كۆمه‌ڵ پێشكۆیه‌ نه‌ك پاشكۆ

وتار/ 14/06/2017 1549 جار بینراوە

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

كۆمه‌ڵ پێشكۆیه‌ نه‌ك پاشكۆ
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ سیاسه‌تی ئێستایدا پاشكۆی هیچ لایه‌ن و كه‌سێك نیه‌ ، پاشكۆیه‌تی و پێشكۆیه‌تی هه‌ر لایه‌ن و حزبێك به‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت ، ئاخۆ سیاسه‌ته‌كانی بوونه‌ته‌ هۆی په‌رت بوون و ڕاڕایی نێوخۆی حزب ، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ ئێستا كۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بێكێشه‌ ترین حزبه‌كانی كوردستانن، هه‌ڵبه‌ت من لێره‌دا باس له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ناكه‌م كه‌ ئێستا به‌ قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت دوای مه‌رگی رێكخه‌ره‌ گشتیه‌كه‌ی ،ئه‌گه‌ر چی هه‌ڵویسَت و بیرو بۆچونه‌كانیشی تا ئه‌م چركه‌یه‌ هه‌ڵقوڵاوی ئه‌ندێشه‌ی رێكخه‌ری گشتیه‌كه‌ین و بڕواشم وایه‌ له‌ ئاینده‌دا تۆكمه‌ تر ده‌بێت ، لێره‌دا قسه‌ی من له‌ سه‌ر كۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌ ، كه‌ گوایه‌ ده‌ڵێن بووه‌ پاشكۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، ئه‌م قسه‌یه‌ جگه‌ له‌ دنه‌و ڕه‌مڵ هیچی تر نیه‌ ، دنیه‌ بۆ شێواندن و ڕه‌مڵه‌ بۆ زڕه‌خه‌ون ، به‌ باوه‌ڕی من كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ ئێستادا له‌ هه‌موو كات زیاتر له‌ سه‌ر پێی خۆی وه‌ستاوه‌و له‌و شوێنه‌دایه‌ كه‌ ده‌بێ‌ كۆی حزبه‌كانی دیكه‌ی لێبن ، له‌ ریزی خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی مافخوراوی و موچه‌ دزراوی ئه‌م نیشتمانه‌دایه‌ ، له‌و شوێنه‌دایه‌ كه‌ داوای شه‌فافیه‌ت " رونكاری " و دادگه‌ری و یاسا سه‌روه‌ری ده‌كرێت ، كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌و شوێنه‌ی ئێستایدا پێشكۆیه‌ ، واته‌ رێبه‌رایه‌تی كۆخه‌ڵكێك ده‌كات ، پێویسته‌ و ئه‌ركی حزب ئه‌وه‌یه‌ پێشه‌نگایه‌تیان بكات ، كۆخه‌ڵكێ‌ كه‌ داوای سبه‌ینێ‌ ی باشتر ده‌كه‌ن ، سبه‌ینێیه‌ك مرۆڤه‌كان تیایدا شكۆ مه‌ند ترو خۆ خاوه‌نتر بن،من وه‌ك خۆم چه‌ند ساڵێكه‌ چاودێری سیاسه‌ت و ڕه‌وتاری لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان ده‌كه‌م ، به‌ هه‌موو جیاوازیه‌كی دنیابینی و ئایدیامه‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌و حزبه‌ ئیسلامیه‌ كوردیه‌ له‌ چه‌ند ساڵی رابردودا له‌ فۆڕم و چوار چێوه‌یه‌كدا ده‌جوڵێته‌وه‌ ، پێویسته‌ ئیسلامیه‌كانی دیكه‌ چاوی لێبكه‌ن .
نێو خۆی كۆمه‌ڵ ئازادیه‌كی هه‌مه‌شێوه‌ی تیایه‌ ، ئازادی و جیاوازی به‌ مانا ئه‌رێنیه‌كه‌ی كه‌ مافی مرۆڤ و ئازادی بیرو باوه‌ڕو ڕاده‌ربڕین و خۆخاوه‌نی كۆیان ده‌كاته‌وه‌ ، ڕونتر كۆمه‌ڵی ئیسلامی حزبێكی " بته‌وانی " نیه‌ ، له‌ سه‌ری سه‌ره‌وه‌ تا خواره‌وه‌ كادیرو ئه‌ندامی ئه‌و حزبه‌ ده‌ناسم ،وێڕای جیاوازی چه‌ندین خاڵی هاوبه‌ش و كۆكه‌ره‌وه‌و ناوكۆییان هه‌یه‌ ، له‌ دنیای ئێستادا حزب ، چه‌پ یان راست ، ئیسلامی یان سیكۆلار ئه‌وه‌یه‌ نه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ ئاوازی سه‌ره‌وه‌ سه‌ما ده‌كه‌ن ، یان نازانن چۆن له‌ سه‌ر پێی خۆیان بووه‌ستن .

نوێترین نوسینەکانی له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌