وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌كی مێژووی عێراق

وتار/ 14/07/2021 514 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌كی مێژووی عێراق

سه‌لیم میراوده‌لی
شۆڕشی 14\ته‌موز شۆڕشی خوێناوی عێراق بوو 63 ساڵ به‌ر له‌ ئه‌مڕۆ به‌ پیلانی پێشتر داڕێژراوی ڕوسیای شوعیه‌ت ئه‌وكات گه‌لی عێراق توشی ڕۆژێكی خوێناوی بوو مه‌لیكیه‌ت بوو به‌ كۆماری وه‌لێ به‌ داخه‌وه‌ بۆ گه‌لی عێراق له‌ ده‌رده‌سه‌ری و ماڵوێرانی زیاتر هیچی تری پێ نه‌بڕا ئه‌گه‌ر جاران یه‌ك مه‌لیك و یه‌ك بڕیار بوو له‌دوای ئه‌وكاته‌وه‌ و تاكو ئه‌مڕۆش به‌ ده‌یان ده‌سه‌ڵاتی به‌زۆر خۆیان به‌سه‌ر گه‌ل و نیشتیماندا هێشتۆته‌وه‌ نه‌ بۆخۆیان به‌خته‌وه‌ر بوون بگره‌ گه‌لی عێراق ماڵ وێرانتر بوو سه‌رجه‌م شۆڕشه‌كان چونكه‌ ده‌ستی ده‌ره‌كی له‌ پشت بوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاریان هێناون هه‌ر كاتێك كاره‌كانیان ته‌واو بوه‌ به‌ كوشتن به‌ ڕسواكردن وڵاتیان به‌ جێ هێشت وه‌ به‌ داخه‌وه‌ گه‌لی كورد كه‌ به‌زۆری به‌ عێراقه‌وه‌ به‌سراوه‌ته‌وه‌ یاریكه‌رێكی باش نه‌بووه‌ توشی ده‌یان ده‌رده‌سه‌ری و ماڵوێرانی بوینه‌وه‌ سه‌ركرده‌كانی كورد هه‌ركاتێك ویستبویان بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ڕای گه‌ل دانوستاندن و ته‌نانه‌ت شه‌ڕیشیان به‌رپا كردوه‌ سیاسه‌تێكی یه‌كگرتوی و تۆكمه‌ نه‌بووه‌ بتوانێت ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بێنێته‌ دی پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ی كورد چ خێرێكمان له‌ شۆڕشی 14\ته‌موز و جه‌یشی عێراق و بۆنه‌كانی ئه‌و ڕژێمه‌ خوێناویه‌ بینیوه‌ تا بیكه‌ینه‌ بۆنه‌ی ڕسمی و بۆنه‌كانی خۆمان ته‌نانه‌ت له‌یادیش كردوه‌ ئه‌و مێژوه‌ی كه‌ كه‌س شانازی پێوه‌ ناكات بۆته‌ ڕۆژێكی ڕه‌ش بۆ گه‌لی عێراق به‌گشتی و گه‌لی كورد به‌ تایبه‌تی لێره‌دا ده‌بێت سود له‌ ڕابردوو وه‌ربگرین تا خاوه‌نی ئیراده‌یه‌كی به‌هێزی خۆمان نه‌بین مه‌لیكیش بڕوات عه‌بدالكریم قاسم دێت ئه‌ویش ڕۆیشت و به‌عسی ماڵوێرانكه‌ری عێراق هات ئێستا عێراق نه‌ك له‌ ژێر یه‌ك ئاڵا كۆ نه‌بۆته‌وه‌ بگره‌ هه‌ر شاره‌ و سیاسه‌تی داگیركه‌رێك په‌یڕه‌و ده‌كات كاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ بۆ خۆمان خاوه‌نی ئیراده‌یه‌كی به‌هێز و یه‌كگرتو بین ده‌نا چاوه‌ڕوانی سه‌ركه‌وتن مه‌كه‌ن و نابێت گله‌ی له‌ كه‌س بكه‌ین ئه‌و په‌نده‌مان دێته‌ویاد ئه‌گه‌ر بۆخۆمان گڵ به‌سه‌ر خۆمان نه‌كه‌ین دڵنیابن كه‌س ناتوانێت ئیراده‌ی پۆڵاینی گه‌له‌كه‌مان بێ هێز بكات .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌