌یه‌كی تر دێنن ، كه ئه‌مانه‌بوون ، (حه‌مه‌پیروت) موختاری تورك بووه ، (ئه‌حمه‌د پێروَت) و (سڵیمان) یش ئه‌م مندالاَنه‌ی هه‌بوون . حاجی محه‌مه‌د و قادر و حاجی فه‌ره‌ج و ئه‌مین و عه‌بدوڵلاَ )ش ئه‌م مندالاَنه‌ی هه‌بوو (عوره‌حمان) و (ئه‌حمه‌د و محمود و ئه‌مین و حه‌مه صاڵح) به پێی ئه‌م بوَ چوونه یه‌كه‌م بنه‌ماڵه هه‌ڵه‌بجه‌ی دروستكردبێ ئه‌م منالاَنه بوون . كه ئیستا له ناو خه‌ڵكی شار به (13) سیانزه ماڵه‌كه ناسراون، هونه‌ری بیناسازی و قیسه‌ری له هه‌ڵه‌بجه
هه‌ڵه‌بجه هه‌ر له دێر زه‌مانه‌وه شێوازی شارستانی پێوه دیار بووه ، ماڵی وه‌سمان پاشا ی جاف نموونه‌ی به‌رچاوی هونه‌ری بیناسازی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كوردستان بووه له‌و سه‌رده‌مه هه‌ڵه‌بجه دوو قه‌یسه‌ری تێدابووه ، قه‌یسه‌ری پاشا و قه‌یسه‌ری حامید به‌گ كه‌له ساڵی (1934)ز دروستكراوه كه بیناسازیه‌كی جوان ده‌یان دوكانی تێدابوه بوَ جوَره‌ها كاسپی وه‌كو بازرگانی ، خه‌یاتی ، به‌زازی ، شتی ورده فڕوَشی ئه‌و دوو قه‌یسه‌رییه مه‌گه‌ر له شاره كوَنه‌كانی ئێران هه‌بووبێ . بینا و سه‌را و پوَلیسی هه‌ڵه‌بجه له ساڵی (1930)ز دروستكراوه به‌ڵام پیش ئه‌وه‌ش (سه‌راكوَنی) عوسمانییه‌كان هه‌بووه و پێی ده‌گوترا (سه‌راكوَنه‌كه)..ده‌كه‌وێته پشت مزگه‌وتی جامیعه و به‌سه‌ر كانی عاشقاندا ده‌ڕوانێ: ئه‌و كاته هه‌ڵه‌بجه (500) ماڵ ده‌بوو ، ئوتێلێك و گه‌راجێكی ئوتومبیلی تێدابووه ، له ساڵی (1940) ئامێری كاره‌بایی هه‌ڵه‌بجه رووناكی به شار ده‌به‌خشێت شوێنی ئامێره له به‌رده‌م باخی گه‌شتیدا بوو ، له مزگه‌وتی جامیعه خه‌زنه‌یه‌كی ئاویان دروستكرد ناویان نا (حوشتر گه‌لوَ) وه‌كو فواره ئاوی به ده‌وری خوَیدا هه‌ڵده‌دا . پاشان به هه‌وڵێكی زوَر پروَژه‌ی ڕه‌سمی ئاوی هه‌ڵه‌بجه له ساڵی (1929) ته‌واوبوو و له ساڵی (1924) ته‌له‌گراف دامه‌زراوه له ناو شاری هه‌ڵه‌بجه ته‌نها یه‌ك ئوَتوَمبیل هه‌بوه پێیان وتووه (لوَریه‌كه‌ی عه‌زه) ئه‌م لوَرییه به دوو ڕوَژ ئه‌مسه‌ر و ئه‌و سه‌ری ئه‌كرد له هه‌ڵه‌بجه وه بوَ سلێمانی له (1950)
له‌سه‌ر ناوی هه‌ڵه‌بجه بیروڕای جیاجیا هه‌ن:
ئه‌ڵێن كابرایه‌ك له‌و شوێنه دا له كوَنه‌وه بێچوه (هه‌ڵوَ) یه‌كی گرتوه به‌و شێوه‌یه ناوی لێنراوه (هه‌ڵوَ به‌چه ) پاشان بوه به هه‌ڵه‌بجه هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن ، ئه‌و شوێنه زوَر دڵگیر بووه به‌هوَی باغ و بێستان و ئاو شییناییه‌وه پێیان وتووه (عجب جا) له زمانی فارسیه‌وه وه‌رگێراوه پاشان گوَڕاوه به (هه‌ڵه‌بجه) واته جێیه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن . ئه‌و ناوچه‌یه باغ و بێستانی هه‌بووه ، دره‌ختی (هه‌ڵوژه‌ی )زوَر بووه ، به هوَی گوَڕانكاری له زمانی كوردیدا بووه به (هه‌ڵه‌بجه) ڕیوایه‌تێكی تر ئه‌ڵێت . له ساڵه‌كانی (1600تا 1615) هه‌ڵوَخانی ئه‌رده‌لاَن هه‌ڵه‌بجه‌ی ئاوه‌دانكروَته‌وه هه‌ر به ناوی خوَیه‌وه ناوی ناوه (هه‌ڵوَ چه) پاشان بووه به (هه‌ڵه‌بچه) هه‌ندێكی تر ئه‌ڵێن . كاتێك خه‌ڵكی ناوچه‌ی كرمانشان له ڕێگه‌ی بازرگانیه‌وه ڕوَشتون به‌ره‌و (حه‌ڵه‌ب)ی سوریا بینیویانه كه‌وا ئاوهه‌وا ئه‌و ناوچه‌یه له هی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه ئه‌چێت ، ناویان لێناوه (حه‌ڵه‌بجه) واته حه‌ڵه‌بی پچوك ،
شوێنی جوگرافی هه‌ڵه‌بجه :
شاری هه‌ڵه‌بجه . ده‌كه‌وێته باكوری ڕوَژهه‌لاَتی عێراق . له سه‌ر هێڵی درێژی (46) پله‌ی ڕوَژهه‌لاَت و نێوان دوو بازنه‌ی پانی (35_36) باكور و ده‌كه‌وێته دووری (76)كم له باشووری ڕوَژهه‌لاَتی شاری سلێمانی . (736)م له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه و رووبه‌ری خاكه‌كه‌ی (1523) كم . ئاو و هه‌وای مامناوه‌ندییه . ته‌نیا له‌وه‌رزی زستاندا سارده و له‌وه‌رزی هاویندا گه‌رمه ، به شێوه‌یه‌كی گشتی له وه‌رزی به‌هار و پایز كه‌ش و هه‌وای خوَشه و له‌باری هه‌یه و ناوچه‌یه‌كی باراناوییه له ساڵدا (750) ملم بارانی لێ ده‌بارێت
سه‌باره‌ت به لایه‌نی توَبوَگرافیش ده‌كه‌ویته به‌شی باشووری ڕوَژهه‌لاَتی ده‌شتی شاره‌زوور. هه‌ڵه‌بجه به چه‌ند چیاك ده‌ووره دراوه وه‌ك چیا سه‌ركه‌شه‌كانی (سورێن ، شرام، ڕه‌نگین ، نه‌وه‌ر ، شنروێ ، بالاَنبوَ ، شاخی نێرگه‌زه جاڕ، شاخی هه‌ورامان ،) چوار ده‌وری به باغ ته‌نراوه ،
به‌رهه‌م هێنانی كشتوكاڵ
به‌رهه‌م هێنانی كشتوكاَل و باخ و بێستاندا ، گه‌نم و جوَ و چه‌ڵتو كیان چاندووه و داره هه‌ڵوژه و قیسی و قوَخ و سێ‌و و هه‌نار و تویان ڕواندوه به‌م كاره شوێنه‌كه‌یان ته‌واو بوژاندوه‌ته‌وه ،
هاوینه‌هه‌واره‌كانی هه‌ڵه‌بجه
هاوینه هه‌واری ئه‌حمه‌د ئاوا ، سه‌رچاوه‌ی زه‌ڵم ، گولاَن ، كانی شێخ باموَك ، ته‌ویڵه و ئاوێسه‌ر ، بیاره ،سه‌ركه‌ن ، باوه‌كوَچه‌ك ، گوندی هاوار ، كانی و باخی وه‌زگێڵ .
ژیانی خه‌ڵكی ناوشاری هه‌ڵه‌بجه
دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه زیاتر به كاروباری دوكانداری ، بازرگانی باخداری ، كشتوكاڵ، كارمه‌ندی حكومه‌ت و ئاژه‌ڵداری و ئیشوكاری سه‌رپێی و هاتوچوَی مه‌رز و سنوره‌كانی ئیران . ڕاوه ماسی به‌سه‌ر ئه‌به‌ن
ئاینی هه‌ڵه‌بجه
ئاینی ئیسلام و كاكه‌یی و كه له ئیستادا سه‌رجه‌م ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی پێكهێناوه . به‌لاَم جوله‌كه‌كان به فه‌رمانی ساڵح جه‌بر له ساڵی (1948)ز جوله‌كه‌كان ڕه‌گه‌زنامه‌یان لێ ده‌سه‌نرێته‌وه و ئه‌مانیش به‌ره‌و ئیسرائیل كوَچ ده‌كه‌ن ، تا ساڵی (1958) كڵێساكه‌یان چوَڵ ئه‌بێت ده‌كرێته مزگه‌وت .
له ڕووی ڕوَشنبیری
قوتابخانه و ته‌كیه و حوجره و خانه‌قاو تێدابووه :مزگه‌وتی ته‌كیه یه‌كه‌م مزگه‌وت له هه‌ڵه‌بجه دروستكراوه ،به‌لاَم له سه‌ره‌تادا زیاتر ده‌ووری ته‌كیه‌ی بینیوه واتا اهلی (ته‌سه‌وف) كاریان تێدا ده‌كرد و ته‌هلیله و مه‌راسیمی ده‌روێشایه‌تی خوَیانیان تێدا به‌ڕێوه ده‌برد . پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه ، قوتابخانه‌ی تێدا بكرێته‌وه .ته‌نها هوَیه‌كی فێربوونی خوێنده‌واری حوجر و ته‌كیه و مزگه‌وته‌كان بووه ، هه‌تا ئیستاش ده‌ووری ئه‌م ده‌زگیانه له فێربوونی زانسته شه‌رعیه‌كاندا ئاشكرا‌و دیاره ،كاتی خوَی ئه‌وه‌ی ده‌چووه حوجره نه‌ك هه‌ر خوێنده‌واری به‌ڵكو فێری زانستی شه‌رعیش ده‌بوو: قوتابخانه سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی قوتابخانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بوَ ساڵی (1919)ز یه‌كه‌م قوتابخانه‌ی كوڕان دامه‌زراوه . كوَمه‌ڵی له خه‌ڵكی شار (كوَمه‌ڵه‌ی ئیمانه‌ی مه‌كته‌بی هه‌ڵه‌بجه) دروستده‌كه‌ن . كه (ئه‌حمه‌د موختار جاف) یه‌كێك بووه له ئه‌ندامانی و له كه‌ناری شاره‌وه پارچه زه‌وی یه‌كی خوَی بوَ ئه‌م مه‌به‌سته پێشكه‌ش كردووه دوایی قوتابخانه‌كه ناوی ده‌كریت به (سیروان) یه‌كه‌م قوتابخانه‌ی كچانیش له ساڵی (1922)ز دروستكراوه ماموَستا و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی (ماموستا نه‌عیمه )بووه ،یه‌كه‌م ناوه‌ندیش له ساڵی (1945) ز كرایه‌وه پاشان قوتابخانه‌ی تێكه‌لاَو كرایه‌وه به ناوی (موخته‌ڵه‌ت) له ساڵی (1951)ز كچانیش به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌م تیایدا ده‌یانخوێند،
شاعیره ناوداره‌كانی
مه‌وله‌وی تاوگوَزی ,(نالی) ی شاره‌زووری , مه‌ولانا خالیدی شاره‌زووری ,ئه‌حمه‌د موختاربه‌گی جاف , تایه‌ر به‌گی جاف , گوَران , ئه‌حمه‌د پریسی, پیر دلاوه‌ری كه‌مانگه‌ر (ده‌ره‌شیشی) , لامی , مه‌لا محه‌مه‌دی چروَستانی , شێخ عومه‌ری بیاره , ئینجه‌ی گه‌لاَڵی , شمشاڵ , سه‌یقاڵ, مه‌ستی , مه‌لا ئه‌لیاسی شاره‌زووری , مه‌لا جامیی شاره‌زووری , مه‌لا سووره‌ی شاره‌زووری , مه‌لا غه‌فووری شاره‌زووری , مه‌لا قودووری شاره‌زووری , مه‌لا شوكروڵلاَی شاره‌زووری , مه‌لا شافعی شاره‌زووری , عیل به‌گی جاف , نه‌رگز خانمی شاره‌زووری , وه‌لی دیوانه , سه‌ی شه‌هابودینی شاره‌زووری , سه‌ی ئه‌بولوه‌فای شاره‌زووری , سه‌ی مسته‌فای شاره‌زووری , یای حبیبه‌ی شاره‌زووری , پیر محه‌مه‌دی شاره‌زووری , سروور, ته‌وار , مه‌رزێ , سه‌قا, چه‌رگا , عه‌زازیل , خه‌زاوی , ئه‌وڕه‌نگ , پێشه‌نگ , سه‌ییاد , سابق , كه‌بیر , سه‌فیر , موَمن , عابدینی جاف , خه‌لیفه شاشا , پیر نه‌ڕه بالاَموَی , پیر بابا غه‌یبی هاواری , پیر ئه‌حمه‌دی به‌رساهی ,پیر (نالی)ی موَردینی ...هید
كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
جینوَسایدی نه‌وروَزی ساڵی (16/3/1988) له هه‌ڵه‌بجه كه مه‌زه‌نه ده‌كرێت (4000 بوَ 7000) ژن ، منداڵ و پیاوی كورد له لایه‌ن ڕژێمی ئه‌وسای عیراقه‌وه به كوَمه‌ڵ كوژران ، ئه‌م شالاَوه بێ به‌زه‌یییانه‌ترین هێرشی كیمیاوی بوو بوَ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له مێژووی تازه‌ی جیهاندا . هه‌ڵه‌بجه ئه‌مروَ هاوتای هێروَشیما و ناكازاكییه ، ئه‌م توێژینه‌وه یه بێ وێنه‌یه به‌و
و چوَنییه‌تیی گواستنه‌وه‌ی تراوما بوَ گوَشه‌یه‌كی (PTSD( مانایه‌ی كه باس له دیارده‌ی تری دونیا ده‌كات ، توێژینه‌وه‌كه كوَمه‌كێكه بوَ ئه‌و گوَڕه‌پانه تازه یه له تراوماتوَلوَژیادا. لێكوَڵینه‌وه‌كه شیكردنه‌وه‌یه‌كی چه‌ندایه‌تییه له‌سه‌ر به‌ربلاَوی له هه‌ردوو شاری هه‌ڵه‌بجه و سلێمانیدا . 110كه‌س به‌شداریی ئه‌م توێژینه‌وه پرسیاری كردووه ، impact of event scale یان كردووه ئه‌م ئامرازه‌ی بوَ ئه‌ندازه‌گیری به‌كارهاتووه .
پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه لێكوَڵینه‌وه‌یه له باره‌ی به‌ربلاَویی (پتسد) هه‌ڵه‌بجه ، به براوردكردن له‌گه‌ڵ شاری سلێمانی كه به‌ر شالاَوی كیمیاباران نه‌كه‌وتووه ..
هه‌ڵه‌بجه بوون به قه‌زاو به پارێزگا
له ساڵی (1889)ز له سه‌رده‌می عوسمانی‌دا كراوه‌ته قه‌زا وه عوسمان پاشای جاف بووه‌ته یه‌كه‌م قایمقامی هه‌ڵه‌بجه، له شاره‌كه‌دا چه‌ندین كه‌س فه‌رمانڕه‌واییان كردووه .دیارتریینیان ( خاتوو عادیله‌خانم) كه هاوسه‌ری عوسمان پاشای جاف ، و دایكی (ئه‌حمه‌د موختار جاف ) و (تاهیربه‌گی جاف) بووه كه له دوای مردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌سه‌لاَته‌كانی ئه‌وی وه‌رگرتووه عادیله خانم له ناوچه‌كه‌دا ژنێكی ناودار بووه و خزمه‌تی زوَری كردووه له ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشخستنی شاره‌كه‌دا ، له (5/2/2015) یاسای دامه‌زراندنی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كه ده‌رچوه . له (13/3/2014) له‌لایه‌ن سه‌روَكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (نێچیروان بارزانی) بڕیاری به پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه ئیمزاكرا وه بڕیاری ده‌ست به‌كاربوون (1/6/2016)ز پارێزگار و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی ده‌ستبه‌كاربوون
به‌لام تا ئیستا نه توانراوه ئه‌نجومه‌نه‌كه پێكبهێرێت . (عه‌بدوالاَ نه‌وروَڵی ) بووه‌ته یه‌كه‌م پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه .
نوسینی :: جوتیار كه‌مانگه‌ر
نوێترین نوسینەکانی جوتیار كه‌مانگه‌ر