نه‌مانی متمانه به هه‌ڵبژاردن
وتار/
21/04/2018
867 جار بینراوە
جوتیار كه‌مانگه‌ر
نه‌مانی متمانه به هه‌ڵبژاردن
له‌ده‌ستدانی متمانه به گشتی و له ده‌ستدانی متمانه‌ی ئابووری و سیاسی به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌ر به شێوه‌ی سروشتی خوَی خێراتر له ده‌ست ده‌چێت به‌لاَم بوَ به ده‌ستهێنانه‌وه‌ی كاتێكی زیاتری پێویسته . خه‌ڵكی عیراق و كوردستان به‌تایبه‌ت كه متمانه‌ی به پارته سیاسیه‌كان و كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كان و ده‌سه‌لاَتی سیاسی و حكومه‌ت نامێنێت بێ هوَ نیه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی بوَی ڕوون بوه‌ته‌وه كه پارته سیاسیه‌كان و كه‌سایاتی و به‌رپرسی سیاسی ئه‌وه‌نده‌ی كوَشش و هه‌وڵده‌ده‌ن بوَ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خوَیان ئه‌وه‌نده بوَ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌تی و زوڵم لێ كرا‌و هه‌وڵ ناده‌ن .
خه‌ڵكی به‌رده‌وام له هه‌وڵدان بوَ دوَزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌یه‌ك بوَ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سیاسی و ئابووری ناو كوَمه‌ڵگا كه بووه‌ته هوَی قوربانیدان و ماڵویرانی و ئاواره بوون له پێناو ئه‌وه‌ی دادگه‌ری به‌رپابێت و مافی هه‌مووان ڕه‌چاو بكرێت . كه به ناو سیاسیه‌كان ده‌گه‌نه شوێنی مه‌به‌ستی خوَیان هه‌میشه له خه‌می ئه‌وه‌دان چوَن ڕێگاو هوَكارانه بوَ قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی خوَیان و گرووپ و لایه‌نگرانیان ئاراسته بكه‌ن ، به‌بێ گوێدانه به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی . هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی تا ڕاده‌یه‌كی زوَر متمانه‌یان به پارته سیاسیه‌كان نه‌ماوه و باوه‌ڕیشیان به ده‌نگدان نه‌ماوه و ده‌ڵێن ده‌نگ ناده‌ین و هه‌میشه بوین به پرد بوَ گواستنه‌وه‌ی كه‌سه سیاسیه‌كان بوَ په‌رله‌مان و ده‌سته‌لاَت ته‌نها بوَ به‌رژه‌وه‌ندی و گیرفانی خوَیان ده‌ڕوَنه په‌رله‌مان ، نه‌ك بوَ خوَشگوزه‌رانی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی . هێزو پارته سیاسیه‌كان له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا گاڵته به هه‌ستی خه‌ڵك ده‌كه‌ن ، ده‌بینن كاتێك چوَن به‌ڵێن به خه‌ڵكی ده‌ده‌ن و پاشان لێی په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌و هیچ ئه‌نجامێكی نابینن ئیدی چوَن متمانه‌یان به ده‌سه‌لاَتی سیاسی ده‌مێنێت .
له سیاسه‌تدا ئه‌گه‌ر ڕه‌وشت (ئه‌خلاق) وه‌ك پێویست نه‌بوو ئیتر ده‌سه‌لاَتداران به ئاره‌زوی خوَیان به‌ڵێن ده‌ده‌ن و جێبه‌جێی ناكه‌ن ، خه‌ڵكی ده‌زانن كه هیچ بنه‌مایه‌كی سیاسی له‌م پارته سیاسیانه‌دا نیه ، چونكه سیاسه‌ت ته‌نها بوَ خزمه‌ت كردنی خه‌ڵكی و نیشتیمانه‌كه‌یه‌تی كه بتوانێت له نیشتیمانی گه‌لانی كه به‌هیزتربێت و خه‌ڵكه‌كه‌ی له خوشگوزه‌رانی كه‌میان نه‌بێت . به‌لاَم له كوردستان و عیراق خوَیان هه‌ڵواسیوه به تیوه‌ری سیاسی و ئابووری ته‌نها بوَ پێگه‌ی هێزی ئابووری و سیاسی و سه‌ربازی خوَیان وه سامانی نیشتیمان بوَ خویان به تالاَن ده‌به‌ن . خه‌ڵك كه سه‌رچاوه‌ی پێگه‌یاندنی پارته سیاسیه‌كان و كه‌سه سیاسیه‌كانه وه هه‌میشه بونه‌ته پرد بوَ ئه‌وه‌ی گوَڕانكاری له به‌ڕیوه‌به‌ردنی حكومه‌تدا بكه‌ن ، به‌لاَم به پێچه‌وانه‌وه خه‌ڵكی برسی ده‌كرێت و بێكار ده‌بێت و خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تایه كانیشی لێ په‌راوێز ده‌كرێت ، باری ده‌روونی خه‌ڵكی تێكچووه به‌هوَی ئه‌م كێشه سیاسی و ئابووری و سه‌ربازیانه كه له ناوچه‌كه‌دا ڕووده‌دات ، وه نه‌بوونی خه‌مخوَرێكی دڵسوَز بوَ خه‌ڵك و نیشتیمانه‌كه‌یان .
پارته سیاسیه‌كان و پارته ده‌سه‌لاَتداره‌كان كه بونه‌ته هوَی لاوازی پێگه‌ی كورد له به‌غدادیش ڕوَژ له دوای ڕوَژ په‌یوه‌ندی نیوان هه‌ریم و به‌غداد لاواز ده‌بێت و كێشه‌كان ئاڵوَزتر ده‌كه‌ن . خه‌ڵكی پێیان سه‌یره كه سه‌ر له نوێ داوا له هاولاَتیان ده‌كرێت كه متمانه‌یان پێ بكه‌نه‌وه بوَ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان كه به‌ڵێن و په‌یمان ده‌ده‌ن و دووباره‌و سه‌دباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه به‌بێ هێنانه‌دی به‌ڵێن و په‌یمانه‌كانیان . ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مانی عیراق ڕێژه‌یه‌ك متمانه به پارته سیاسیه‌كان بكه‌نه‌وه پێویسته ده‌سه‌لاَتی سیاسی بایه‌خ و گرنگی ته‌واو بدات به سه‌رمایه‌ی كوَمه‌لاَیه‌تی وه‌ك سه‌رمایه جوَراوجوَره‌كانی تری حكومه‌ت وه خوشگوزه‌رانی . بوَ ئه‌وه‌ی ڕووی بێت بوَ هه‌ڵبژاردنێكی تر بتوانێ داوای ده‌نگیان لێبكات و ببێته‌وه جێی متمانه و گرنگی پێدانیان . ئه‌گه‌ر به‌ڵێن و داواكاریه‌كانی هاولاَتیان جێ به‌جێ نه‌كرێت ، ئه‌وا هه‌ڵبژاردنێكی كه له پێشه‌وه‌یه بوَ په‌رله‌مانی كوردستان وه سه‌ر له نوێ داوا له هاولاَتیان و ده‌نگده‌ران ده‌كه‌نه‌وه بوَ متمانه پێدانه‌وه‌یان ، ئه‌و ڕێژه كه‌مه‌ی هاولاَتیانیش بێ ئه‌مه‌ل ده‌بن له متمانه دانه‌وه به پارته سیاسیه‌كان و هاولاَتیان باوه‌ڕیان به هه‌لبژاردن نامێنێت جونكه هه‌ڵبژاردن هیچ خواستێكی هاولاَتیان ده‌سته‌به‌ر ناكات.
نوسینی : جوتیار كه‌مانگه‌ر
نوێترین نوسینەکانی جوتیار كه‌مانگه‌ر
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
02/07/2019
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
21/04/2018
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
14/03/2018
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
03/03/2018
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
13/02/2018
-
جوتیار كه‌مانگه‌ر
08/12/2017