هـێـڵـی ســــور

وتار/ 11/06/2017 884 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

هـێـڵـی ســــور

ده‌بوایه‌ له‌دوای ڕاپه‌ڕین هێڵی سورمان هه‌بایه‌ ، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی خیانه‌ت له‌ گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن
ده‌بوایه‌ هێڵی سورمان هه‌بوایه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی نا نیشتیمانی له‌ گه‌ڵ داگیركه‌را ده‌كه‌ن
ده‌بوایه‌ ئه‌وانه‌ی دزی و گه‌نده‌ڵی به‌رامبه‌ر به‌ نیشتیمانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن هێڵی سوریان بۆ دانرابایه‌
ده‌بوایه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی ڕاپه‌ڕین دابنرابایه‌
ئێستاش دره‌نگ نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كان و خوێنی شه‌هیدان بپارێزین
به‌ یاسا و هێڵی سور ڕێگا له‌وانه‌ بگرین كه‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌زمون و كوردوستانمان لێ ناشیرن بكه‌ن و هه‌رزان فرۆش بكه‌ن
ده‌بێت چیتر چاوه‌ڕوانی قه‌ده‌ر و به‌زه‌ی نه‌كه‌ین و ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ی به‌ده‌ستمان هاتوه‌ كه‌س خێری پێنه‌كردوین و هه‌موو گه‌لی كوردستان پشكی هه‌یه‌ له‌ سه‌روه‌ریه‌كان و فیداكاریه‌كان
نابێت خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لی كورد له‌یاد بكه‌ین كه‌ ئه‌و كات ئه‌وان بوون هه‌وێنی تێكۆشان و سه‌روه‌ریه‌كانی ئه‌مڕۆ
نابێت و هه‌رگیز ئه‌و دایكان فه‌رامۆش بكه‌ین كه‌ خواردن و پێخه‌فی منداڵه‌كانیان ده‌دایه‌ پێشمه‌رگه‌
كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی كه‌ پێی ده‌گوترێت پاراستنی سه‌روه‌ریه‌كانی گه‌لی كورد دابنرێت و له‌ كه‌سانی تێكۆشه‌ر و ده‌ستپاك و ڕابردو زێڕین بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س له‌ یاسا گه‌وره‌تر نه‌بێت و هه‌ر به‌ یاساش ماف و ئه‌ركی هاوڵاتیان دیاری بكرێت .
سه‌لیم میراوده‌لی

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌